Jump to content
  • 1

Hakar_yusuf

پرسیار

5 وەڵام هەیە لە سەر ئەم پرسیارە

پێشنیاز کردنی بەشداری

  • 3

زۆر دەمێکە ئەم پرسیارە لای زۆر کەس گەڵاڵە بوە کە ئایا لەم دوو بەرنامەیە کامیان باشترە،

بێگومان هەریەکە لەو دوو بەرنامەیە بەهێزن و هەر یەکەیان تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام:

  1. ئەگەر لە بواری تەلارسازی دا کار دەکەی واتە (ArchViz) ئەوا ماکس باشترە ئەمەش لە بەر ئەو ئامێرە بەهێزانەی کە هەیەتی لە بواری Box Modeling دا و چەند پڵەگینێکی بەهێزی تایبەت بەڕێندەر، هەر چەندە لە بەرنامەی مایاش دا Modeling Toolkit زیاد کراوە کە زۆر بەهێزە.
  2. ئەگەر لە بواری VFX و ئەنیمەیشن دا کار دەکەی ئەوا بە دڵنیایەوە هیچ بەرنامەیەک شان لە شانی بەرنامەی مایا نادا، ئەمەش بە هۆی ئەو تواناییەی کە لە ئەنیمەیشن و داینامیک سیمیولەیشن دا هەیەتی.
  3. ئەگەر لە بواری Motion Graphic دا کار دەکەی ئەوا هەر مایا باشترە بە تویبەت دوای ئەوی MASH networks زیاد کرا لە ئێکستێنشنی ٢ ی مایای ٢٠١٦ .

ئەمە ڕای تایبەتی منە و هیوادارم توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1

زۆر سۆپاس بۆ ئێوەی بەرێز کاک دەشتی و کاک خەلات هەر چەندە من کەمێک لە سەر پروگرامی مایا ئیشم کردووە بەڵام وەک سەرەتا بوم قورس بوو بەڵام ئێستا من لە سەر ماکس ئیش دەکەم هەست دەکەم وەکۆ مایا قورس نییە،بە دڵنیاییەوە زۆربەی کومپانیاکانی بواری بەرهەمهێنا فیلم و ئەنیمەیشن مایا بەکاردێنن بەلام لە هەمان کات دا ماکس یش لەم بوارەدا بێ بەش نییە،لە بەر ئەوە ماکس م هەلبژارد وەک سەرەتایەک تا رێ خوش کەر بێت بۆ من تا بتوانم لە دوای ئەو بەرنامەیە بە ئاسانی لە مایا بگەم دوبارە سوپاس بۆ ئێوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1

کاتێک دێیتە سەر باسی بەراوردی نێوان ئەم دوو بەرنامەیە، لە کۆتاییدا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە ماکس هەڵبژێری ئەمەش بە هۆی قورسی و ئاڵۆزی بەرنامەی مایا. بەڵام باوەڕ بکەن کاتێک بە بەرنامەی مایا کار دەکەی هەستێکی زۆر بەهێزت دەبێ و هەر ئەوەندەش دەستت ڕا هات پێی لە هەموو بەرنامەیەک ئاسانترە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 0

هەروەک کاک دەشتی ئاماژەی پێ دا، بەرنامەی مایا پێشەنگە لە بواری VFX و ئەنیمەیشن  دا و وا پێ دەچی کە کۆمپانیای ئۆتۆدێسک گرینگی تایبەت بدات بەم بەرنامەیە. بەو پێیەی کە لە هەر وەشانێکدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆر لە بەرنامەکەدا و چەندین تایبەتمەنی نوێ و بەهێزی بۆ زیاد دەکات.

ئەوەشمان لە یاد بێت کە مایا لە لایەن زۆربەی ستۆدیۆ بەناوبانگەکانی جیهانەوە کاری پێ دەکرێت و چەندین کاری زۆر بەهێزی پێ ئەنجام دراوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...