ADEL SNJARY 1 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 1 نیسانی 2023 دانراوە سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ دروست کردنی ئەم مەکۆ - یانە - کۆرگە . ئەو ناوانە هەمووی هەر یەکن گلەیم لە بەڕیوەبەر و چاودێران و دواتر ئەندامانی تری یانە هەیە چونکە نە چاڵاکیەکیان هەیە و نە سەردانی یانە دەکەن ئەگەر بەڕیوەبەر و چاودێر و ئەندامی تر چاڵاکیان نەبی بڕوا بکەن ئەو یانەیە یان بڵێین مەکۆیە هەرگیز ناچێتە پێشەوە و کەس سودێکی وای لێ نابینێت بە ڕای من هەر یەکێک لە ئێوە پێویستە هەفتەی چەند جارێک سەردان بکەن و چاڵاکیتان هەبێت تاکو ئەندامەکانی تر چاو لە ئێوە بکەن و یانە - مەکۆ زیاتر بەرە و پێش بچێت خۆم لە 2008 ەوە خەریکی ناو یانە - مەکۆم و سوپاس بۆ خوا هەزاران بابەت و بەشداریم هەبووە و خۆشم چەندین یان - مەکۆم هەبووە بەڵام بەردەوام نەبووم بە هۆکاری تایبەت وە دەزانم یانە - مەکۆ چەند سودی بۆ فێربوون و وەرگرتنی زانیاری هیوادارم گلەییەکەم لە شوێنی خۆی بێت و نەبێت دڵ گرانی ئێوەی بەڕێز و لە خۆشەویستیم بۆ یانە - مەکۆ ئەو گلەییە دەکەم 5 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
دابان 2 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 نیسانی 2023 دانراوە پاش سڵاو. سەرتا دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ بابەت و بەشداریەکانت. بە ڕاستی ماندو بونیان پێوە دیارە. زۆر ڕاستە لەم ماوەیە دا کەمتەرخەمی یان بە شێوەیەکی تر بڵێین ناچالاکی لە لایەن ستافی ماڵپەڕەوە بە دی کراوە و بە هۆکاری جیا جیا. من هۆکارەکان دەگێڕمەوە بۆ: سەرقاڵی ئەندامانی ستاف بە کاری ترەوە کە ئەمەش نابێتە بەهانە بۆ ئەوەی سەردانی ماڵپەڕ نەکرێت یان چالاکی نەبێت. زاڵ بوونی بابەتە ئەندازیاریەکان بە شێوەیەك کە زۆربەی ستافی ماڵپەڕ ئەندازیارن، من پێم باشە ستافی تر زیاد بکرێت بەدەر لە ئەندازیار. دانانی مەرج بۆ ئەندامانی ستافی ماڵپەڕ بە نوسینی بابەت ئەگەر هەفتەی بابەتێکیش بێت. دانانی کەسانی تایبەت بە وەڵامدانەوەی ئەندامان و سەردانکەران. من پشتی ئەم نوسینەی کاکە عادل دەگرم و هاوڕام لە گەڵی. تێبینی: من ماوەیەکی زۆر ناچالاك بووم بە هۆکارێك کە کاک خەڵات خۆی ئاگای لێیە. 3 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Dashty 2 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 نیسانی 2023 دانراوە بێگومان قسەکانت ڕاستن، دەستخۆشی لێ دەکەم و سوپاسی پەرۆشیت دەکەین بۆ ماڵپەڕ. هەروەك کاک @دابان ئاماژەی پێ دا کۆمەڵێك هۆکار هەن کە وایان کردوە بەو شێوەیە بە دیار کەوێت. بە ڕای من پێویستە ستافی ماڵپەڕ زیاد بکرێت و نوسەر زیاد بکرێت بۆ ستافی ماڵپەڕ. ئەم گفتوگۆیە زۆر جدیە و پێویستە کاری جدی لە سەر بکرێت. 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
ADEL SNJARY 2 نیسانی 2023 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 نیسانی 2023 دانراوە سوپاس بۆ بەشداریتان ئەگەر هەر چەندە مشغولیش بیت هەر هیچ نەبێت هەفتەی جارەک سەردان بکەن یان بابەت یان بەشداریتان هەبێت و دڵمان پێی خۆش دەبێت من کە بابەت دادەنێم و بەشداری دەکەم تاکە ئامانجم ئەوەیە ئەوەی دەیزانم بیبەخشم و هیچی تر 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Taban 3 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 3 نیسانی 2023 دانراوە سەرەتا زۆر خۆشحاڵم بە بینینی کەسانی دڵسۆز بۆ یانە لەم شوێنە دا. ڕاستە پێویستە زیاتر ماڵپەڕ ئەکتیڤ بکرێت و بابەتی زیاتری تێدا دابنرێت، لە بەر ئەوەی تەلارساز بۆتە مەڵپەڕێکی بەهێزی کوردی و جێی خۆی کردۆتەوە، بە ڕاستی لە زۆر شت دا کە لە گوگڵ سێرچ دەکەی ڕاستەوخۆ تەلارساز دێتە بەر دەمت، بە ڕای من پێویستە چەند هەنگاوێك بنرێت: ئەندامان هان بدرێن کە چالاکتر بن و بابەت و بەشداری دابنێن، لەمەش دەبێت بەڕێوەبەران و ستافی ماڵپەڕ ڕۆڵیان هەبێت. دانانی دۆمەینێکی تر بێجگە لە تەلارساز بۆ ئەوەی مالپەڕی پێ بکرێتەوە ئەگەر بە ڕیدایرێکتیش بێت کێشە نابێت. بۆ نمونە (mali kurd . com). گرینگی دان بە سپۆنسەر و ڕیکڵام بۆ بابەتەکانی ماڵپەڕ. دەستخۆش کاک عادل بۆ کردنەوەی ئەم بابەتە. 