گەڕان لە ماڵپەڕدا
نیشاندانی ئەنجامەکان بۆ نیشانەی 'تەلارسازی'.
3 ئەنجام دۆزرایەوە
-
لە ڕاستی دا زۆر قوتابخانەی تەلارسازی فەلسەفی هەن، دیارترینیانی ئەوانەی لەمڕۆدا کاریگەریان هەیە بریتین لە: 1. قوتابخانەی ئۆرگانیک (المدرسة العضویة): ڕەوتێك کە بە گشتی ئامانجی ڕێزگرتن و لەناونەبردنی ژینگەیە، یان بە واتایەکی تر بیناکە لە کۆتاییدا دەبێتە بەشێکی کارلێک کراو لەگەڵ سروشتدا زۆرێک لە تەلارسازەکان لە زۆر ڕووەوە قسەیان لەسەر ئەم بیرۆکەیە کردوەو ئەم بیرۆکەیە لە کارەکانیان دا دیارە، وەك بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە لە ژینگەدا بەردەستن یان کەم بەکارهێنانی وزە لەکاتی کارلێککردن لەگەڵ ژینگە لە ڕێگەی ڕووناکی، هەواگۆڕکێ، گەرمکردنەوە، ساردکردنەوە و بینین، بەجۆرێك کە بیناکە وەك بەشێکی دانەبڕاو لە ژینگەی دەوروبەری دەردەکەوێت. نموونە (تەلارساز: فرانک لۆید ڕایت، لە ڤێلای شەلالەکان) 2. قوتابخانەی کارایی (المدرسة الوظيفيــة): ڕەوتێکە کە پەیوەندی بە کارایی و سوودی ماددییەوە هەیە، بە شێوەیەك کە فۆرم شوێن وەزیفە یان کارکردەکەی دەکەوێت، جوانی ڕێژەیەکی ئەندازەییە (Modular)ە، وە تەلارسازی تەنها بە زانست دادەنێت. نموونە (تەلارساز: Le Corbusier, Villa Savoy) 3. قوتابخانەی هەڵوەشاندن (المدرسة التفكيكيـة): بە شۆڕش و ڕەتکردنەوەی میراتی تەلارسازی و ڕابردوو و هەموو ئەو شتانە دادەنرێت کە سوننەتییە داوای دووبارە سەیرکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات، جا چ مرۆڤایەتی بێت یان شارستانی لە بیناکە و ئەو زەویەی کە لەسەری دروستکراوە یان ژینگەی دەوروبەری هەندێك بە ڕەوتێك بۆ جیهانگیری تەلارسازی دەزانن. نموونە (تەلارساز: فرانک گێهری، مۆزەخانەی گوگنهایم) 4. قوتابخانەی هەڕەمەکی (المدرسة العشوائية) : پێی دەوترێت (کاری بازاڕ/کاری خەڵکی) و قوتابخانەیەکە هیچ ئاراستە و ئامانجێکی نییە و مرۆڤ و کۆمەڵگا لەناو دەبات. نموونە (نمونەیەکی دیاری کراوی نیە) ئێستا تۆ خۆت سەر بە چ قوتابخانەیەك دەبینیت؟
-
29 جار داگیراوە
ئەم نامیلکەیە وەگێڕانی بابەتێکی ماڵپەڕی ArchDaily ە کە لە لایەن Becky Quintal ەوە نوسراوە و لە لایەن دۆستی دڵشاو و ڕاستی کاوێسەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بە شێوەی نامیلکە بڵاو کراوەتەوە. ئەم نامیلکەیە باس لە ١٢١ پێناسە دەکات بۆ تەلارسازی، کە لەلایەن کەسایەتیە تەلارسازە جیاوازەکانەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە.خۆڕایی -
وەشان 1.0.0
38 جار داگیراوە
ئەم کتێبە وەرگێڕانی کتێبی Sketch Like an Architect: Step-by-Step From Lines to Perspective ە کە لە لایەن هەر دوو ئەندازیاری تەلارسازی "ڕاستی کاوێس عبداللە" و "ڤەهێڵ ئاسۆ حەسەن" ەوە وەرگێڕدراوە. نوسەری بنەڕەتی کتێبەکە کە بە زمانی ئینگلیزیە David Drazil ە . ئەم کتێبە زۆر بەسودە بۆ خوێندکارانی تەلارسازی و ئەندازیارانی ئەو بوارە.خۆڕایی- 1 پێداچوونەوە
-
- خوێندکاری تەلارسازی
- کتێبی تەلارسازی
-
(وە 1 تریش)
نیشانە کراوە بە: