پەرتوکێکی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی و خوێندکارانی بەشی تەلارسازی.
پێشەکی:
ديارە وەك مامۆستايەكى پسپۆر لە بوارى ئەندازياريى تەلارسازيدا ئاواتەخوازبووم دەرفەتێكم بۆ برەخسێت و بتوانم بە كوردى لە بوارى بيناكاري تەلاسازيدا كتێبێك بنووسم، بە يارمەتى خواى گەورە و ميهرەبان لە ساڵى 2010 بە هاوبەشى لەگەڵ هاورِێى خۆشەويستم مامۆستا شێركۆ كەريم قادر توانيمان ئەم بەرهەمە بخەينە ڕيزي كتێبەكاني كتێبخانەی كوردييەوە و بەردەست خوێنەراني كوردى ئازيز.
ئەم كتێبە بەگشتى بۆهەموو ئەندازيارێك و هەموو ئەوانەش كە لە بوارى بينا دروستكردندا كاردەكەن و بە تايبەتيش ئەوانەى ئەندازيارى تەلارسازين. گرفتى سەرەكى لە نووسينى ئەم كتێبەدا نەبوونى زاراوەى ئەندازياريى بوو، بۆيە هەندێكجار ناچار لەگەڵ وشە و زاراوە كوردييەكەدا وشە و زاراوە بە زمانى ئينگليزى يان عەرەبيش نووسراوەتەوە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.