Jump to content

4 وێنە

پێشەکی:

چەند ساڵێك بەر لە ئێستا حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ - وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن بەرگکراوێك (مجلد)ێکی گەورەی بە ناوی (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) دەرکرد، وە زۆری نەبرد لە ساڵی ٢٠١٥ز چاپی دووەمی ئەو بەرگکراوەی بە چاککراوی و دەوڵەمەند کراوی دەرکرد. چەند وێنەیەك لەو مجلد ە لە لایەن ئەوانەوە ڕەوانەی وەزارەتمان کرا کە جێگای دەستخۆشی بوو. ئەو مجلد ە کە لە هەشت بەشی سەرەکی و کۆمەڵێك ڕێنمایی پێك هاتبوو، پڕ زانیاری و ڕێنمایی جۆراو جۆری بە سود بوو. بۆیە لە لایەن زۆربەی پێکهاتە و فەرمانگەکانی وەزارەتمانەوە پێشوازی لێ کرا و بووە جێگای گرینگی پێدانیان. بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاین زەحمەتی بەکارهێنانی بوو لە لایەن ئەندازیارە لاوەکان و بەڵێندەران و ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان هەیە لە گەڵ دام و دەزگاکانی وەزارەت، کە زمانی عەرەبیان لە ئاستی پێویست دا نەبوو. لە بەر ئەوە بە گونجاومان زانی بگۆڕدرێتە سەر زمانی شیرینی کوردی تاکو لە لایەن هەموو پۆلێنە جیاوازەکانی ئەندازیاران و بەڵێندەران سوودی لێ وەربگیرێت.

پەرتوکێکی زۆر گرنگە بۆ ئەندازیارانی سەرپەرشتیار کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە.

پەرتوکەکە لە بنەڕەت دا وەرگێڕانە بۆ پەرتوکە سەرەکەیەکە (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) کە بە زمانی عەرەبیە، لە گەڵ چەند گۆڕانکاریەك لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە دا.


ساڵی دەرچوون

2018

ئامادە کردن

وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە

پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...