Jump to content

تێگەیشتن لە کانزاکان Metalness لە سریدی ماکس دا


کارێز

پێشنیاز کردنی بەشداری

یەکێك لە تەیبەتمەندیە هەرە سەرەکیەکانی پڕۆگرامە سریدیەکان و ڕێندەر ئینجینەکان بریتیە لە نزیك بونەوە لە ڕاستی ئەمەش لە ڕێی جێبەجێکردن و دانانی سیفاتە فیزیکیەکانی مەوادەکان.

تایبەتمەندی کانزا Metalness چیە؟
لە ڕاستیدا جیاوازی لە نێوان دوو جۆری جیاوازی ماددەدا هەیە: دایئەلەکتریك dielectric و کۆندەکتیڤ dielectric. ماددە دایئەلەکتریكەکان بریتین لە مەوادی عەزلی و بە هیچ شیوەیەك توانای گواستنەوەی کارەبایان نیە لە بەرامبەر دا مادە کۆندەکتیڤەکان ئەو ماددانەن کە کارەبا دەگوازنەوە. نموونەی ماددە دایئەلەکتریكیەکان بریتین لە شووشە، پلاستیک، دار، سیرامیک، چەرم و هتد. نموونەی ماددە کۆندەکتیڤیەکان بریتین لە پۆڵا، مس، زێڕ — بە واتایەکی تر: کانزاکان.

ماددەر دایئەلەکتریکەکان

کانزا دایئەلەکتریکەکان

Conductive_01.thumb.jpg.f157951b71f0c14ce5687384535eb8b0.jpg

کانزا کۆندەکتیڤەکان

لە فیزیادا ماددە کۆندەکتیڤەکان تایبەتمەندی ڕەنگدانەوەی Reflective Property جیاوازیان هەیە، هەر بۆیە زۆربەی خەڵک وەک کانزایەکی زۆر ڕیفلێکتیڤ سەیریان دەکەن و هیچ تایبەتمەندییەکی بڵاوبووەوە Diffuse یان نییە. ئەگەر ڕێندەرەکەت لەسەر بنەمای تایبەتمەندی دائێلکتریکی بێت ئەوا پێویستە شەیدەری کانزاکان تایبەتمەندی Diffuse یان نەبێت و  بەهای fresnelی بەرزیان هەبێت — بەگشتی زۆر بەرزترە لەوەی کە لە کتێبی فیزیادا دەیبینیت (دواتر زانیاری زیاتر لەسەر ئەوە).

کاتێک کە ماددە کۆندەکتیڤەکان وەک بژاردەیەک لە ماتریال Shader زیاد دەکرێن ئەمە دەتوانێت ئاسانکاری بۆ خەڵک بکات کە وەك کانزا دەربکەون. ئەوەی کە کەمێك سەرت دەشێوێنێت ئەوەیە کە ماددەکان یان دائێلکتریکین یان کۆندەکتیڤن، هیچ حاڵەتێکی نێوانیان نییە. زاراوەی کانزابوون Metalness کە لە ماتریاڵی ڕێندەر ئینجینەکاندا هیە، بە شێوەیەك کە گۆڕاوێکە Variable بێت لە نێوان 0 بۆ 1 لەبری نرخی جێگیری 0 یان 1، ئەوە دەگەیەنێت کە ئاستی جیاوازی کانزابوون هەیە. کە ئەمەش جیهانی ڕاستەقینەدا، بەو شێوەیە نیە و نرخەکە جێگیرە 0 یان 1 ە. زۆرێک لە بەکارهێنەرانی PBR پێیان وایە کە کۆنترۆڵکردنی ڕەنگدانەوەی تەنێک دەبێت هەمووی لە ڕێگەی بەهاکانی کانزابوون Metalness لە نێوان 0 و 1 ئەنجام بدرێت، و بەهای پێوەرەکانی شکاندن Index of Reflection (IOR) نەگۆڕێکە بۆ هەموو مادەکان؛ ئەمە لە ڕووی فیزیکییەوە نادروستە. ماددە جیاوازەکان بەهای IOR یان جیاوازە و مادەکان یان دائێلکتریکن یان کۆندەکتیڤن.

