Jump to content

چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو؟


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری

بوون بە پرۆگرامەر واتە پڕۆگرامداڕێژەر پرۆسەیەکە کە پێویستی بە بنیاتنانی شارەزایت هەیە ڕۆژ بەڕۆژ و ساڵ لەدوای ساڵ، پرۆگرامینگ واتە پڕۆگرامداڕێژی دەکرێت ببێتە هەستێکی خۆش یا ببێتە بژێوی ژیانت، بۆیە لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەین گرنگرین ئەو هەنگاوانە باس بکەین کە پێویستە دەستی پێی بکەین ئەگەر بمانەوێت ببینە پرۆگرامداڕێژەر.

هەنگاوی یەکەم: خولێکی سەرەتایی وەبگرە لەسەر یەکێک لەم بابەتانە یان هەمویان:

Logicـی کۆمیوتەر فێرببە و بزانە چۆن کاردەکات.
فێری کردارە بیرکاریەکان ببە چونکە پرۆگرامەری سەرکەوتوو ئەو کەسەیە لەبیرکاری زیرەکە!
خۆت فێری چەند زمانێکی پرۆگرامینگ بکە، شێواز و ستایلی کۆدەکان فێربە، هەنگاو بنێ بەرەو ئەوەی بتوانیت OOP لە کۆدەکانت بەکاربهێنیت ئەمەش بەدەست پێکردن بەچەند زمانێکی ئاسان وەکPython : Ruby یان Pascal لەسەرەتادا و دواتر زیاتر قوڵببەوە لەزمانەکانی ++C ، C# یان Java .
هەنگاوی دووەم: چەمکی داتابەیس(بنکەی زانیاری) فێرببە لەوانە Table(خشتە)، View(پیشاندان)، queries(کویری) و procedures(پرۆسیجەر) و دەتوانیت هەر جۆرە داتابەیسێکی سادە بەکارببەی لەوانە:

Microsoft Access
Paradox
Fox pro
MySql کە باشترین جۆری داتابەیسە کەدەتوانی بە ئاسانی فێری بیت و خۆڕاییشە، وە چەندەها فێرکاری لەبەردەستە لەئاستی سەرەتایی تاوەکو بەرزترین ئاست.
هەنگاوی سێیەم: بڕیاربدە دەتەوێت ببیتە چ جۆرە پرۆگرامداڕێژێک.

جۆرەکانی پرۆگرامەر بەشێوەیەکی ئاسایی دابەش دەبێت بەسەر ئەم چەند جۆرەدا:

Web Programmer: پرۆگراممەر بۆ داڕشتنی وێب سایت
Desktop application programmer : ئەمەش دوو جۆرە:
ـ أ ـ Operating system (OS) oriented programmer : کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەو کەسانەی کە سیستەمی کۆمپیوتەر دروست دەکەن.
ـ ب ـ Platform-independent programmer : پرۆگراممەری پلاتفۆڕی سەربەخۆ.
Distributed applications programmer : زیاتر ئەرکیان دروستکردنی ئەو پرۆگرامانەیە کە دەتوانرێت لەسەر چەند کۆمپیوتەرێک کاربکات لەهەمان کاتدا لەناو نێتۆرکێک واتە ڕایەڵەیەک و زانیاریەکان لەسەر سێرڤەر واتە ڕاژەکار پاشەکەوت دەکرێت.
Library/platform/framework/core programmer : ئەمانە پرۆگرامەری بەتوانان کە هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی Library و فرەیم وۆرکەکان.
System programmer : کە ئەمەش سێ جۆرە و کار لەسەر دروست کردن و پەرەپێدانی سیستەم دەکەن.
ـ أ ـ Kernel programmer
ـ ب ـ Driver programmer
ـ ج ـ Compiler programmer
Programming scientist : کەئەمەش زیاتر کار لەسەر algorithm دەکەن.
Mobile App Programmer : ئەمانەش کاریان دروستکردنی ئەپی مۆبایلە.
هەنگاوی چوارەم: فێری ئامراز و زمانی پرۆگرامینگی هەڵبژێراوت ببە کە دەتەوێت کاری تێدابکەی، لەخوارەوە بەکورتی باسی بەشی web programmer و desktop app programmer و ئەو کارانە دەکەین کە پێوستە بیکەی بۆ چەندین جۆری جیاواز لە پرۆگرامینگ.

پرۆگرامداڕێژی وێب – Web Programmer

هەنگاوی یەکەم لە وێب پرۆگرامینگ: بزانە وێب پرۆگرامینگ چی پێوستە!

Web application بریتیە لە پرۆگرامێک کە بەشێویەک دیزانین کراوە کار بکات لەسەر پێکهاتەی ئینتەرنێت (intetnet architecture)، کە ئەمەش مانای وایە کە ئێمە دەتوانین لەڕێگەی وێبگەڕەوە وەک کڕۆم یان فایەرفۆکسەوە ئەم ئەپڵیکەیشنانە بەکاربهێنین کە دروستکراون لەسەر باشترین ستاندارەکانی تەکنەلۆژیایی وێب. وەک:
HTTP, FTP, POP3, SMTP, TCP, IP protocols, HTML, XML, Coldfusion, ASP, JSP, PHP, ASP.NET

هەنگاوی دووەم لە وێب پرۆگرامینگ: سەیری چەندەها سایتی جیاواز بکە بۆ ئەوەی فێربیت شێوەیان چۆنە.

