Jump to content

جیاوازی دیزاینی شارستانی و تەلارسازی


Rasti

پێشنیاز کردنی بەشداری

ئەندازیاری تەلارسازی گرنگی بە دووریەکان و بۆشاییەکان و استغلال کردنی رووبەری زەویەکە ده‌دات لەگەڵ جوولەی خەلک لەناو باڵەخانەکە و چۆنیەتی ھه‌واگۆرکێی و دانانی دەرگا و پەنجەرەکان.
بەڵام ئەندازیاری شارستانی دیزاینی پەیکەلی چیمەنتۆی دامەزراوەکە و دیزانی ستوونەکان دەکات ھەروەھا دیزانی بناغەی سەرەکی و شییکردنەوەی خۆڵەکە دەکات و ھەروەھا ئەو قورساییە کە دامەزراوەکە ھەڵیدەگرێت.
جێبەجێکردن:
لەدوای ئەمانە قۆناغی جێبەجێکردن دێت کە ئەندازیاری شارستانی سەرپەرشتی دەکات و جێبەجێی دەکات، کە ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و تەلارسازی دیزانیان کردووە.
بەرای من تەلارساز، ئەندزایار نییە بەڵام لەکۆنەوە بەھەڵە وەرگێردواوە لە ووشەی (Engineer) و ھەروەھا کەمی رۆشنبیری لە جیاوازی نەکردن لە نێوان تەلارساز و ئەندازیار، چونکە تەلارساز  بەشێکی گەورەی کارەکەی بریتیە لە ھونەر بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی باڵەخانەکان زوو پێویستی بە تایبەتمەندی دیاریکراو لە نێو باڵەخانەکان و کەمی رووبەرەکان کە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی وورد ھەیە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە استغلال بکرین و سوود لەھەموو شوێنەکان وەربگیرێت، ئەمانە وایکرد بیناسازی بەشێوەیەکی پتەو بە زانستی ئەندازیاری شارستانی ببەسترێتەوە تاوای لێھات ناتوانی لە پرۆژە گەورەو زەبەلاحەکان دەستبەرداری بیت.
بەڵام لە پرۆژە ناوەندەکان و ئەوانەی گرنگیان کەمە، ئەندازیاری شارستانی رۆڵی ئەندازیاری بیناسازی دەبینێت بەڵام ئەندازیاری بیناسازی ناتوانێت رۆڵی ئەندازیاری شارستانی ببینێت.
جیاوازییەکی دیکە ئەوەی ئەندازیاری شارستانی بوارەکانی فراوانن و تەنھا خۆی لە دروستکردن و بیناکردن نابینێتەوە.
نموونەیەک بۆ دەرخستنی جیاوازی لەنێوان ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری بیناسازی
لەکاتی دروستکردنی ستوونێک یا چەند ستوونێک لەناو ھۆڵێک و ئەندازیاری بیناسازی حەز ناکات ئەم ستوونانە ببنە رێگر لەبەردەم ھاتووچۆی خەڵکی و ئارەزوو دەکات رووبەرێکی گەورە لە بۆشایی ھەبێت لە ناو ھۆڵەکە.
بەڵام ئەندازیاری شارشتانی گرنگی بەوەدەدات، ئایا ستوونەکان توانای بەرگەگرتنی قورسایی سەقفەکەیان ھەیە یا نا ھەروەھا حسابی کێشی خەڵکەکە دەکات لەسەر سەقفەکە، بۆیە دەبینین ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و بیناسازی تەواوکەری یەکترن، له‌ کۆتایی دیزاینەکەش باڵەخانەکە زیاتر سەلامەتتر دەبێت بە ھۆی ئەندازیاری شارستان و ھەروەھا فراوانتر دەبێت بەھۆی ئەندازیاری تەلارسازی.

 

وەرگیراوە

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕای من ئەم نوسینە زۆر نازانستی نوسراوە و نوسەرەکەی هیچ شتێکی ئەوتۆی لە سەر کڕۆکی کاری ئەندازیاری نەزانیوە، ئەگەر نا هەموو بەشەکانی ئەندازیاری هونەرن ، هونەری ستراکچەر، میکانیك، کارەبا، دیزاینی ئۆتۆمبێل و هتد…

14 کاتژمێر لەمەوپێش، Rasti وتی:

بەرای من تەلارساز، ئەندزایار نییە بەڵام لەکۆنەوە بەھەڵە وەرگێردواوە لە ووشەی (Engineer) و ھەروەھا کەمی رۆشنبیری لە جیاوازی نەکردن لە نێوان تەلارساز و ئەندازیار، چونکە تەلارساز  بەشێکی گەورەی کارەکەی بریتیە لە ھونەر

ئەگەر کەمێك لەو ڕستەیەی سەرەوە ورد بینەوە، تێدەگەین کە زۆر نازانستیانە ڕونکردنەوەکە دراوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...