Jump to content

ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی پلانسازی شاری دوسڵدۆرفی ئەڵمانی


Taban

پێشنیاز کردنی بەشداری

شاری دوسڵدورف" Düsseldorf (North Rhine-Westphalia)"  لەووڵاتی ئەلمانیا هەستا بەگۆرینی ڕێگای فیدڕاڵی ژمارە ١ بۆ باخچە وناوچەی سەوزایی وگشتی و  ڕێڕەوی هاتوچۆی پاسکیل سواری وپیادە! لەگەڵ لێدان وبنیاتنانی دەرەچەیەک "تونێڵێک" بەدرێژایی ٢کم لەپێناو جوڵەو هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و لێخورەکان دوور لەکەنارو ڕۆخی ڕووباری ڕاین بەمەبەستی گەڕانەوی پەیوەندی نێوان ئەم شارو ڕووبارە؟! ئەشانابوونەوە  و دەست لەملان بوونی شارو ڕووبار.

شایەنی باسە ساڵی ١٩٥٧ بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفت وقەیرانی هاتووچۆ لەشاری دوسلدروف ، دەسەڵاتدارانی ئەم شارە هەستان بەبنیاتنانی ئەم شاڕێگایە ، بەڵام  سەرەنجامەکەی بووە دابڕان ولێکترازانی شارو ڕووبار، چاککردنەوەی ئەم هەڵە مێژوویەی پلانسازی گواستنەوە: بڕی ٥٥٠ ملیون مارکی ئەڵمانی و ماوەی ٣ساڵ کارکردنی  بەردەوام ودژواری خایاند، سەرەنجام لە ١٥ ی کانوونی یەکەم "دێسەمبەر" ی ١٩٩٣ شار بە ڕووبار شاد بۆوە.

چەند هەڵەی پلانسازی زەق و پلانسازی گواستنەوە لەم هەرێمەی کوردستان هەن! چەند هەڵەی دژوارو کوشندەی پلانسازی گواستنەوەو هاتوچۆ  لەشاروشارۆچکەکان هەن، لە شارەکانی سلێمانی و.....هتد ،  شارەوانی بەشارەوانی و ئەنجومەن بەئەنجومەن و پارێزگار بەپارێزگاری دەستپێریت!

خۆزگە بۆ یەک جار پارێزگارێک، سەرۆک شارەوانییەک، سەرۆک ئەنجومەنێک، شارەوانیەک، ئەنجومەنێک، ماوەی کارکردنی تەنها تەرخان دەکرد بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پلانسازی بەگشتی و پلانسازی گواستنەوەو هاتوچۆ بەتایبەتی ، نەدەوبوە سەرچاوەی سەربارکردنی هەڵەی پلانسازی و کەڵەکەبوونی لە شارو شارۆچکەکان!

 

11.thumb.jpg.abd27b55504f50c78bbc70cf36294192.jpg

 

ئەم بابەتە لە لایەن ئەندازیار برهان محمد شریف نوسراوە و وەرگێڕدراوە

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...