Jump to content

مانا و مێژووی هەندێ لە زاراوەکانی تەکنەلۆژیا


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری


لە ئێستا دا زاراوە تەکنەلۆژیاییەکان ژیانی هەمووانی تەنیوە، بەشێک لەو ناوانە واتاکانیان دیار و ڕوونە ، لەگەڵ ئەوەش دا بەشێکیان لێیان تێناگەین و نازانین ماناکانیان چین، ڕەنگە کورتکراوە یاخود مانایەکی تایبەتی یاخود وشەگەلی دارێژراوبن

ماوس
داهێنەری ماوسی کۆمپیوتەر ، دۆگلاس ئینگێلبەرت ـە ، لە ساڵی ١٩٦٨ دا لە کۆنگرەیەک کە سازکرا بوو بۆ نمایشکردنی داهێنانەکەی ووتی نازانم ئەم ناوەمان لە کوییوە هێناوە ،وە ووتی شێوەی لە مشک دەچیت و کلکێکی هەیە کە کێبڵی گەیاندنەکەیەتەی لەبەر ئەوە لە کارگە بەم ناوەوە ناو نراوە 

بلۆگ
بلۆگ ئەو شوێنەیە کە خەڵکی بۆچون و توانای خۆیانی تێدا بڵاودەکەنەوە ، سەرچاوەی وشەی بلۆگ ، وێب لۆگ  ـە ، کە ئەم ناوەش جۆرن بارگر لە ساڵی ١٩٩٧ کە ماڵپەڕە تایبەتیەکەی خۆی وا ناو دەبرد ، وەکو تۆمارێک بەکاری دەهێنا

كوكيز
كوكيز - شەکرۆکەی ئینتەرنێت Cookies ، بریتین لەو پەڕگە و فایلانەی کە هەر ماڵپەڕێک کاتێک سەردانی دەکەی دایدەبەزێنێتە سەر کۆمپیوتەرەکەت، بە مەبەستی هەڵگرتن و پاراستنی کۆمەڵێک زانیاری دیاریکراو، کە جاری داهاتوو سەردانی ماڵپەڕەکە دەکەیتەوە ئاسانکاری دەکات و دەتناسێتەوە، بنەچەی ئەم وشەیە لە ماجیک کوکیزەوە هاتووە، کە "لۆو مۆونتلی" لە یەکێک لە کاتی وانە وتنەوەکانی دا لە زانکۆ بیستبووی ئەم ناوەی بەکارهێنا.

سپام
سپام، زۆربەمان دووچاری ئەم جۆرە نامە بیزارکەرە بووینەوتەوە کە لە ڕێگەی ئیمێڵەوە پێمان دەگات.
بنەچەی وشەکە لە پرۆگرامێکی کۆمیدی تەلەڤیزیۆنییەوە هاتووە، کە پیاوێک لە چیشتخانەیەک کاردەکا، هەموو جارێک داوای جۆرە گۆشتێکی ئامادەکراو دەکرێ بە ناوی سپام Spam ، ئەمە لە ئینتەرنێت دا تەشەنەی سەند و ئیمێڵە وەرزکارەکان کە زۆر دووبارە دەبنەوە و بێ هۆ پێمان دەگەن ناو نرا سپام.

ڕۆبۆت
بنەچەی ئەم وشەیە لە شانۆگەرییەکی خەیاڵی زانستییەوە هاتووە، کە نوسەری چیکی کارڵ کاپێک نوسیویەتی لە ساڵی ١٩٢١ دا
 باسی کارگەیەکی مرۆڤی دەستکرد دەکا کە دەیانەوێ جیهان داگیربکەن و دەست بەسەر هەموو شت بگرن.

بەگ
بنەچەی ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٧ کاتێک ئەندازیار گارسی هۆپەر جانەوەرێکی مردوی بینیوە لە ناو یەکێک لە کۆمپیوتەرە گەورەکانی ئەوسا ، لەو کاتەوە هەر کێشەیەک لە ناو سیستەمی کۆمپیوتەر هەێت پێی دەوترا - بەگ -
بەر لەوەش لە لایەن ئەدیسۆن ـەوە ئەم وشەیە بەکارهێنراوە لە باسکردنی هەڵەیەک لە ئامێری تەلەگرامەکەی دا

یاهوو
ناوی بزوێنەری گەڕۆکی بەناوبانگ یاهوو لە بنەچەدا لە کورتکراوەی ئەم رستەیەوە هاتووە
Yet Another Hierarchical Officious Oracle


هاکەر
لە سەرەتای سەرهەڵدانی تەکنەلۆژیا دا هاکەر وشەیەکی خراپ نەبوو، بەڵکو مانای  زیرەکی و توانا و بەهرە بوو لە بواری ئەلیکترۆنیات دا، بنەچەی وشەکە لە کتێبی 
 وە هاتووە، کە لە چەند ڕستەیەک دا ئەم وشەیە بەکاربراوەPiracy Cultures

سکایپ
خزمەتگوزاری سکایپ بریتیە لە ڕێکخستنی پەیوەندی لە نێوان بەکاربەران دا
بە شیێوەی خاڵ بۆ خاڵ ، لەسەر ئەم بنەمایە بڕیایان دا ناوی پرۆژەکە بنێن
 Sky Peer-to-Peer
دواتر ناوەکە کورتکرایەوە بۆ تەنها سکایپ

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...