ئیڤێنتەکان
هەموو
ڕۆژەكان
		- 
	
	
	  31 October 2025 یادی لە دایك بوونی زەها حەدیدئەم ئیڤێنتە دەست پێ دەکات 10/31/50 وە دووبارە دەبێتەوە هەموو بۆ هەتاهەتایە ساڵێك زەها حەدید ئەندازیاری عێراقی لە٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ لە شاری بەغداد لە عێراق لە دایکبووە، بەکالۆریۆسی لە زانستی ماتماتیکدا خوێندووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ ناوی لە قوتابخانەی کۆمەڵەی تەلارسازی تۆمار کردووە.
 زەها ئەندازیار و هونەرمەندی عێراقی بوو، وەک کەسایەتییەکی سەرەکی تەلارسازی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا ناسرا، ئەو ئەندازیارە پێناسەیەکی نوێی بە ئەندازیاری تەلارسازی بەخشی تەنها لە ئەندازیاری دایتاشی و ناوی لێنا "داهێنەری گۆشەی ٨٩ پلە" چونکە لە بینینی ئەودا هیچ شتێک لە ٩٠ پلەدا نەبووە بۆیە بە "شاژنی چەماوە " ناسراوە.
 زەها خاوەن دیدگایەکی جوانی ئەندازەیی بوو، بۆ ئەوەش لە چەندین وڵاتی جیهاندا داوای دیزاینی لێدەکرا و بیناکانیانی پێ بنیاد دەنرا، لەوانە: خانووی ئۆپێرای کوانجۆ- چین، دیزاینی دونگدایمون پلازا لە سیئۆل-کۆریای باشور، پردی شێخ زایید لە ئەبوزەبی – دوبەی.
 زەها لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووە یەکەم ژن کە خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکار-ی پێ ببەخشرێت، زەها حەدید بە هۆی جەڵدەی دڵەوە لە 31ی ئاداری 2016 دا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
 
 
				