Jump to content

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت - گلەیی


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری

سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ دروست کردنی ئەم مەکۆ - یانە - کۆرگە . ئەو ناوانە هەمووی هەر یەکن

 

گلەیم لە بەڕیوەبەر و چاودێران و دواتر ئەندامانی تری یانە هەیە 

چونکە نە چاڵاکیەکیان هەیە و نە سەردانی یانە دەکەن 

ئەگەر بەڕیوەبەر و چاودێر و ئەندامی تر چاڵاکیان نەبی بڕوا بکەن ئەو یانەیە یان بڵێین مەکۆیە هەرگیز ناچێتە پێشەوە و کەس سودێکی وای لێ نابینێت

بە ڕای من هەر یەکێک لە ئێوە پێویستە هەفتەی چەند جارێک سەردان بکەن و چاڵاکیتان هەبێت تاکو ئەندامەکانی تر چاو لە ئێوە بکەن و یانە - مەکۆ زیاتر بەرە و پێش بچێت

خۆم لە 2008 ەوە خەریکی ناو یانە - مەکۆم و سوپاس بۆ خوا هەزاران بابەت و بەشداریم هەبووە و خۆشم چەندین یان - مەکۆم هەبووە بەڵام بەردەوام نەبووم بە هۆکاری تایبەت 

وە دەزانم یانە - مەکۆ چەند سودی بۆ فێربوون و وەرگرتنی زانیاری

 

هیوادارم گلەییەکەم لە شوێنی خۆی بێت و نەبێت دڵ گرانی ئێوەی بەڕێز و لە خۆشەویستیم بۆ یانە - مەکۆ ئەو گلەییە دەکەم

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

پاش سڵاو.
سەرتا دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ بابەت و بەشداریەکانت. بە ڕاستی ماندو بونیان پێوە دیارە.

زۆر ڕاستە لەم ماوەیە دا کەمتەرخەمی یان بە شێوەیەکی تر بڵێین ناچالاکی لە لایەن ستافی ماڵپەڕەوە بە دی کراوە و بە هۆکاری جیا جیا.

من هۆکارەکان دەگێڕمەوە بۆ:

  1. سەرقاڵی ئەندامانی ستاف بە کاری ترەوە کە ئەمەش نابێتە بەهانە بۆ ئەوەی سەردانی ماڵپەڕ نەکرێت یان چالاکی نەبێت.
  2. زاڵ بوونی بابەتە ئەندازیاریەکان بە شێوەیەك کە زۆربەی ستافی ماڵپەڕ ئەندازیارن، من پێم باشە ستافی تر زیاد بکرێت بەدەر لە ئەندازیار.
  3. دانانی مەرج بۆ ئەندامانی ستافی ماڵپەڕ بە نوسینی بابەت ئەگەر هەفتەی بابەتێکیش بێت.
  4. دانانی کەسانی تایبەت بە وەڵامدانەوەی ئەندامان و سەردانکەران.

من پشتی ئەم نوسینەی کاکە عادل دەگرم و هاوڕام لە گەڵی.

تێبینی: من ماوەیەکی زۆر ناچالاك بووم بە هۆکارێك کە کاک خەڵات خۆی ئاگای لێیە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بێگومان قسەکانت ڕاستن، دەستخۆشی لێ دەکەم و سوپاسی پەرۆشیت دەکەین بۆ ماڵپەڕ.

هەروەك کاک @دابان ئاماژەی پێ دا کۆمەڵێك هۆکار هەن کە وایان کردوە بەو شێوەیە بە دیار کەوێت.

بە ڕای من پێویستە ستافی ماڵپەڕ زیاد بکرێت و نوسەر زیاد بکرێت بۆ ستافی ماڵپەڕ.

ئەم گفتوگۆیە زۆر جدیە و پێویستە کاری جدی لە سەر بکرێت.

pgdue GIF

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سوپاس بۆ بەشداریتان 

 

ئەگەر هەر چەندە مشغولیش بیت هەر هیچ نەبێت هەفتەی جارەک سەردان بکەن یان بابەت یان بەشداریتان هەبێت و دڵمان پێی خۆش دەبێت

من کە بابەت دادەنێم و بەشداری دەکەم تاکە ئامانجم ئەوەیە ئەوەی دەیزانم بیبەخشم و هیچی تر 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سەرەتا زۆر خۆشحاڵم بە بینینی کەسانی دڵسۆز بۆ یانە لەم شوێنە دا.

ڕاستە پێویستە زیاتر ماڵپەڕ ئەکتیڤ بکرێت و بابەتی زیاتری تێدا دابنرێت، لە بەر ئەوەی تەلارساز بۆتە مەڵپەڕێکی بەهێزی کوردی و جێی خۆی کردۆتەوە، بە ڕاستی لە زۆر شت دا کە لە گوگڵ سێرچ دەکەی ڕاستەوخۆ تەلارساز دێتە بەر دەمت،

بە ڕای من پێویستە چەند هەنگاوێك بنرێت:

  • ئەندامان هان بدرێن کە چالاکتر بن و بابەت و بەشداری دابنێن، لەمەش دەبێت بەڕێوەبەران و ستافی ماڵپەڕ ڕۆڵیان هەبێت.
  • دانانی دۆمەینێکی تر بێجگە لە تەلارساز بۆ ئەوەی مالپەڕی پێ بکرێتەوە ئەگەر بە ڕیدایرێکتیش بێت کێشە نابێت. بۆ نمونە (mali kurd . com).
  • گرینگی دان بە سپۆنسەر و ڕیکڵام بۆ بابەتەکانی ماڵپەڕ.

