Jump to content

تایڵی Slab چیە و بۆ چی بەکار دەهێنرێت؟


سەرمەد

پێشنیاز کردنی بەشداری

بێگومان لە دنیای تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆ دا گۆڕانکاریەکان زۆر خێران و بەردەوام لە نوێکاری و پێشکەوتن دان. بوای ئەندازیاری و بیناسازیش بێبەش نیە لەو بەرەوپێش چوونە و بەردەوام تەکنۆلۆژیای نوێ دێتە کایەوە.

بەڵام مرۆڤ هەر دەم حەزی لە سروشت هەبووە و حەزی کردوە جیا نەبێتەوە لە سروشت بۆیە هەوڵی داوە تەکنۆلۆژیا بەکار بهێنێت بە مەبەستی گێڕانەوەی سروشت بۆ ناخی مرۆڤەکان لە ڕێی تەلار و بیناکانەوە.

زۆر جار تەلارسازان و ئەندازیاران خەونیان بەوەوە دەبینی کە کاشی یان تایڵی زۆر گەورە و یەکپارچە بەکار بهێنن بۆ ڕوپۆشینی دەرەوە و ناوەوەی تەلار و بیناکان دا بۆ ئەوەی دیزاینەکە زۆر یونیك بێت. کە ئەمە بە بەکارهێنانی بەردی سروشتی تا ڕادەیەك ئەستەم بوو، لە بەر ئەوەی لە سروشت دا بەرد و مێتاڵەکان لە ڕوی تێکسچەرەوە لە یەك ناچن و نەدەتوانرا بە قەبارەی گەورە دابنرێت بەهۆی زۆری کێشیان وە هەروەها نەبوونی مەوادی لاسقی زۆر بەهێز.

 

1.thumb.jpeg.1058a7cc32f8f1aa18a2ed59b1d12ffb.jpeg

 

ئێستا کاتی ئەوەیە باسی سلاب SLAB بکەین بزانین سلاب چیە؟

سلاب جۆرێکی کاشی پۆرسەلینە کە شێوەی لە بەردی سروشتی دەچێت بەڵام لە مەعمەلەکاندا دروست کراوە. بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تری کاشی، قەبارەی گەورەیان هەیە، وەک 800 * 2600mm، و زۆر بەکارهێنانی هەیە و گونجاون بۆ ڕووکاری دەرەوە و سەر مێز و دیواری ناوماڵ و زەوی. پراکتیکی و کاراییەکانیان لە خەیاڵی دیزاینەران تێدەپەڕێت. لێرەدا، کورتەیەک لە سوودەکانی بەکارهێنانی کاشی تەختە دەخەینەڕوو:

  1. فرەبەکارهێنان (Multifuctional):
    یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کاشی Slab بریتییە لە فرەکاراییەکەی. کاشی سلاب گونجاوە بۆ ڕووکاری دەرەوە و ناوەوە و سەر مێز و بەکارهێنانی تر. هەرگیز ناشرین و شاز دەرناچێت لە بەکارهێنان دا.
  2. یەکپارچە دەردەکەوێت:
    کاشی سلاب بە هۆی نەبونی درز و گونجانی تێکسچەرەکەی کە یەکپارچە دەردەکەوێت گونجاوە سەر مێز و دیوار و زەوی، بەهۆی قەبارە گەورەکانی و لێوارە تەنکەکانی. بە دڵنیاییەوە ئەمە ماڵەکەت بە شێوەیەکی شیک مۆدێرن دەردەخات و دەیڕازێنێتەوە.
  3. کەمکردنەوەی تێچووی ڕوپۆشین:
    کاشیکردنی دیوار و زەویەکانت تەنها پێویستی بە پارچەیەکی زۆر کەمی کاشی سلاب هەیە، واتە کەمتر وردەکاری و کاتی پێویستە بە بەراورد بە کاشی ئاسایی، لەکاتی ڕازاندنەوەی ماڵەکەتدا.
  4. خاوێن و بەرگە دەگرێت:
    کاشی سلاب بەرگەی کەش و هەوا و خراپبوون و پەڵە دەگرێت، تەنانەت لە ژینگەیەکی خراپیشدا. ماڵەکەت بە جوانی و ئاسوودەیی دەهێڵێتەوە و لە کۆن بوون یان نوێکردنەوەی خانووەکەت ڕزگارت دەکات.

 

2.thumb.jpg.38494941f7c7d9648c9fc377e721ed5c.jpg

 

جگە لەو هۆکارانەی کە باس کرا، لە ئێستا دا لە جیهاندا زۆر بەکار دەهێنرێت و ترێندی ئەم سەردەمەیە. لە بەر ئەوە ناکرێت دوور بین لەو شێوازەی کە لە جیهاندا پەیڕە و دەکرێت و پێویستە ل گەڵ تەکنۆلۆژیا دا بڕۆین.

زۆر ئەندازیار هەیە کە بەکاری دەهێنێت لە ڤیژواڵایزەیشن دا بەڵام زانیاری لە سەری نیە، لە بەر ئەوە پێم باشە بە شێوەیەكی زانستی دراسە بکرێت و بخوێنرێتەوە لە سەری.

 

كاشی پۆرسەلینی SLAB بە چەند قیاسێك بەردەستە:

  • قیاسی ٤٠ * ٤٠
  • قیاسی ٢٠ * ١٢٠
  • قیاسی ٦٠ * ٦٠
  • قیاسی ٨٠ * ١٦٠
  • قیاسی ١٠٠ * ١٠٠
  • قیاسی ١٢٠ * ١٢٠
  • قیاسی ١٢٠ * ٢٤٠
  • قیاسی ١٢٠ * ٣٠٠
  • قیاسی ١٦٠ * ٣٢٠
  • قیاسی ٨٠ * ٢٦٠

تا ڕادەیەکی زۆر ئەم قیاسانە وەکو ستاندەریان لێ هاتووە و چەند جارەی ئەوانە بە کار دەهێنرێت.

وە لە تێکسچەریش دا هەر یەکەیان چەند تێکسچەرێکی جێگیریان هەیە و بە یەکەوە دەتوانریت وەکو مۆدیوڵێك بە کار بهێنرێت.

 

چەند نمونەیەكی بەکارهێنانی سلاب:

5.thumb.jpg.36c124e9d668a8e26b7c98e9bed7468d.jpg

 

4.thumb.jpg.9accc706767e4ee40a6eeb7d5b043db8.jpg

 

3.thumb.jpg.7f18b363cca08ab2fc7d7155700beadc.jpg

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...