Jump to content

تایبەتمەندیە نوێکانی سریدی ماکسی 2017


سەرمەد

پێشنیاز کردنی بەشداری

هەر چەندە سریدی ستودیۆ ماکسی ٢٠١٧ هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە لایەن Beta Tester ەکانەوە بڵاو کراوەتەوە بریتیە لەمانەی خوارەوە.

 

  1. ڕوخساری بەرنامەکە گۆڕاوە و گۆڕانکاری لە ئایکۆنەکانی وەشانە نوێکەدا کراوە.
  2. ڕێندەر ئینجینێکی نوێ زیاد کراوە بە ناوی ART کە پێ دەچێت هەر ئەوە بێت کە لە Autodesk 360 دا بەکار هاتوە.
  3. ڕێندەر ئینجینی مێنتاڵ لابراوە، پێ دەچێت ئەمیش وەک مایا بە شێوەی جیا دابەزێنرێت.
  4. هیچ گۆڕانکاریەک لە داینامیک سیستەم و پارتیکڵ دا نەکراوە.
  5. ڕوخسارە بەرنامەکە گونجاوە لە گەڵ HDPI واتە شاشە کوالیتی بەرزەکان و Text Scaling .
  6. ئەمانە ئەو چەند زانیاریانەن کە تا ئێستا دەستم کەوتون لە چەند برادەرێکمەوە لە Autodesk Beta testers.

max_2017.jpg

ڕوخساری نوێی بەرنامەی ماکسی ٢٠١٧

 

هەر هەواڵێکی تریشم دەست کەوت لێرەوە بڵاوی دەکەمەوە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاک سەرمەد، سەرنجڕاکێشە بە تایبەت ئەوەی کە تۆ ئەو هەواڵەت دەست کەوتوە لە گەڵ ئەوەی هێشتا بەرنامەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

بە ڕای من پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەیە لە داینامیک و Fluid System دا.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر ڕاستە کاک @خەڵات جەلال منیش هەمان ڕام هەیە پێویستە گرینگی زیاتر بدات بە سیستمی داینامیک بە تایبەت بۆ بواری Mograph کە بریتیە لە ئەنیمەیشنی ڕیکڵامی.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

چەند تایبەتمەندیەکی تر بە پێی دوایین وەشانی بێتا:

  1. Add Offset Controler زیاد کراوە بۆ بەشی Controlers ڵە Motion دا.
  2. ماتریاڵی فیزیکاڵ Physical Material زیاد کراوە بۆ بەشی ماتریاڵ.
  3. لە بەشی UV Mapping دا:
  • flatten by material id زیاد کراوە.
  • UV paint movement زیاد کراوە.
  • flatten by smoothing groups زیاد کراوە.

 

max_2017_2a.jpg

فیزیکاڵ ماتریاڵ

max_2017_2b.jpg

Offset Curve

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

ئەم گۆڕانکاریانەش کراوە:

  • Scene converter زیاد کراوە بۆ ART واتە گشت ماتریاڵ و ڕوناکی و ڕێکخستنەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بگونجێت لە گەڵ ڕێندەر ئینجینە نوێکەدا کە بریتیە لە ART.
  • لە Viewport Navigation دا Orbit point of interest / Orbit subobject زیاد کراوە.
  • geometry mode زیاد کراوە بۆ ئامێری Mirror.

 

چەند دیمەنێکی دیالۆگی Scene Converter

max_2017_sceneCoonverter.jpg

max_2017_sceneCoonverter2.jpg

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕای من هیچ گۆڕانکاری تێدا نەکراوە، ئەوە کەی گۆڕانکاریە ئایکۆنی بەرناە بگۆڕی یان چەند شتێکی بچوک زیاد بکەی.

UnLike  :(:(:(

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بۆ یەکەم جار کارم لە سەر بەرنامەی ماکسی ٢٠١٧ کرد، خراپ نیە، ڕاستە شتێکی ئەوتۆ نەگۆڕاوە تێیدا بەڵام بە ڕای من ART ڕێندەر شتێکی زۆر باشە و دەتوانێت ببێت بە جێگرەوەی مێنتاڵ ڕەی.

بە تایبەت دوای ئەوەی کە پشتگیری Physical Sky و Sun و Physical Material و چەندین جۆری ڕوناکی Photometric دەکات.

ئەمە کارێکی زۆر خێرایە کە پێم ئەنجام داوە.

max2017.jpg

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاکە سەرمەد، ڕونکردنەوەکەت لە سەر ART زۆر نایابە.

لە لایەن زۆر ماڵپەڕیشەوە ئەم کارەی تۆ وەک ڕیفرێنس بە کار هێنراوە.

http://www.vfxarabia.co/#!Autodesk-3ds-Max-2017-What-to-expect/c1kpy/56faa1230cf226b8e6857361

 

111.jpg

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاک سەرمەد، ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە.

ئەی هیچ هەواڵێک نیە لە سەر Maya 2017 ؟ بیستومە کە ئۆتۆدێسک بە نیازە لە 19 و 20 ی مانگی 4 دا بە فەرمی گشت بەرهەمەکانی 2017 ڕابگەیەنێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...