Jump to content

جیاوازی نێوان پرۆسیسەری 64Bit و 32Bit چیە لە ڕووی بەکارهێنانەوە ؟


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری

دوو جۆری سەرەکی پرۆسیس هەیە 32bit و 64bit

(CPU) کورتکراوەی (Central Processing Unit)ە واتە یەکەی چارەسەری ناوەندی.

پڕۆسێسەری (32Bit - Processor)
هەر لە زووەوە پرۆسیسەری (32bit) بە کارهاتووە بۆ کۆمپیۆتەر هەریەکە لە کۆمپانیاکانی (Intel Pentium و AMD) وەک و پرۆسیسەری سەرەکیان بە کار هێناوە لەسەر ویندۆز (Windows 95,98,XP) ئه و کۆمپیۆتەرانەی (32) bit بوون ناتوانرێت (64) bit لەسەری دابەزێت.

پڕۆسێسەری (64Bit - Processor)
ئەم جۆرە پرۆسیسەرە بۆ سالی (1961) دەگەرێتەوە لەلایەن کۆمپانیای (IBM) (International Business Machines) دروستکراوە لەسەر سوپەر کۆمپیۆتەری(7030)ی کاریان پێکردووە، بەڵام ئەمە کۆمپیوتەری ماڵان نیە، بۆ کۆمپیۆتەری ماڵان لەسالی(2000)جێگیر کرا بۆ ویندۆز (XP) بۆ سەرەوە تا ئێستاش، بەرنامەکانی تریش ئەتوانن دابەزێنیتە سەر کۆمپیۆتەری(64)bit کە بۆ (32) bit درووست کراوە بڕێکی کەمی نەبێت، ئه و کۆمپیۆتەرەی (64) بتە ئەتوانیت (32) بتیش لەسەر دابەزێنیت بە پێچەوانەی (32) bit، لە 64 bit پرۆسیس هەموو توانای خۆی بەکار ناخات وەک لە (32) bit بەمەش بارگرانی کەم هەیە لە سەر پرۆسیسی (64)بیت لە چاو(32)بیت بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان.

لە کۆمپیوتەری (32)bit ناتوانرێت سیستەمی کارپێکردنی (64)بتی دابەزێنرێت بەڵام (64)دەتوانرێت سیستەمی کارپێکردنی (32)bit بەکاربهێنرێت.

جیاوازی سەرەکی نێوان (64Bit و 32Bit)
جیاوازی نێوانیان ژمارەی پرۆسیسەکانن کە ئەژماردەکرێن لە چرکەیەک دا بۆ جێبەجێکردنی کارێک، لە (64) مولتی کۆر کاردەکات واتە (Parallel) کاردەکات چون و هاتن لەیەک کاتدا بەمەش ئەتوانرێت خێرای بە دەست بهێنرێت بۆ کارکردنی کۆمپیۆتەر لە چرکەیەک دا یان کارپێکردنی چەند پرۆگرامێک لەیەک کاتدا، کۆمپیوتەری (64)bit خێرا ترە لە کۆمپیۆتەری (32) bit لەڕووی میمۆریەوە (RAM)بری میمۆریت چەندە هەمووی بەکار دەخات بەمەش کەمترین کات تووشی خاوی کۆمپیۆتەر دەبێت، بەڵام لە (32)bit برێکی کەم(RAM)مێمۆری بەکار دەبات ئەگەر (4GB)بێت ئەوا (2GB)بەکاردێنێت کەچی لە(64Bit) هەر(4GB) کاری پێدەکرێت لەیەک کاتدا، هەر بۆیەش ئەوانەی زیاتر یاری گرافیکی دەکەن دەرک بەوکارەدەکەن کە پرۆسیسەری (64)bit باشترە خێراییەکی زیاتر دەست دەکەوێت لە چاو(32)bit، هەندێ یاری بەهێزیش هەن لە سەرەتاوە پێت دەلێت تۆ(32) bit بە کاردێنیت ناتوانی ئەم یاریە دابەزێنیت، زۆری بەکارهێنەری کۆمپیوتەر ڕوویان کردوەتە (64) bit برێکی کەم ماوە لە(32) bit چونکە کۆمپیوتەرەکانی ئێستا پشگیری هەردوو جۆری (64 و32)bit دەکەن.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش، ڕونکردنەوەیەکی جوانە.
سیستمی ٣٢ بیت تا ڕادەیەك لە کۆمپیوتەر دا نەماوە و بەرەو لەناچوون ڕۆیشتوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

42 خولەك پێش ئێستا، خەڵات جەلال وتی:

لە سەر ئیزنی نوسەری بابەت تایپۆگرافی بابەتەکەم دەستکاری کار.

@ADEL SNJARY

 

دەستت خۆش بێت

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...