دەستخۆش کاک عادل بۆ کردنەوەی ئەم بابەتە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سەرەتا سوپاس بەڕێزتان دەکەم بۆ ئەو پەرۆشیەی کە هەتانە بۆ ماڵپەڕ.

ڕەخنە و پێشنیارەکانی هەمووتان بەجێیە.

لە 4/1/2023 کاتژمێر 2:15 PM دا، ADEL SNJARY وتی:

ئەگەر بەڕیوەبەر و چاودێر و ئەندامی تر چاڵاکیان نەبی بڕوا بکەن ئەو یانەیە یان بڵێین مەکۆیە هەرگیز ناچێتە پێشەوە و کەس سودێکی وای لێ نابینێت

زۆر ڕاستە کاکە عادل، دڵنیات دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام لە هەوڵی پێش خستنی ماڵپەڕ داین و بە ماڵی دووەمی خۆمانی دەزانین.

ڕاستە لەوانەیە ناو بە ناو چالاکی ئەندامان دادەبەزێت بە هۆی سەرقاڵیەوە، بەڵام دڵنیات دەکەینەوە کە چەندین پلانی تۆکمەمان هەیە بۆ بەهێزتر کردنی ماڵپەڕ و پەرەپێدانی.

2 کاتژمێر لەمەوپێش، Taban وتی:

دانانی دۆمەینێکی تر بێجگە لە تەلارساز بۆ ئەوەی مالپەڕی پێ بکرێتەوە ئەگەر بە ڕیدایرێکتیش بێت کێشە نابێت. بۆ نمونە (mali kurd . com).

پێشنیازێکی بەجێیە و لە ئێستا دا کاری تێدا دەکەین.

2 کاتژمێر لەمەوپێش، Taban وتی:

ئەندامان هان بدرێن کە چالاکتر بن و بابەت و بەشداری دابنێن، لەمەش دەبێت بەڕێوەبەران و ستافی ماڵپەڕ ڕۆڵیان هەبێت.

زۆر ڕاستە.

کاکە عادل ئێمە سوپاسی دڵسۆزی بەڕێزت دەکەین و ئاگاداری چالاکیەکانی بەڕێزیشتین و سوپاست دەکەین.

دڵنیا بە کە چەندین پلانی نوێمان هەیە بۆ ماڵپەڕ کە ئینشاڵا بەم نزیکانە دەیبینیت.

 

دووبارە سوپاس بۆ هەموو لایەك

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

من سەرەتا دەستخۆشی لە بەڕێز کاک @ADEL SNJARY دەکەم ، جێپەنجەی لە ماڵپەڕ دا دیارە.

بەڵێ من هەمان ڕام هەیە پێویستە چالاکی زیاد بکەین بۆ ماڵپەڕ و لە بەرنامەش دا هەیە کە ئەو کارە بکرێت.

Oh Yeah Yes GIF by Mauro Gatti

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • وەرگرتن

    دانانی دۆمەینێکی تر بێجگە لە تەلارساز بۆ ئەوەی مالپەڕی پێ بکرێتەوە ئەگەر بە ڕیدایرێکتیش بێت کێشە نابێت. بۆ نمونە (mali kurd . com).

 

بیرۆکەیەکی زۆر جوانە بەڵام با ناوەکە گشتی بێت و یانەکە ئەوەندە بەشی زۆر بێت ئەگەر هەر کەسێک سەردانی کرد و هەر چیەکی ویست تێیدا بەردەست بێت . ئەگەر ویستتان ئەوە من چەند بەشێک دادەنێم و یارماتیتان دەدەم

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

لە 4/3/2023 کاتژمێر 11:38 PM دا، ADEL SNJARY وتی:

بیرۆکەیەکی زۆر جوانە بەڵام با ناوەکە گشتی بێت و یانەکە ئەوەندە بەشی زۆر بێت ئەگەر هەر کەسێک سەردانی کرد و هەر چیەکی ویست تێیدا بەردەست بێت . ئەگەر ویستتان ئەوە من چەند بەشێک دادەنێم و یارماتیتان دەدەم

بیرۆکەیەکی باشە. 

بە ڕای من ئەندامان بتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنی دۆمەینەکە دا باشتر دەبێت و دڵنیاشم بەهێزتر دەبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەستتان خۆش بێت.

منیش ئامادەم بۆ پشتگیری کردنتان.

بە ڕای من ناوێکی گشترگیر بێت بۆ دۆمەین باشترە، مەرج نیە وشەی  Kurd ی تیا بێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...