Taban 28 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 ئازاری 2016 دانراوە هاوڕێیان پرسایارێکم هەیە هیوادارم بتوانن هاوکاریم بکەن. دەمەوێ ڕێژەی پێکهاتەکانی کۆنکرێت بدۆزمەوە لە ڕێژەیەکی دیاری کراوی میکسی کۆنکرێتی دا، بۆ نمونە ئەگەر 20م³ کۆنکرێتمان هەبوو بە کۆنکرێتی 1:2:4 چۆن بزانم چەند چیمەنتۆ و چەند لم و چەند چەوی پێویستە؟ یان ڕێژەی ئاو چەندە لەو میکسە دا، هیچ هاوکێشەیەک هەیە بۆ ئەوە.؟ 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
5 خەڵات جەلال 28 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 ئازاری 2016 دانراوە بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی پرسیارەکەت: ڕێژەی میکسەکان بەم شێوەیە ناوی لێ نراوە: 1:3:6 پێی دەوترێت میکسی M10 1:2:4 پێی دەوترێت میکسی M15 1:1.5:3 پێی دەوترێت میکسی M20 1:1:2 پێی دەوترێت میکسی M25 بۆ هەر یەکەیان فاکتەرێک هەیە کە لەو ڕێژەیە دەریدەکەی و پێی دەوترێت ( Shrinkage or safety Factor ) کە بریتیە لە 1.54 بۆ 1.57 تۆ دەتوانی یەکێکیان بە کار بهێنی. ئەمەش جیاوازی نێوان کۆنکرێتە بە تەڕی و کۆنکرێت بە وشکی کەواتە قەبارەی کۆنکرێتی وشک دەکەت 1.54 ی کۆنکرێتی تەڕ کەواتە ڕێژەکە دەگۆڕێت بۆ 1.54 / 1 = 0.65 (ئەمە هەندێک کات پێشی دەوترێت Water-Cement Ration) بۆ کۆنکرێتی 1:2:4 کۆی ڕێژەکە دەکاتە (7) ئێستا لەمەوە دەتوانین ڕێەکان دەربهێنین: بۆ ڕێژەی چەو دەکاتە : (7 / 4) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 17.6م³ بۆ ڕێژەی لم دەکاتە : (7 / 2) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 8.8م³ بۆ ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : (7 / 1) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 4.4م³ وەزنی کۆنکرێت دەکاتە: 4.4 * 1440 = 6336 کیلۆ کە دەکاتە نزیکەی ٦ تەن و نیو وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
2 سەرمەد 28 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 ئازاری 2016 دانراوە ئەوەی کاک خەڵات نوسیویەتی ڕاستە بەڵام ئەو ڕێژەیە (Water - Cemnet Ratio) چەند جۆرێکی هەیە بۆ نمونە بە پێی یاساکانی (Abram’s Law) ئەو ڕێژانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 0.45 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1 : 2 0.5 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1.5 : 3 0.5 تا 0.6 بۆ کۆنکرێتی 1 : 2 : 4 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
1 سەناریا 29 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 29 ئازاری 2016 دانراوە دەتوانی سود لەم ماڵپەڕەی خواراوە وەربگری کە جۆرە Calculator ێکیان دروست کردوە بۆ ئەو حساباتانە . http://www.calculator.net/concrete-calculator.html 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
0 Taban 29 ئازاری 2016 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 29 ئازاری 2016 دانراوە دەستتان خۆش بێت هاوڕێیان، بە ڕاستی وەڵامەکانتان یارمەتی زۆریان دام. زۆر سوپاس کاک خەڵات ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە منیش مەبەستم هەر ئەوە بوو. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
-2 کارێز 28 ئازاری 2016 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 ئازاری 2016 دانراوە ئەوەی من زانیومە: ڕێژەکە کۆ دەکەینەوە بۆ نمونە ١:٢:٤ دەکاتە 1+2+4 = 7 پاشان ئەو بڕەی کە هەتە (20م³) ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : 20 * (1/7) = 2.85 m³ ڕێژەی لم دەکاتە : 20 * (2/7) = 5.71 m³ ڕێژەی چەو دەکاتە : 20 * (4/7) = 11.42 m³ وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پرسیار
Taban
هاوڕێیان پرسایارێکم هەیە هیوادارم بتوانن هاوکاریم بکەن.
دەمەوێ ڕێژەی پێکهاتەکانی کۆنکرێت بدۆزمەوە لە ڕێژەیەکی دیاری کراوی میکسی کۆنکرێتی دا، بۆ نمونە ئەگەر 20م³ کۆنکرێتمان هەبوو بە کۆنکرێتی 1:2:4 چۆن بزانم چەند چیمەنتۆ و چەند لم و چەند چەوی پێویستە؟ یان ڕێژەی ئاو چەندە لەو میکسە دا، هیچ هاوکێشەیەک هەیە بۆ ئەوە.؟
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
5 وەڵام هەیە لە سەر ئەم پرسیارە
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.