 

ماتریاڵی PBR و یاری ڤیدیۆیی و سۆفتوێری Substance Designer:

PBR لە جیهانی ڕێندەرکردنی کاتی ڕاستەقینەدا Real Time Rendering دا زۆر بەناوبانگ بووە لە ڕێی ئامرازەکانی وەك Unity و Unreal و بەو هۆیەشەوە لە پیشەسازی یارییە ڤیدیۆییەکان. ئامرازێکی دیکە کە ئەم پیشەسازییە لە خۆی گرتووە بریتییە لە Allegorithmic’s Substance Designer. سەبستانس ڕێگە بە هونەرمەندان دەدات ماپێك بکێشن کە لەگەڵ ماتریاڵی PBR دەگونجێت و ماپی Map کانزابوون لە خۆبگرێت.

بەڵام Substance تەنها بۆ دیزاینەرانی یارییەکان بەناوبانگ نییە. هەروەها لە بوارەکانی arch viz و VFX و پیشەسازییەکانی تر کە CG rendering کار پێ دەکەن، لە ڕێی بەکارهێنانی ئینجینەکانی وەک V-Ray. بۆیە زۆرێک لەو بەکارهێنەرانە دەیانەوێت ئەو ماپ Map انە لە گەڵ V-Ray بەکاربهێنن. هەر لەبەر ئەوەشە کە کۆمپانیای Chaos لە V-Ray Next دا   پارامێتری Metalness ی زیاد کرد بۆ ماتریاڵی بنەڕەتی V-Ray بۆ ئەوەی باشتر پشتگیری لە کاری PBR بکات.

 

شێوازی کار لە سەر PBR:

ئێستا کە کە لە کانزابوون تێگەیشتین با کانزابوون وەک حاڵەتێکی داگیرساندن یان کوژاوە 0 یان 1 کار پێ بکەین، با سەیری چۆنیەتی کارکردنی مادەکە بکەین. لە کاتی دروستکردنی ماتریاڵێکی دائێلکتریکیدا، ڕەنگی بڵاوبووە Diffuse Color کۆنتڕۆڵی بەشی لامبێرتیی Lambertian ی ماتریاڵەکە دەکات وە  ڕەنگدانەوەی Reflection بە چەند گۆڕاوێک Variable ێك کۆنتڕۆڵ دەکرێت: ڕەنگی ڕیفلێکشن بەشێوەی چەندێتی  ڕەنگدانەوەی گشتی Overall Reflection ڕۆڵ دەبینێت. IOR ی ڕێژەی ڕەنگدانەوەی Reflection ی سەر ڕووتەختی مەوادەکە، لە بەرامبەر نۆرماڵی بینین ی ماتریاڵەکە glancing normals پێی دەوترێت فرێسنێل Fresnel و هەر لەوێشەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. و بریقە Glossiness یان پێچەوانەکەی زبری بۆ بڕی گشتی پەرشوبڵاوی scattering، پشت دەبەستێت بەو مۆدێلەی BRDF ی کە هەڵیدەبژێریت.

