Taban 11 تشرینی دووەمی 2022 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 11 تشرینی دووەمی 2022 دانراوە شاری دوسڵدورف" Düsseldorf (North Rhine-Westphalia)" لەووڵاتی ئەلمانیا هەستا بەگۆرینی ڕێگای فیدڕاڵی ژمارە ١ بۆ باخچە وناوچەی سەوزایی وگشتی و ڕێڕەوی هاتوچۆی پاسکیل سواری وپیادە! لەگەڵ لێدان وبنیاتنانی دەرەچەیەک "تونێڵێک" بەدرێژایی ٢کم لەپێناو جوڵەو هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و لێخورەکان دوور لەکەنارو ڕۆخی ڕووباری ڕاین بەمەبەستی گەڕانەوی پەیوەندی نێوان ئەم شارو ڕووبارە؟! ئەشانابوونەوە و دەست لەملان بوونی شارو ڕووبار. شایەنی باسە ساڵی ١٩٥٧ بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفت وقەیرانی هاتووچۆ لەشاری دوسلدروف ، دەسەڵاتدارانی ئەم شارە هەستان بەبنیاتنانی ئەم شاڕێگایە ، بەڵام سەرەنجامەکەی بووە دابڕان ولێکترازانی شارو ڕووبار، چاککردنەوەی ئەم هەڵە مێژوویەی پلانسازی گواستنەوە: بڕی ٥٥٠ ملیون مارکی ئەڵمانی و ماوەی ٣ساڵ کارکردنی بەردەوام ودژواری خایاند، سەرەنجام لە ١٥ ی کانوونی یەکەم "دێسەمبەر" ی ١٩٩٣ شار بە ڕووبار شاد بۆوە. چەند هەڵەی پلانسازی زەق و پلانسازی گواستنەوە لەم هەرێمەی کوردستان هەن! چەند هەڵەی دژوارو کوشندەی پلانسازی گواستنەوەو هاتوچۆ لەشاروشارۆچکەکان هەن، لە شارەکانی سلێمانی و.....هتد ، شارەوانی بەشارەوانی و ئەنجومەن بەئەنجومەن و پارێزگار بەپارێزگاری دەستپێریت! خۆزگە بۆ یەک جار پارێزگارێک، سەرۆک شارەوانییەک، سەرۆک ئەنجومەنێک، شارەوانیەک، ئەنجومەنێک، ماوەی کارکردنی تەنها تەرخان دەکرد بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پلانسازی بەگشتی و پلانسازی گواستنەوەو هاتوچۆ بەتایبەتی ، نەدەوبوە سەرچاوەی سەربارکردنی هەڵەی پلانسازی و کەڵەکەبوونی لە شارو شارۆچکەکان! ئەم بابەتە لە لایەن ئەندازیار برهان محمد شریف نوسراوە و وەرگێڕدراوە وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.