Jump to content

چۆن هەواڵ و بابەتێکی تێر و تەسەڵ ئەنووسرێت؟


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری

نوسینی بابەت و هەواڵ کارێکی ئاسان نییە و یاسا و ڕێسایی خۆی هەیە، ئینجا ئەگەر بابەتەکە تەکنەلۆجیای زانیاری بێت و سەرچاوەکە زمانێکی تربێت کاری نووسەر قورستریش دەبێت و زانینی چەندزمانێک بەس نییە بۆ نووسینی بابەت و هەوالێ ئایتی، جگە لەوانەش باشترین ڕۆژنامەنووس ، ناتوانێت بابەتێک یا هەواڵێکی تەکنەلۆجیای زانیاری بنوسێت، گەر خۆی شارەزایی لەبواری ئایتی دا نەبێت وبە باشی لەبابەتەکە نەگات.

بۆیە لەخوارەوە لەچەند خاڵێکدا ، چۆنیەتی نوسینی بابەت و هەواڵ ڕووندەکەینەوە، هیوادارم هەموو نووسەرەکانی تەلارساز و نووسەرەکانی مالپەڕەکانی تریش ڕەچاوی بکەن بۆ ئەوەی بابەتەکانیان بەباشترین شێوە بنوسن، مەبەست لەنوسینی ئەم بابەتە لەوە نییە کەنوسەرەکان ئەم زانیاریانەیان نەبێت، بەڵکو بۆ وەبیرهێنانەوە و هاتنی نوسەرە نوێیەکانیشە.

-         ســـەرچـــــــاوە

بۆ ئەوەی هەواڵێک یا بابەتیک بنوسین پێویستە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و دەوڵمەندمان هەبێت یا بەلایەنی کەمەوە سەرچاوەیەکمان هەبێت، چونکە هەموو سەرچاوەکان جێگای باوەڕنین ، هەمو هەواڵەکان ڕاست و دروست نین بۆیە گرنگە سەرچاوەکە ناسراو جێگای متمانەبێت.

دوای ئەوەی سەرچاوەمان هەبوو، ئەبێت بەووردی بابەتەکە بخوێنینەوەو گرنگترین ڕووداوە گرنگەکان و ناوەکان ژمارەکان ، ڕێزبەند بنوسین تا کۆتایی لەپەڕەیەکی نوێدا.

 

-         ســـــــــەردێڕ

لێرەدا ئەبێ بەکورتی ،سەردێڕێک هەڵبژێرین، چونکە سەردێڕەکەیە کە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشی بۆ بابەتەکە، مەرجیش نییە، سەردێڕەکە وەکو سەرچاوەکە وەربگڕێین، بۆیە ئەگەر سەردێڕ سەرنج ڕاکێش نەبێت، کەواتە چاوەڕێ مەبە، هەواڵەکەت بخوێنرێتەوە.

 

-         پێشـــــــەکی

لێرە ئەبێ بەکورتی دەستبکەین بەسەرەتای نووسین بابەتەکە وە ئەبی پەیوەندی بەسەردێڕەکەوە هەبێت، هەروەها لێرەشدا ئەبێ زۆر زیرەکانە بنوسی بۆ ئەوەی سەرنجی خوێنەر ڕابکێشی بۆ بەردەوامی لەخوێندنەوەی بابەتەکە.

 

 

-         نــاوەڕٶک

لێرە دەچینە ناوەڕۆکی بابەتەکەوەو درێژتر باسی ڕووداوەکان دەکەین و نووسەر بواری هەیە پاراوی پێنوسی خۆی پێشانبدات و ڕووداوەکان باسبکات، هەوروەها بوار هەیە بۆ نووسەر تێبینی و بۆچوونی خۆشی بنوسێت، بەڵام نوسەر بەهیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نیە دەستکاری لێدوانی کەسایەتییەکان بکات ، کاتیک وتەبێژێک بۆ BBC دەدوێ ئەبێ نووسەر وەکو خۆی بیگوازێتەوە، یان ئەگەر بەستەرێک دابنێن ، تەنیا ئەو وشەیەی دەمانەوێ بیکەین بە بەستەر دەینووسین و ئیشارەتی ئەکەین ، دوای کرتە لە شەشەم وێنۆچکە (ئایکۆن) لەسەرەوە لەلای چەپ لەپەنجەرەی نوسین ئەکەین و بەستەرەکە کۆپی دەکەین کرتە لە Insert ئەکەین ئیتر وشە ئیشارەتکراوەکە ئەبی بەبەستەر.

ئەگەر ئەم وشانەمان ( کێ، لەکوێ، بۆچی وە کەی ) هەموو کات لەبیربێت و لێی تێبگەین ئەوا هەمووکاتێ بابەتی تێروتەسەل دەنوسین ، لێرە مەبەست لەکێ، ناوی کەسایەتیەکانی بابەتەکەیە، مەبەست لە کوێ، جێگای رووداوەکەیە، مەبەست لە بۆچێ، هۆکارەکان باس دەکەین، مەبەست لە کەی، واتە کەی ئەو شتانە ڕوویانداوە، کەی ئەو ڤایرۆسە بڵاوبۆتە کەی ئەو بەرنامەیە وەشێنراوە یا کەی ئەو تەلەفۆنە دروستکرا و هتد..........