لە کاتی گۆڕینی بۆ ماددەیەکی کانزایی، کە بەهای کانزایی 1 ی هەڵگرتبێت، گۆڕاوەکان نرخی جیاواز وەردەگرن:

  • بەو پێیەی ڕەنگی بڵاوبووەوە Diffuse Color لە کانزاکاندا نییە، ڕەنگی بڵاوبووەوە دەبێتە ئەوەی کە بە ڕەنگی بنەڕەتی base color ناسراوە — یان ڕەنگی ئەلبیدۆ albedo color.
  • پێویستە ڕەنگدانەوەکە Reflection لەسەر سپی دابنرێت بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی Reflection ی دروست بێت و پاراستنی وزە بەدەست بهێنرێت، بەبێ ئەمە، گۆشەی نیگاکە glancing angle هەرگیز 100% ڕەنگدانەوەی نابێت — کە دەبێ وابێت.
  • تا چەند ئەو ڕەنگدانەوەیە Reflection تێکەڵ کراوە هێشتا بە هەمان بەهای IOR ی کاریگەری فرێسنێل Fresnel effect کۆنتڕۆڵ دەکرێت؛ تێبینی ئەوە دەکەیت کە ئێستا ئەمە کاریگەرییەکی زۆر وردی هەیە چونکە تەواوی مادەکە لە بنەڕەتدا ڕەنگدانەوەی هەیە — وەک ئەوە وایە دوو ڕەنگدانەوەی جیاواز تێکەڵ بکەیت.
  • بریقەداربوون Glossiness کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کە چەندە بریقەدارە، بەڵام ئەگەر لەبری ئەوە نەخشەی زبری roughness map بەکاربهێنیت (وەک ئەوەی کە Substance دەیکات)، دەتوانیت ماتریاڵی V-Ray ـەکەت بگۆڕیت بۆ بەکارهێنانی زبری - کە پێچەوانەی بریقەدارییە.

ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکن:

ئێستا کە بیرۆکەیەکی تەواومان لە کانزاکان و تایبەتمەندیە فیزیاییەکانیان وەرگت دەتوانیت لە ڕێی ئەم نمونانەی خوارەوە زیاتر تێبگەیت:

1.thumb.jpg.5973fa33215e257da7c99df2d9d1129e.jpg

Diffuse 0,0,0; Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 1.5

 

2.thumb.jpg.2b7504ec81d877453522ec90d2d06953.jpg

Diffuse 0,0,0; Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 1.5

 

3.thumb.jpg.6464e9acef53b41bb90b4bf56ed81aa7.jpg

Diffuse 0,0,0; Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 2

 

4.thumb.jpg.00b820b177e553f384406cb0a02b5524.jpg

Diffuse 243,201,104 (gold); Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 1.35

 

5.thumb.jpg.ae190833e2b628d7f0f1922c3da589cd.jpg

Diffuse 46,46,46 (18% gray); Reflection 255,255,255; Glossiness 0.6; IOR 1.5

 

تایبەتمەندی  Index of Refraction یان IOR :

هەروەك پێشتر ئاماژەمان پێدا، IOR ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کاتی دروستکردنی ماتریاڵ لە سەر بنەمای فیزیکیدا. بۆیە هێشتا پێویستە ئەمە وەك بەشێک لە ماتریاڵەکان لەبەرچاو بگرین. لە ڕاستیدا سایتی RefractiveIndex.info سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ تێگەیشتن لە IOR ی دروستی ماددە جیاوازەکان. بەڵام دانانی ئەو ژمارانە بۆ ناو ماتریاڵ یان Shader ی V-Ray بە تەواوی ناگونجێت. بەم شێوەیە، ڤلادۆ ئەم هێڵکارییەی دروستکردووە بۆ ئەوەی یارمەتی ئاسانکردنی وەرگێڕانەکە بدات بۆ بەکارهێنەرانی 3ds Max.

1.thumb.png.29dd80b4ae8883f242c5d761f867ee46.png

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن کارێز
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 2 هەفتە دواتر...
  • 2 هەفتە دواتر...
لە 4/24/2023 کاتژمێر 4:39 PM دا، Rasti وتی:

دەستەکانت خۆش بێت ئوستاز گیان، بەڕاستی زۆر تێر و تەسەل باست کردوە و زۆر سودم لێی بینی.

زۆر سوپاس کاکە ڕاستی گیان، هیوادارم سودی هەبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...