3 نیسانی 20231 yr دانراوە پڕۆگرامی سیری ستۆدیۆ ماکس کە تایبەتە بە کاری سریدی و لە زۆر بوار دا بەکار دەهێنرێت بە تایبەت لە بوارەکانی Gaming و Architectural Visualization دا، ئەمساڵ بە شێوەیەکی جیاوازتر و بە کۆمەڵێك نوێکاری زۆر گرنگەوە بڵاو کراوە. لە گرنگترین گۆڕانکاریەکان و نوێکاریەکانی بریتیە لە: مۆدیفایەری Boolean بە تەواوی نوێکراوەتەوە و زۆر بەهێز کراوە بە شێوەیەك کە دەتوانرێت چەندین ئۆپەرەیتەر لە هەمان کاتدا بەکار بهێنرێت. سیستمی Color Management زیاد کراوە بە ناوەی OCID Color Management. مۆدیفایەری Array بە هەمان شێووە نوێ کراوەتەوە و زۆر بەهێزتر کراوە. ماتریال ئیدیتەر بە هەمان شێوە نوێ کراوەتەوە و زۆر جوان کراوە و نوێکترین تەکنۆلۆژیای QT تێدا بەکار هاتووە. بۆ ئەوانەی کە نازانن QT چیە: بریتیە لە لایبەرەریەکی تایبەت بە زمانی ++C کە تایبەتە بە UI واتە ڕوکاری بەرنامەکان و بەو پێیەی کە سریدیماکس بە ++C داڕێژراوە ئەو Library ە بەکار دەهێنێت. گۆڕانکاری لە Modifier List دا کراوە و ڕێکخراوەتەوە، ئێستا دەتوانی کاری گەڕان بۆ مۆدیفایەرەکان ئەنجام بدەی, ئەمەش زۆر گرنگە بۆ بەکارهێنەران. لە ئەنیمەیشن دا Noise Position زیاد کراوە کە ئەمەش زۆر گرنگە بە تایبەت بۆ ئاوانەی کاراکتەر ئەنیمەیشن دەکەن. دوو ماتریاڵی نوێ زیاد کراوە بە ناوی Material Switcher لە گەڵ Compound Node کە زۆر زۆر گرنگن و دەمێکە چاوەڕێ دەکرێن. تایبەتمەندی Update Motion Paths بە شێووەیەك کە ڕێگەت پێ دەدات بە شێوەی ڕاستەوخۆ path ەکان ئەپدەیت بکەیتەوە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ کاری ئەنیمەیشن بە تایبەت. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر، کە وات لێ دەکات سریدی ماکسەکەت ئەپگرەیدی بکەی. ڤیدیۆیەك لە سەر سریدی ماکس 2024: بۆ داونلۆد کردنی سریدی ماکس 2014 لە ڕێی ئەم بەستەرانەی خوارەوە داونلۆدی بکەن: https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/3DSMAX/A54AED8B-2D32-3795-8962-12E42ED4A767/SFX/Autodesk_3ds_Max_2024_EFGJKPS_Win_64bit_001_003.sfx.exe https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/3DSMAX/A54AED8B-2D32-3795-8962-12E42ED4A767/SFX/Autodesk_3ds_Max_2024_EFGJKPS_Win_64bit_002_003.sfx.exe https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/3DSMAX/A54AED8B-2D32-3795-8962-12E42ED4A767/SFX/Autodesk_3ds_Max_2024_EFGJKPS_Win_64bit_003_003.sfx.exe تکایە کەس داوای کراك و ئەکتیڤەیتی پڕۆگرامەکە لێرەوە نەکات لە بەر ئەوەی یاساکانی ماڵپەڕ ڕێگە بەوە نادات. دەتوانن نامەی تایبەتم بۆ بنێرن بۆ هاوکاری کردن. لە 3 نیسانی 20231 yr گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban
3 نیسانی 20231 yr دانراوە دەست خۆش بابەتێکی جوانە. پێم وابێت مۆدیفایەری Boolean بە شێوەی Modify زیاد کراوە، لەمەودوا دەتوانی جیا لە Compound Object یش بە کاری بهێنی.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.