ئاسانترین ڕێگا لەهەموو وێبگەڕەکاندا دەتوانیت کلیکی لای ڕاست بکەی و کرتە لەسەر View Source یان F12 بکەی سەیری شێواز و چۆنیەتی داڕشتنی کۆدەکان بکەی، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت سەیری چەندین جۆری جیاواز لەسایت بکەی.

هەنگاوی سێیەم لە وێب پرۆگرامینگ: بەلایەنی کەمەوە فێری یەکێک لەو تەکنیکانە یان شێوازانە ببە کە بتوانی بەشێوەیەکی diagram کارەکەتی تێدا جێبەجێ بکەیت بۆ نمونە دەتوانی Microsoft Visio بەکارببەی.

هەنگاوی چوارەم لە وێب پرۆگرامینگ: پێکهاتەی سایتەکەت دابنێ ئەمەش بە دروست کردنی web diagram هێڵکاری وێب، site map نەخشەی سایت و navigation structure داڕشتەی گەڕان.

هەنگاوی پێنجەم لە وێب پرۆگرامینگ: کۆرسێکی فێرکاری وەربگرە لەسەر گرافیک دیزاین. یەکێک لەو هۆکارانەی وادەکات ماڵپەرێکی سەرکەوتوو دروست بکەی بونی دیزانێکی جوانە بۆیە هەوڵ بدە شارەزاییت هەبێت لە بەرنامەکانی دیزاین.

هەنگاوی شەشەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری بنچینەی کارکردنی ئینتەرنێت ببە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەوەرگرتنی بیرۆکەیەکی گشتی لەسەر:

ـ پڕۆتۆڵەکانی خزمەتگوزاری وێب ( Base Web services protocols) فێرببە وەک (HTTP, FTP, SMTP, and POP3 or IMAP4)
سۆفتوێری ڕاژەی وێب (Web server software) بەتایبەت خۆت فێری ئەو پلاتفۆرمە بکە کە دەتەوێت کاری لەسەر بکەیت.
Web browsing software.
Email server and client software
هەنگاوی حەوتەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری زمانی HTML و CSS ببە کەئەمەش ئەو ئەو ڕوکارەی کە پێشانی بەکارهێنەری دەدەیت لەڕێگەی ئەم زمانانەوە دەبێت.

هەنگاوی هەشتەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری XML و تەکنەلۆژیایی پەیوەندیدار بە XML ببە وەک XSL and XPath (داواکراو نیە بەڵام بیزانیت سودی هەیە)

هەنگاوی نۆیەم لە وێب پرۆگرامینگ: سایتێکی نەگۆڕ دروست بکە و پەرە بەتواناکانت بدە لەسەر HTML

هەنگاوی دەیەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری زمانی client-side scripting language ببە لەوانە جاڤا سکریپ و هەوڵ بدە پرۆژەی زۆر دروست بکەی و زیاتر پێشبکەویت لەو بوارەدا چونکە زۆر پێوستت پێی دەبێت.

هەنگاوی یازدەهەم لە وێب پرۆگرامینگ: بەلانی کەمەوە فێری یەک زمانی server-side programming language ببە لەوانە Node ، PERL ، PHP یا Python

هەنگاوی دوازدەهەم لە وێب پرۆگرامینگ: دوای ئەوەی فێری زمانێکی پرۆگرامینگ بووی بۆ server side دەست بکە بە دروست کردنی سایتێک کەهەموو ئەو شتانەی فێربووی کۆی بکەیتەوە و بڵاوی بکەوە لە وێب.

پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر – Desktop Application Programming

هەنگاوی یەکەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: بزانە چیت دەست دەکەوێت لە پرۆگرامکردنی بەرنامە بۆ کۆمپیوتەر. زۆربەی هەرەزۆری پرۆگرمداڕێژەکانی کۆمپیوتەر کۆد دەنوسن بەمەبەستی بازرگانی و دەست کەوتنی قازانج یاخود بیرۆکەیەکیان هەیە لەو بوارەدا یاخود بۆ کارئاسانی و باشتر کردنی کارەکان و گێڕانەوەی کات بۆ نمونە پرۆگرامی بەڕێوەبردنی فەرمانبەران و هتد…

هەنگاوی دووەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: فێربە دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی پێکهاتەی ڕەقەڵای کۆمپیوتەر (computer hardware architectures) و خولێکی سەرەتایی دەربارەی دیزاینی سوڕی کارەبایی و کۆرسێک دەربارەی پێکهاتەی کۆمپیوتەر بەسودە، خوێندنەوەی چەند بابەتێک سودێکی زۆری دەبێت بۆت پێشنیار دەکەم ئەم دوو بابەتە بخوێنیتەوە.
https://goo.gl/mxmZeq
https://goo.gl/piK4I8

دوای ئەوەی لەسەرەتادا فێری زمانێکی پرۆگرامکردن بوویت دەتوانیت بگەڕێیتەوە سەر ئەو هەنگاوە.

