Taban 5 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 5 ئازاری 2016 دانراوە زۆر دەمێکە بە دوای Particle System ێکی بەهێز دا دەگەڕێم بۆ هەندێک کاری VFX و ڕیکڵام، دوای گەڕانم دوو پارتیکڵ سیستمی بەهێزم بە دی کرد کە یەکێکیان لە بەرنامەی ماکس دایە و ەوی تریان لە بەرنامەی مایا دایە، بۆیە دەمەوێ بزانم کامیان بەهێزترن و جیاوازیان چیە؟ هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن. 3 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Dashty 6 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 6 ئازاری 2016 دانراوە پرسیارێکی بەجێیە، nParticle کە لە بەرنامەی مایا دا هەیە بەشێکە لە داینامیک سیستمی مایا کە بە تەواوی لە گەڵ گشت بەشەکانی تری وەک Cloth و Rigid Body و Fluid System دا کارلێک دەکەن و بەشێکی زۆر بەهێزی بەرنامەی مایا پێک دەهێنن، هەرچی Particle Flow یشە کە لە بەرنامەی سریدی ماکس دا هەیە پریتیە لە سیستمێکی سەربەخۆی پارتیکڵ و بە سەربەخۆیی کار دەکات و بۆ ئەوەی کارلێک بکا لە گەڵ بەشەکانی تری بەرنامەکە دا پێویستە Define ی بکەی بۆی و هەندێک جاریش کارلێ کردنەکە زۆر ئەستەمە. بۆیە بە ڕای من Particle System ی مایا زۆر بەهێزترە. بەڵام Plugin ێکی زۆر بەهێزی ماکس هەیە بە ناوی Thinking Particles کە زۆر بەهێزە و تواناییەکی لە ڕادە بە دەری هەیە. بە ڕای من لە گەڵ nParticle یان Thinking Particle دا بڕۆی باشترە. هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبێت. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەرمەد 6 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 6 ئازاری 2016 دانراوە بە ڕای من Thinking Particle باشترین بژاردەیە لە زۆر ڕوەوە. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 6 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 6 ئازاری 2016 دانراوە کاک دەشتی ڕونکردنەوەیەکی جوانی داوە لە سەر ئەو پرسیارە، وەک زیاد کردنێک بۆ وەڵامەکەی کاکە دەشتی: ئەگەر بێت و بەراورد بکەین لە نێوان nParticle و Particle Flow دا دەبینین کە nParticle بە تەواوی physx Based ە و Particle Flow لەم دواییانە mParticle ی بۆ زیاد کرا کە ئەویش بە هەمان شێوە پشتی بەستوە بە physx، بەڵام بە شێوەی گشتی nParticle بەهێزتر و جێگیر ترە. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
کارێز 8 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 8 ئازاری 2016 دانراوە (گۆڕانكاری تێدا كراوە) بێجگە لە بەرنامە سریدیەکان، بەرنامەی ئافتەر ئیفێکتیش Particle Engine ێکی بەهێزی هەیە بە ناوی Trapcod Particular کە بە شێوەی پڵەگین دادەبەزێنرێت بۆ بەرنامەکە و کاری زۆر نایابی پێ دەکرێت و لە لایەن زۆرێکی لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانەوە بە کار دەهێنرێت ، لەوانە NRT و Rudaw و KurdSAT و چەندینی تریش . لە 8 ئازاری 2016 گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن کارێز وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.