Jump to content

Featured Replies

دانراوە

قەت لە خۆت پرسیوە تۆ چۆن بەخۆڕایی فەیسبووك و ئینستاگرام و ئەوانی دیكە بەكاردەهێنی و كەچی سەرمایەی مارك زوكەربێرگ ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە؟ 
قەت پرسیوتە كێ موشتەریە و كێ كاڵایە لەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە.
وەڵامەكە بە ڕوونی ئەمەیە: كۆمپانیا و خاوەن بزنس و كاڵاكان كڕیارن و من و تۆی بەكارهێنەریش كاڵاكەین.

واتە وامەزانە تۆ بەخۆڕایی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنیت، بەڵكو بەنرخترین زانیارییەكانی خۆت لەپێناویدا بەخشیوە كە ئامادەنیت هەندێكجار بە دایك و باوكیشتی بدەیت.

یانی ئەوە بزانە لەناو ئەم تۆڕانە كە (كە وەك ماركێتێكی گەورە بێهێنە پێشچاوت) ئەگەر كڕیار نەبیت ئەوا لە ١٠٠٪ كاڵاكەیت.

یانی چۆن؟
هەموو شت لەم دونیا بزنسە، سیاسەت، میدیا و هەموو بوارەكان بزنسن. كاتێك تەلەڤزیۆنەكە دەڵێ چاوت لەسەر ئێمە بێ، یان ئێمە تۆمان پێویستە وەك كاڵا بەكارتبهێنین، چونكە ئەگەر تۆ سەیری ئێمە نەكەیت، دەبێ ئێمە تەلەڤزیۆنەكە دابخەین و كەس رێكلام لەلای ئێمە ناكات.
كاتێ پەیجێك شت بڵاودەكاتەوە و تۆش لایك و كۆمێنت و شەیر دەكەیت، ئەوە بزنسەكەی ئەو گەورە دەكەیت. یانی فەیسبووك لایك و كۆمێنتی ئێمە دەفرۆشێ بە كڕیارەكان .
تۆ خۆت نازانی ئەگینا هەموو لایك و كۆمێنتێكت كە بە سادەیی دەینووسی دەبێتە پارە بۆ خاوەنەكەی، هەموو كلیكێت پارەیە بۆ كەس و لایەنێك. ئەوە وایكردووە داهاتی فەیسبووك بگاتە نیو تریلیۆن دۆلار، ئێستا داهاتی ئەم چوار كۆمپانیا زەبەلاحە (فەیسبووك، ئەپڵ، گوگڵ و ئەمەزۆن) زیاتر لە پێنج تریلیۆن دۆلارە!

ئەمەش مەترسیدارتر:
هەموو ئەپێك كە تۆ داونلۆدی ئەكەیتە مۆبایلەكەت كۆمەڵێك مەرجی هەیە بۆ ئەوەی بتوانی بەكاریبهێنی، زۆرینەمان بەبێ خوێندنەوەی ئۆكەی دەكەین، ئەو مەرجانە ئەمانەن: رێگەی پێدەدەت بچێتە ناو وێنەكانت، هەموو فایلی دەنگ و رەنگت بە ریكۆرد و هەموو شتەكانەوە، لەكاتێكدا رەنگە ئامادەنەبیت رێگەبدەی باوكت دەستی بگاتە ئەو شتانەت. بێگومان ئەو داتایانەی تۆ بەنرخن، كۆمپانیاكانیش بە گران دەیفرۆشن.
ئەی تۆ قەت پرسیوتە بۆچی كە لە گوگڵ و ئەمازۆن و هەر شوێنێكی مۆبایلكەت ئەمشەو سێرچ بۆ هەر كاڵایەك بكەیت، ئیتر بەیانی رێكلامەكانی ناو مۆبایلەكەت دەبن بە بەو كاڵایە.

ئێستا ئەمە تاقیبكەوە: لە گوگڵ یان ئەمەزۆن سێرچ بۆ مۆبایلی ئایفۆن یان هەر كاڵەیەكی تر بكە، مەسەلەن بۆ بەتانی بكە، بزانە دوای ئەوە رێكلامەكانی ناو فەیسبووك، توویتەر و ئینستاگرامەكەت نابن بەو شتەی كە سێرچت بۆ كردووە؟ برادەرێك جارێ نووسیبووی، بەبێ ئەوەی بەهیچ جۆرێك لە مۆبایلەكەم سێرچ بكەم، رۆژێك گۆشەی قەنەفەم كڕی لە بازاڕ، كەچی زۆر سەیربوو رێكلامی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانم گۆشەی قەنەفەی پیشاندەدام. یانی ئەو گومانی هەبوو هەرچی بكەی ئەوا دەیزانن، خاوەن ماركێت: كۆمپانیاكانی وەك فەیسبووك و ئەپڵ و ئەمەزۆن
كڕیارەكان: كۆمپانیا و حیزب و بزنسەكان
كاڵا: بەكارهێنەری ئاسایی و جەماعەتی لایك و كۆمێنت

بۆیە ئەو جارەش وتمان، تكایە لایك و كۆمێنت بۆ هەموو شت مەكە، "ئیستفادەی لێناكەیت". حزب و كۆمپانیا و كەسایەتییەك كە رقت لێیەتی بە كۆمێنت نووسین خزمەتی بزنسەكەی ئەو دەكەیت. بۆ نموونە هەر ئەوانەی كە رقیان لە مەلا عەلی كەڵەك، یونس راوی، مەریوان هەڵەبجەیی بوو، هەر ئەوان گەورەیان كردن و بزنسەكەیان پەرەپێدان.

بۆیە تكایە ئاگاداری منداڵەكانتان بن، لە كوردستانی خۆمان هیچ شتێك فلتەری نییە، ١٠ ساڵی تر منداڵەكەت هاوڕەگەزباز دەرچوو ئەو كات نابێ گلەیی بكەی كە بە چی وایلێهات، بێگومان بەو ئینتەرنێت و یوتیوب و تۆڕە كۆمەڵایەتیانەی كە بە بێ فلتەر دەیكەنە ئامانج.

هەزار سڵاویش لە دینی ئیسلام كە دەڵێ نابێ بە خورپەی دڵیش لەگەڵ ستەمكار و كەسی فەساد بیت، كەچی ئێمە رۆژانە لایك و كۆمێنتیان بۆ دەكەین و زیاتر بزنسەكەیان گەورە دەكەین.

دانراوە

زۆر سوپاس بۆ ئەم بابەتە جوانە..

بە ڕای من پێویستە ئەم بابەتە جێگیر بکرێت و لە پەڕەی سەرەکیش دابنرێت.

بە ڕاستی زۆر سودم لێی بینی.

دانراوە
  • نوسەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش، سەرمەد وتی:

زۆر ڕاستە کاک @ADEL SNJARY..

بە ڕاستی پێویستە هەموو کەس ئەم بابەتەی بەڕێزت بخوێنێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات.

 

2 کاتژمێر لەمەوپێش، Rasti وتی:

زۆر سوپاس بۆ ئەم بابەتە جوانە..

بە ڕای من پێویستە ئەم بابەتە جێگیر بکرێت و لە پەڕەی سەرەکیش دابنرێت.

بە ڕاستی زۆر سودم لێی بینی.

 

 

سوپاستان دەکەم و دەستی ئێوەش خۆش بێت ...