هەنگاوی سێیەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: پێشەکیەک وەربگرە لەسەر

procedural : بریتیە لە زنجیرەیەک (پێکهاتە) داڕشتەی باش پێک پێکەوە بەستراو لە هەنگاوەکان و ڕێساکان لەناو کۆنتێکستی(دەق)ـی پرۆگرامینگ بۆ نوسینی بەرنامەیەک. کە لەناویدا بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەڕبڕینەکان (statments)، فەنکشنەکان و فرمانەکانی تێدایە بۆ ئەنجام گەیاندنی فەرمانێکی کۆمپیوتەری یان بەرنامە.
object oriented: بریتیە لە مۆدیلێکی زمانی پرۆگرامینگ لەسەر بنەمای چەمکی ڕێکخستن لەسەر Object و Data نەک (actions)فرمانەکان و لۆجیک.
functional programming paradigms.
هەنگاوی چوارەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: کۆرسێک سەرەتایی وەربگرە لەسەر یەکێک لە procedural programming language، گرنگ نیە چ زمانێکی پڕۆگرامداڕێژیت هەڵبژاردووە پێویستە فێری procedural ببیت لەئاستی سەرەتاییەوە بۆ ئاستی بەرز.

هەنگاوی پێنجەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: بەلایەنی کەمەوە بەئاستێکی پێشکەوتوو فێری یەکێک لە تەکنیکەکانی مۆدیلینگ ببە لەوانە UML یان ORM.

هەنگاوی شەشەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: دەست بکە نوسینی پرۆگرامی بچوک بە شێوازی console. بۆ ئەوەی پەرە بەتواناکانت بدەی هەوڵبدە چەندین پرۆژەی بچوک دروست بکەی و بەردەوام سەیری نمونەی فێرکاری بکە.

هەنگاوی حەوتەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: ئێستا کاتی ئەوەیە کۆرسێکی ئاست بەرز وەربگری بۆ فێربونی ئەو زمانەی هەڵتبژاردووە. پێش ئەوەی دەست بکەی بەم کۆرسە دڵنیابە ئەمانەی خوارەو فێربویت و بەکارت هێناوە لە کۆدەکانت.

وەرگرنتی داتا و پێشاندانی ئەنجام بۆ بەکارهێنەر.
تێگەشتن لەچۆنیەتی جێبەجێ کردنی لۆجیک و بەجێهێنانی پرۆگرام لە زمانی procedural.
declare ناساندنی گۆڕاو و پێدانی نرخ و بەراوردکردنی.
تێگەشتن لە مەرجەکرداریەکان وەک
if…then….else
select/switch..case
ئەڵقەی دوبارەبونەوە وەک:
do…while/until
for…next
ستایڵی دروستکردنی فەنکشن و بانگکردن.
جۆرەکانی Data type وەک int و string
User defined data types جۆری داتای پێناسەکراو وەک:
records/structs/units
تێگەشتن لە overloading ئەگەر زمانەکەت پاڵپشتی بکات.
بەکارهێنان و تێگەشتن لە ئەو مێثۆدانەی کە بەهۆیەوە ئەتوانین memory بەکارببەین.
ئەگەر زمانەکەت پاڵپشتی operators overloading دەکات ئەوا لێی تێبگە.
ئەگەر زمانەکەت پاڵپشتی delegates/function pointers دەکات ئەوا لێی تێبگە.
هەنگاوی هەشتەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: ئەوەی فێربوویت بەئەنجامی بگەینە بەشێوازی OOP.

هەنگاوی نۆیەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: کۆرسێکی فێرکاری وەربگرە بەلایەنی کەمەوە بۆ زمانێکی تری پرۆگرامینگ. هەوڵ بدە فێری زمانێکی تر ببە هەروەک چۆن زۆربەی پرۆگرامەرە پێشکەوتوەکان ئەم کارە دەکەن، بێگومان ئەم کارە ئاسان دەبێت چونکە قوڵبویتەوە لە پرۆگرامینگ قسەیەک هەیە دەڵێت “بەلانی کەمەوە هەموو ساڵێک فێری زمانێک ببە، زمانی جیاواز هەمان کێشەت بۆ چارەسەر دەکات بەڕێگەی جیاواز”
هەوڵ بدە لەم دوو بوارە زیاتر قوڵبیتەوە:

Logic programming paradigm.
Functional programming paradigm
فەرهەنگۆک:

Programming: پڕۆگرامینگ، بەرنامەداڕشتن، پڕۆگرام داڕشتن، بەرنامەسازی

Programmer: پڕۆگرامەر، بەرنامەداڕێژ، پڕۆگرامداڕێژەر.

Database: بنکەدراوە

Server: ڕاژەکار

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 2 هەفتە دواتر...

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...