Jump to content

جیاوازی چیە لە نێوان nParticle و مایا و PFlow ی سریدی ماکس


Taban

پێشنیاز کردنی بەشداری

زۆر دەمێکە بە دوای Particle System ێکی بەهێز دا دەگەڕێم بۆ هەندێک کاری VFX و ڕیکڵام، دوای گەڕانم دوو پارتیکڵ سیستمی بەهێزم بە دی کرد کە یەکێکیان لە بەرنامەی ماکس دایە و ەوی تریان لە بەرنامەی مایا دایە، بۆیە دەمەوێ بزانم کامیان بەهێزترن و جیاوازیان چیە؟

هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن.

 

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

پرسیارێکی بەجێیە،

nParticle کە لە بەرنامەی مایا دا هەیە بەشێکە لە داینامیک سیستمی مایا کە بە تەواوی لە گەڵ گشت بەشەکانی تری وەک Cloth و  Rigid Body و Fluid System دا کارلێک دەکەن و بەشێکی زۆر بەهێزی بەرنامەی مایا پێک دەهێنن، هەرچی Particle Flow یشە کە لە بەرنامەی سریدی ماکس دا هەیە پریتیە لە سیستمێکی سەربەخۆی پارتیکڵ و بە سەربەخۆیی کار دەکات و بۆ ئەوەی کارلێک بکا لە گەڵ بەشەکانی تری بەرنامەکە دا پێویستە Define ی بکەی بۆی و هەندێک جاریش کارلێ کردنەکە زۆر ئەستەمە. بۆیە بە ڕای من Particle System ی مایا زۆر بەهێزترە.

بەڵام Plugin ێکی زۆر بەهێزی ماکس هەیە بە ناوی Thinking Particles کە زۆر بەهێزە و تواناییەکی لە ڕادە بە دەری هەیە.

بە ڕای من لە گەڵ nParticle یان Thinking Particle دا بڕۆی باشترە.

 

هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

کاک دەشتی ڕونکردنەوەیەکی جوانی داوە لە سەر ئەو پرسیارە، وەک زیاد کردنێک بۆ وەڵامەکەی کاکە دەشتی: ئەگەر بێت و بەراورد بکەین لە نێوان nParticle و Particle Flow دا دەبینین کە nParticle بە تەواوی physx Based ە و Particle Flow لەم دواییانە mParticle ی بۆ زیاد کرا کە ئەویش بە هەمان شێوە پشتی بەستوە بە physx، بەڵام بە شێوەی گشتی nParticle بەهێزتر و جێگیر ترە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بێجگە لە بەرنامە سریدیەکان، بەرنامەی ئافتەر ئیفێکتیش Particle Engine ێکی بەهێزی هەیە بە ناوی Trapcod Particular کە بە شێوەی پڵەگین دادەبەزێنرێت بۆ بەرنامەکە و کاری زۆر نایابی پێ دەکرێت و لە لایەن زۆرێکی لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانەوە بە کار دەهێنرێت ، لەوانە NRT و Rudaw و KurdSAT و چەندینی تریش .

 

3.jpg.075d8a09152b0de2dd1cdf13e1fb5268.j

2.thumb.jpg.9cc52dcde6a8a13ebf9c5db0baa7

1.jpg.91a6156834c8af3a0c0bc3792238c59a.j

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن کارێز
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...