 

-         کــۆتایی هێنــان

لێرە ئەبێ بزانین چۆن کۆتایی بە هەواڵەکە یا بابەتەکە دە‌هێنین، بۆ نمونە دەتوانین ئەم وشانە بەکاربهێنن ( شایانی باسە، شایانی وتنە، شایانی ئاماژەپێکردنە، جیگای باسە، جێگای سەرنجە و هتد.....) پاش ئەوە ئەگەر ئامێرێک بێت نرخەکەی و کەی دەنێردرێتە بازاڕەوە ، ئەگەر ڤایرۆسێک بێت، باس دەکەین چۆن چارەسەر دەکرێت و بەم شێوەیە کۆتایی دەهێنین.

 

-         تێبینی:-

لەکاتی وەرگێرانی بابەت لەزمانەکانی ترەوە ئەبێ نووسەر سەردانی فەرهەنگی ( تەکەنەلۆجیای زانیاری زاسنتپەروەران ) بکات، چونکە تاکە فەرهەنگی ئایتییە کەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی کراوە یان ( فەرهەنگی کوردئایتی گرووپ ) کە ڕۆژانە دەوڵمەند ئەکرێت بەوشەی نوێ.

وەئەگەر نووسەرێک شارەزایی لە دانانی بەستەر و BB-code و HTML- Code نەبێت ، باشترە بابەتەکەی ڕاستەخۆ بڵاونەکاتەوە بینێرێت بۆ پێداچوونەوە و نابێت ڕاستەوخۆ بڵاوی بکاتەوە، یائەگەر نوسەرێک دڵنیا نەبێت لە تەواوی هەواڵەکەی ڕاستەوخۆ بڵاوی نەکاتەوە بەهەمان شێوە بینێرێت بۆ پێداچوونەوە، وە ئەگەر هەر هەوالێکیش هەڵەی زۆری تێدابێت و کاتی زۆری بوێت و یان دووبارەبێت بەداوای لیبوردنەوە بڵاوناکرێتەوە یا لادەبرێت، بەداخەوە ئێمەی کورد دڵمان زۆرناسکە، هیوادارم شتی وا ڕوونەدات، بەڵام گەر ڕوویدا تکایە بەدلێکی فراوانەوە وەریبگرن.

هەروەها لە لاپەڕەی سەرەکی تەنیا بابەت و هەواڵی نوێ بڵاو دەکرێتەوە، ئەگەر بابەتەکەت ئەم مەرجەی نەبوو، ئەتوانیت لە گۆشەی لینک و پرۆگرام بڵاویبکەیتەوە.

لەکۆتـــاییدا هیوادارم هەموو ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەین بۆ جوانترکردنی ماڵەکەتان (تەلارساز).

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن ADEL SNJARY
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سەرەتا دەستخۆشیت لێ دەکەم.

بە ڕاستی زۆر گرنگە کە بزانرێت بابەت چۆن دەنوسرێت، تەنها بۆ ئەوە نەبێت بەشداری بکرێت.

هەموو ئەو خاڵانەی باست لێوە کردون زانستین و زۆر گرنگە پەیڕەو بکرێن.

بەڵام یەکێکی تر لەو شتانەی کە زۆر گرنگە لە نوسینی بابەت دا بریتیە لە هونەری جوانکاری نوسین Typography کە ئەمەش زۆر گرنگە ڕەچاو بکرێت بە مەبەستی دانانی بابەتێکی جوان کە سەرنجی خوێنەر ڕابکێشێت و وای لێ بکات بەردەوام بێت لە خوێندنەوە.

دەست خۆش...

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

لە 4/22/2023 کاتژمێر 11:23 AM دا، ADEL SNJARY وتی:

نوسینی بابەت و هەواڵ کارێکی ئاسان نییە و یاسا و ڕێسایی خۆی هەیە، ئینجا ئەگەر بابەتەکە تەکنەلۆجیای زانیاری بێت و سەرچاوەکە زمانێکی تربێت کاری نووسەر قورستریش دەبێت و زانینی چەندزمانێک بەس نییە بۆ نووسینی بابەت و هەوالێ ئایتی، جگە لەوانەش باشترین ڕۆژنامەنووس ، ناتوانێت بابەتێک یا هەواڵێکی تەکنەلۆجیای زانیاری بنوسێت، گەر خۆی شارەزایی لەبواری ئایتی دا نەبێت وبە باشی لەبابەتەکە نەگات.

 

دەستەکانت خۆش بێت، بە ڕاستی زۆر پێویستە و بە ڕای من ئەمانە بکرێت بە یاسا و لە یاساکانی بابەت نوسینی ماڵپەڕ دا جێگیر بکرێت

لە 4/22/2023 کاتژمێر 11:23 AM دا، ADEL SNJARY وتی:

لەکاتی وەرگێرانی بابەت لەزمانەکانی ترەوە ئەبێ نووسەر سەردانی فەرهەنگی ( تەکەنەلۆجیای زانیاری زاسنتپەروەران ) بکات،

ئەو فەرهەنگە زۆر پێویستە و من نەمزانیبوو کە شتێکی وا هەیە.

لە بەر ئەوەی زاراوە ئای تیەکان لە هەموو شوێنێك ناتوانرێت وەربگێڕدرێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...