Jump to content

چۆن و كەی تەكنەلۆژیا و پێشكەوتن سەری مرۆڤ دەخوات؟


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری

چۆن لەوانەیە تەكنەلۆژیا نوێیەكان هۆكارێكی سەرەكی لەناوچوونی مسۆگەری هەموو یان زۆربەی بونەوەر و شارستانیەتیە زیرەكەكان بووبن لە نێو گەردوون..؟ بەڵێ بە ئێمەشەوە لە داهاتوودا.!!!
تەكنەلۆژیا دەشێت لە نیعمەتەوە ببێتە نەگبەتێكی گەورە، سێ هەرە گرنگترین و نوێترین تەكنەلۆژیا مەترسیدارەكان بە نمونە..!

لە نزیكەی سەد ساڵی ڕابردوو مرۆڤ سێ بازدانی زۆر گەورەی ئەنجامداوە لە سێ بواری زانستی و تەكنەلۆژی زۆر گرنگ، هەرسێ بازدان لەوانەیە زۆر مەترسیداربن ئەگەر زۆر زۆر وریا نەبین، دور نیە ببنە هۆی لەناوبردنیشمان، چۆن..؟

یەكەم بازدان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە لەبواری فیزیا بوو لەسەر دەستی ئەلبێرت ئاینشتاین كە دواتر بووە ئایكۆكەی زانست و پێشكەوتن لە سەدەی بیستەم، ئەو یەكەمجار ئەتۆم و فۆتۆنی دۆزیەوە، دواتر لەڕێگەی بیردۆزەكانی ڕێژەیی گشتی و تایبەتی كلیلی كۆمەڵێك دەرگای داخراویشی دەست كەوت، گرنگترینیان پەیوەندی نێوان ووزە و بارستە بوو ئەویش لە ڕێگەی هاوكێشە بەناوبانگەكەی كە بریتیە لە E = mc²، هەر لە ڕێگەی دۆزینەوەكانی ئەویشەوە بوو توانرا وزەی ناوكی بدۆزرێتەوە و دواتر بۆمبی ئەتۆمی دابهێنرێت بە هەردوو جۆری كە لەڕێگەی لەتبوونی ناوكی و لێكدانی ناوكی كاردەكەن، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ مرۆڤ خاوەنی نزیكەی 13 هەزار بۆمب و كڵاوەی ئەتۆمیە لە سەرانسەری جیهان، لە ئەگەری بەكارهێنانی تەنیا كەمێكیان مرۆڤەكان و بڕێكی زۆریش لە ژیان لەناودەچێت لەسەر هەسارەكەمان...

دووەم بازدان لەسەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە دەستی پێكرد، ئەویش بریتی بوو لە بەدیجیتاڵ كردنی زانیاری لەڕێگەی وەرگێڕانی هەر زانیاریەك كە بمانەوێت بۆ كۆدی دووانەیی 0 و 1، ئەمەش لەگەڵ داهێنانی ئینتیگرێت سێركت كە هەر زوو گۆڕا بۆ پرۆسێسەر سەرەتای سەرهەڵدانی زیرەكی دەستكرد بوو، زیرەكی دەستكرد لەم چەند دەیەی داهاتوو ئەوەندە چۆتە پێشەوە ئەگەر هەر ئاوا بڕوات دوای چەند دەیەكی تر لەوانەیە گەلێك لەمرۆڤ بەتواناتر بێت، ئەگەر وریا نەبین زیرەكی دەستكرد لەوانەیە لە نیعمەتێكی گەورەوە ببێتە نەگبەتێكی گەورە و لە قۆناغێكدا مرۆڤ لەناو ببات...

سێیەم بازدان كە پێم وایە لەهەموویان مەترسیدارترە، ئەویش پێشكەوتنەكانمانە لەبواری شیتەڵكردن و دەستكاریكردنی جینۆمەكانی مرۆڤ و زیندەوەران كە لەسەرەتای سەدەی بیست و یەكەمەوە دەستی پێكردوە، بە وردیش ئەو بەشەی كە پێی دەوترێت تەكنەلۆژیای CRISPR و خۆی لە ئاڵوگۆڕكردن و دەستكاریكردنی جینۆمەكانی زیندەوەران دەبینێتەوە بە مرۆڤیشەوە، لەم ڕێگەیەشەوە ئەگەر بویسترێت ئێستا دەتوانرێت منداڵ بە خەسڵەتی زۆر تایبەتیەوە لەدایك ببێت و بەرهەم بهێنرێت، بۆ نمونە دەتوانرێت ڕەنگی پێستە و چاو و قژ و هەتا خەسڵەتە بایۆلۆژیە گرنگەكانی تریشی بگۆڕدرێت و گۆڕدرابێت كاتێك لەدایك بووە، بێ گومان ئەگەر ئەوە بكرێت ئەوا ئەو منداڵانە گەورە دەبن و نەوەش دەنێنەوە، ئەمەش واتە كۆنتڕۆلكردن یان گرتنەدەستی دیاردەی بژاردەی سروشتی natural.selection لەلایەن مرۆڤەوە دوای ئەوەی ئەو دیاردەیە بۆ پتر لە 3 ملیار ساڵە بەشێوەیەكی سروشتی كاری خۆی كردوە لەسەر هەسارەكەمان، بۆ ئەوەی بزانن ئەو تەكنەلۆژیایە چەندە مەترسیدارە ئەگەر خراپ بەكاربهێنرێت ئاماژە بە ووتەیەكی سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین دەكەم، كە ئەویش پێش چەند ساڵێك لە پێش چەند سەربازێك بەئاشكرا ووتی: ئێمە لەوانەیە بەسود وەرگرتن لەم تەكنەلۆژیایە بتوانین لەشكرێك لە سەرباز بەرهەم بهێنین كە ئەوەندە جیاواز بن هەست بەئازار نەكەن..!

بەڕاستی لە ئێستادا ئاكامەكانی بەكارهێنانی ئەم تەكنەلۆژیایە نوێ و سەرسوڕهێنەرە نازانرێت چی دەبێت لەماوەی درێژخایەن، بەتایبەتی ئەگەر بەهەڕەمەكی یان بە بەرفراوانی بەكاربهێنرێت لە مرۆڤ، هەموو ئەوانەی لەم بوارە شارەزاییان هەیە ئاماژە بە مەترسیداری ئەم تەكنەلۆژیایە دەكەن ئەگەر زۆر وریا نەبین، كێ دەڵێت..؟ لەوانەیە زلهێزەكان لەئێستادا بەنهێنی گەلێك هەنگاوی مەترسیداریشیان نابێت بەو ئاڕاستەیە و ئێمە نەزانین...

  • لایک 3
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش

هەر چەندە تەکنۆلۆژیا زۆر سودی گەیاندوە بە مرۆڤایەتی، بەڵام مرۆڤ لە ڕێیەوە زۆر شتی لە دەست داوە.

لەوانە توانایی بیرکردنەوە و ژیریە کە بەرە بەرە بەرەو پوکانەوە دەچێت بە پشت بەستن بە یاساکانی مەندل.

 

سەرکەوتوو بیت

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1 مانگ دواتر...

دەستخۆشیت لێ دەکەم کاک عادل بە ڕاستی بابەتەکانت زۆر بەسودن، من خۆم زۆر سودم لێیان بینیوە.

هیوای بەردەوامی و نوسینی بابەتی جوانترت بۆ دەخوازم.

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...