Jump to content

دامەزراندنی سیستەمێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان

   (0 پێداچوونەوە)

1 وێنە

لەبارەی ئەم فایلە

دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان..

پێشەکی:

ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. 

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت.

 


ساڵی دەرچوون

2022

ئامادە کردن

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری UNDP

پێداچوونەوەی ئەندامان

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...