Jump to content

Featured Replies

دانراوە

ئایه‌ منداڵه‌كانیش ئه‌توانن فێری پڕۆگرامسازی ببن و ببنه‌ پڕۆگرامه‌ر؟


ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێستا باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین بابه‌ته‌كان كه‌ تاوه‌كو له‌ كوردستان و عێراق گرنگیه‌كی ئه‌و تۆی پێنه‌دراوه‌ ئه‌ویش ئه‌یه‌ویه‌ كه‌ چۆن چۆنی به‌ دروستی منداڵه‌كان فێری پڕۆگرامسازی بكه‌ین
ئێسته‌ش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ كردمان
به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌توانین منداڵه‌كان فێری پڕۆگرامسازی بكه‌ین كه‌ له‌ ئێستادا ته‌كنه‌لۆژیا به‌ڕاده‌یه‌ك پێش كه‌وتوه‌ كه‌ منداڵه‌كانیش ببێش نه‌كراون له‌وی زمانی تایبه‌تیان بۆ دابنرێـت
كه‌ له‌ ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و به‌تایبه‌تی وه‌ڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان چه‌نها توڵ و زمانی جیاوازی پڕۆگرامسازی داهێناره‌وه‌ تاوه‌كو منداڵه‌كان فێری پڕۆگرامسازی بكه‌ن.
ئێمه‌ش له‌م پۆسته‌دا زانیاریه‌كانتان له‌سه‌ر شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام ئه‌خه‌ینه‌ ڕوو:


ئایه‌ منداڵه‌كان ده‌توانن له‌چه‌ند ساڵیه‌وه‌ فێری پڕۆگرامسازی بن؟
زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كه‌ن كه‌ منداڵه‌كان ئه‌توانن له‌ 5 ساڵی بۆ 6 ساڵی ده‌ست به‌و بواره‌ بكه‌ن
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ئه‌گونجێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كان له‌ 7 ساڵی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ئه‌توانن فێری بنچیه‌نه‌كانی پڕۆگرامسازی ببن
ئایه‌ پێویست ئه‌كات منداڵه‌كان فێری پڕۆگرامسازی ببن؟
به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌ڵێ چونكا پڕۆگرامسازی به‌تایبه‌تی بۆ منداڵه‌كان چه‌نها سوودی فره‌چه‌شنه‌ی هه‌یه‌


كه‌ هه‌نه‌ندێكیش له‌وسودانه‌ له‌مانه‌ خۆیان ئه‌بینێته‌وه‌
1-فێربوونی پڕۆگرامسازی وا له‌منداڵه‌كان ئه‌كات كه‌ له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ بتوانن چاره‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانه‌دا توشیان ئه‌بێـت.
2-پڕۆگرامسازی وا له‌منداڵه‌كان ئه‌كات كه‌ له‌ بواری بیركاریدا باشترێك ببن
3-پڕۆگرامسازی هانی منداڵه‌كان ئه‌دات تاوه‌كو به‌رده‌وام بن له‌و شتانه‌ی ئه‌یكه‌ن
4-پڕۆگرامسازی منداڵه‌كان فێری داهێنان ئه‌كات
5-پڕۆگرامسازی بۆ منداڵه‌كان یارمه‌تیان ئه‌دات كه‌ له‌ داهاتوودا پیشه‌یه‌كی باش بۆخۆیان بۆدزنه‌وه‌
6-یارمه‌تی باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی منداڵه‌كان ئه‌دات


باشه‌ ئایه‌ بواری پڕۆگرامسازی بۆ منداڵه‌كان قورس نیه‌؟
ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وپێش ئه‌و پرسیاره‌ بكرایه‌ ئه‌وا ئه‌مان وت به‌ڵێ زۆر قورسه‌
به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی بواره‌كه‌ ئه‌وا چه‌نها سه‌رچاوه‌ی به‌نرخ هاتوونه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌ كه‌ به‌ئاسانی منداڵه‌كان فێری پڕۆگرام سازی ئه‌كه‌ن
باشترین سه‌رچاوه‌ و زمانه‌كان چین تاوه‌كو منداڵه‌كان فێری پڕۆگرامسازی لێوه‌ ببن؟
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی بواره‌كه‌ ئه‌وا چه‌نها سه‌رچاوه‌ی فره‌چه‌شنه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان به‌خۆڕای خزمه‌ت ئه‌كان و هه‌ندێكیان له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ منداڵه‌كان فێر ئه‌كان
له‌دیاترین ئه‌و سه‌رچاوه‌ و زمانانه‌:


1-Scratch
2-Stencyl
3-Code Monkey
4-Tynker


ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ منداڵه‌كان ئه‌توانن به‌ پڕۆگرامسازی دروستی بكه‌ن؟
-زیره‌كی ده‌ستكرد
-یاری
-ئه‌نیمه‌یشن

دانراوە
  • نوسەر
2 کاتژمێر لەمەوپێش، Dashty وتی:

دەست خۆش کاک عادل..

من خۆم زۆر گەڕام بە دوای ماڵپەڕكی فێرکاری پڕۆگرامینگ تایبەت بە منداڵان.

دەست خۆش

 

 

کاک دەشتی سود لەو بەستەرە ببینە . زۆر بوو و کاتم نەبوو هەمووێ کۆپی بکەم

 

کلیک بکە

دانراوە
41 خولەك پێش ئێستا، ADEL SNJARY وتی:

 

 

کاک دەشتی سود لەو بەستەرە ببینە . زۆر بوو و کاتم نەبوو هەمووێ کۆپی بکەم

 

کلیک بکە

دەست خۆش کاک @ADEL SNJARY ماڵپەڕێکی زۆر بەسودە، دراسەم کرد.
بەڵام کەمێك نرخەکەی گرانە 😁

دانراوە

دەستت خۆش بێت.

ئەگەر فێرکاریەکە بە شێوەی یاری Game بێت باشترە لە سەرەتادا.

یان بە شێوەی Node Base بێت وەك (codemonkey.com).

 

ئەوەش چانەڵەکەیانە:
https://www.youtube.com/CodeMonkeyStudios

 

maxresdefault.jpg

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...