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 3 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 3 نیسانی 2023 دانراوە سەرەتا سوپاس بەڕێزتان دەکەم بۆ ئەو پەرۆشیەی کە هەتانە بۆ ماڵپەڕ. ڕەخنە و پێشنیارەکانی هەمووتان بەجێیە. لە 4/1/2023 کاتژمێر 2:15 PM دا، ADEL SNJARY وتی: ئەگەر بەڕیوەبەر و چاودێر و ئەندامی تر چاڵاکیان نەبی بڕوا بکەن ئەو یانەیە یان بڵێین مەکۆیە هەرگیز ناچێتە پێشەوە و کەس سودێکی وای لێ نابینێت زۆر ڕاستە کاکە عادل، دڵنیات دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام لە هەوڵی پێش خستنی ماڵپەڕ داین و بە ماڵی دووەمی خۆمانی دەزانین. ڕاستە لەوانەیە ناو بە ناو چالاکی ئەندامان دادەبەزێت بە هۆی سەرقاڵیەوە، بەڵام دڵنیات دەکەینەوە کە چەندین پلانی تۆکمەمان هەیە بۆ بەهێزتر کردنی ماڵپەڕ و پەرەپێدانی. 2 کاتژمێر لەمەوپێش، Taban وتی: دانانی دۆمەینێکی تر بێجگە لە تەلارساز بۆ ئەوەی مالپەڕی پێ بکرێتەوە ئەگەر بە ڕیدایرێکتیش بێت کێشە نابێت. بۆ نمونە (mali kurd . com). پێشنیازێکی بەجێیە و لە ئێستا دا کاری تێدا دەکەین. 2 کاتژمێر لەمەوپێش، Taban وتی: ئەندامان هان بدرێن کە چالاکتر بن و بابەت و بەشداری دابنێن، لەمەش دەبێت بەڕێوەبەران و ستافی ماڵپەڕ ڕۆڵیان هەبێت. زۆر ڕاستە. کاکە عادل ئێمە سوپاسی دڵسۆزی بەڕێزت دەکەین و ئاگاداری چالاکیەکانی بەڕێزیشتین و سوپاست دەکەین. دڵنیا بە کە چەندین پلانی نوێمان هەیە بۆ ماڵپەڕ کە ئینشاڵا بەم نزیکانە دەیبینیت. دووبارە سوپاس بۆ هەموو لایەك 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەرمەد 3 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 3 نیسانی 2023 دانراوە من سەرەتا دەستخۆشی لە بەڕێز کاک @ADEL SNJARY دەکەم ، جێپەنجەی لە ماڵپەڕ دا دیارە. بەڵێ من هەمان ڕام هەیە پێویستە چالاکی زیاد بکەین بۆ ماڵپەڕ و لە بەرنامەش دا هەیە کە ئەو کارە بکرێت. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
ADEL SNJARY 3 نیسانی 2023 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 3 نیسانی 2023 دانراوە وەرگرتن دانانی دۆمەینێکی تر بێجگە لە تەلارساز بۆ ئەوەی مالپەڕی پێ بکرێتەوە ئەگەر بە ڕیدایرێکتیش بێت کێشە نابێت. بۆ نمونە (mali kurd . com). بیرۆکەیەکی زۆر جوانە بەڵام با ناوەکە گشتی بێت و یانەکە ئەوەندە بەشی زۆر بێت ئەگەر هەر کەسێک سەردانی کرد و هەر چیەکی ویست تێیدا بەردەست بێت . ئەگەر ویستتان ئەوە من چەند بەشێک دادەنێم و یارماتیتان دەدەم 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Taban 6 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 6 نیسانی 2023 دانراوە لە 4/3/2023 کاتژمێر 11:38 PM دا، ADEL SNJARY وتی: بیرۆکەیەکی زۆر جوانە بەڵام با ناوەکە گشتی بێت و یانەکە ئەوەندە بەشی زۆر بێت ئەگەر هەر کەسێک سەردانی کرد و هەر چیەکی ویست تێیدا بەردەست بێت . ئەگەر ویستتان ئەوە من چەند بەشێک دادەنێم و یارماتیتان دەدەم بیرۆکەیەکی باشە. بە ڕای من ئەندامان بتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنی دۆمەینەکە دا باشتر دەبێت و دڵنیاشم بەهێزتر دەبێت. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Darin 7 نیسانی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 7 نیسانی 2023 دانراوە دەستتان خۆش بێت. منیش ئامادەم بۆ پشتگیری کردنتان. بە ڕای من ناوێکی گشترگیر بێت بۆ دۆمەین باشترە، مەرج نیە وشەی Kurd ی تیا بێت. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.