28 ئازاری 20168 ساڵ دانراوە comment_434 هاوڕێیان پرسایارێکم هەیە هیوادارم بتوانن هاوکاریم بکەن. دەمەوێ ڕێژەی پێکهاتەکانی کۆنکرێت بدۆزمەوە لە ڕێژەیەکی دیاری کراوی میکسی کۆنکرێتی دا، بۆ نمونە ئەگەر 20م³ کۆنکرێتمان هەبوو بە کۆنکرێتی 1:2:4 چۆن بزانم چەند چیمەنتۆ و چەند لم و چەند چەوی پێویستە؟ یان ڕێژەی ئاو چەندە لەو میکسە دا، هیچ هاوکێشەیەک هەیە بۆ ئەوە.؟
28 ئازاری 20168 ساڵ comment_436 ئەوەی من زانیومە: ڕێژەکە کۆ دەکەینەوە بۆ نمونە ١:٢:٤ دەکاتە 1+2+4 = 7 پاشان ئەو بڕەی کە هەتە (20م³) ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : 20 * (1/7) = 2.85 m³ ڕێژەی لم دەکاتە : 20 * (2/7) = 5.71 m³ ڕێژەی چەو دەکاتە : 20 * (4/7) = 11.42 m³
28 ئازاری 20168 ساڵ چارەسەر comment_438 بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی پرسیارەکەت: ڕێژەی میکسەکان بەم شێوەیە ناوی لێ نراوە: 1:3:6 پێی دەوترێت میکسی M10 1:2:4 پێی دەوترێت میکسی M15 1:1.5:3 پێی دەوترێت میکسی M20 1:1:2 پێی دەوترێت میکسی M25 بۆ هەر یەکەیان فاکتەرێک هەیە کە لەو ڕێژەیە دەریدەکەی و پێی دەوترێت ( Shrinkage or safety Factor ) کە بریتیە لە 1.54 بۆ 1.57 تۆ دەتوانی یەکێکیان بە کار بهێنی. ئەمەش جیاوازی نێوان کۆنکرێتە بە تەڕی و کۆنکرێت بە وشکی کەواتە قەبارەی کۆنکرێتی وشک دەکەت 1.54 ی کۆنکرێتی تەڕ کەواتە ڕێژەکە دەگۆڕێت بۆ 1.54 / 1 = 0.65 (ئەمە هەندێک کات پێشی دەوترێت Water-Cement Ration) بۆ کۆنکرێتی 1:2:4 کۆی ڕێژەکە دەکاتە (7) ئێستا لەمەوە دەتوانین ڕێەکان دەربهێنین: بۆ ڕێژەی چەو دەکاتە : (7 / 4) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 17.6م³ بۆ ڕێژەی لم دەکاتە : (7 / 2) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 8.8م³ بۆ ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : (7 / 1) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 4.4م³ وەزنی کۆنکرێت دەکاتە: 4.4 * 1440 = 6336 کیلۆ کە دەکاتە نزیکەی ٦ تەن و نیو
28 ئازاری 20168 ساڵ comment_439 ئەوەی کاک خەڵات نوسیویەتی ڕاستە بەڵام ئەو ڕێژەیە (Water - Cemnet Ratio) چەند جۆرێکی هەیە بۆ نمونە بە پێی یاساکانی (Abram’s Law) ئەو ڕێژانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 0.45 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1 : 2 0.5 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1.5 : 3 0.5 تا 0.6 بۆ کۆنکرێتی 1 : 2 : 4
29 ئازاری 20168 ساڵ comment_440 دەتوانی سود لەم ماڵپەڕەی خواراوە وەربگری کە جۆرە Calculator ێکیان دروست کردوە بۆ ئەو حساباتانە . http://www.calculator.net/concrete-calculator.html
29 ئازاری 20168 ساڵ نوسەر comment_443 دەستتان خۆش بێت هاوڕێیان، بە ڕاستی وەڵامەکانتان یارمەتی زۆریان دام. زۆر سوپاس کاک خەڵات ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە منیش مەبەستم هەر ئەوە بوو.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.