سەرمەد 16 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 تەموز دانراوە لە مێژە سەرسامی کارەکانی تەلارساز و شوێنەوار ناس و مێژوو نووس و هونەرمەندی ئەڵمانی (ئەرنست هارسفێڵدم ١٨٧٩-١٩٤٨)م بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتتریش لە هەنێ لە ناوچەکانی کوردستان. چەندجاریش سوودی زۆرم لە کار و بەرهەمەکانی وەرگرتووە و لە زیاتر لە توێژینەوەیەکیشدا ئاماژەم پێ کردوون. بەڵام لەم رۆژانەدا لەچەند سایتێکی ئەمریکی و ئەوروپیدا رێمکەوتە چەند بەرهەمێکی دەربارەی کوردستان و بەتایبەت کوردستانی عیراق کە زۆر زیاتر لە کارەکانی پێشووی سەرسامیان کردم. هارسفێڵد گەشتەکانی بەناو کوردستاندا بە شێوازێکی زۆر وورد و سەرسوڕهێنەر بە نەخشە (map) ی دەستکرد و وێنەی دەسکرد تۆمار کردووە، هەندێک لەو گەشتانەی لە دوو (sketch book) پەرتووک (دەفتەر)دا زۆر بە ووردی تۆمار کردووە. بە شێوازێک کە بەهەر شوێنێکدا رەت بووە، بە ووردی بە دوو شێواز نەخشەی دەستی تومار کردووە، یەکەمیان بە درووستکردنی ماپی ناوچەکە و دووەمیش بە نەخشاندنی وێنە و پانۆڕامای ووردی ناوچەکە و هەمو شاخ و دؤڵ و شار و دێهاتەکانی، و بەووردی ناوێ شاخەکان و ژمارەو هەندی جار بەرزییانی تۆمارکردووە. لە دەفتەری یەکەمدا وێنەو نەخشەکانی لە کەرکوکەوە تا سڵێمانی و بانەو هەڵشۆی تۆمار کردووە، لە دەفتەری دووەمدا لە هەڵشۆوە تا ڕانیەو سلێمانی و هەورامانی تۆمارکردووە! بە جیاجیاش نەخشەی هەندی لە خانوو مزگەوت و بینای تریشی کێشاوەو بەراوردی کردوون، هەروەها هەندی ووردەکاری کۆڵەکەو دەرگاو پەنجەرە و وردەکاری تەلارسازی تریشی بە ووردی کردووە. بەندە ئەم کارانەیم (بە تایبەت ئەو دوو دەفتەرە نایابەی)م پێشتر نەدیوە و نەشم بیستووە کەس باسی کردبێت یان بڵاوی کردبێتەوە! بۆیە زۆر هیوادارم کە مامۆستایان و توێژەران و خوێندکارانی بوارەکانی تەلارسازی و مێژوو و شوێنەوار سوودی لێوەربگرن. بەپێی ئەو بینینە سەرپێی و سەرەتاییەی بەندە و لەبەر چڕی ئەو زانیاریانەی تیایانە ئەکرێ چەندین توێژینەوەی لەسەر بکرێت! بۆ نموونە ناوێ زۆر لوتکە شاخ و دێهات دۆڵی نووسەوە، بەڵام هەندێکیان جیاوازە لەگەڵ ناوەکانی ئێستایدا و هەندێکیشیان لەوانەیە هەر نەمابن! هاوپێچ لینکی ئەو دوو پەرتووکە دائەنێم کە ئەکرێت هەردووکیان بە پ.د.ف دابگیرێن. هەروەها نموونەی چەند وێنەو نەخشەیەکی تری. لە سایتەکانیشدا نموونەی زۆر زیاتری تیایە. چەند نمونەیەکی سکێچەکان: بە سوپاسەوە لە واڵی دکتۆر امجد قەرەداغیەوە وەرگیراوە. دەتوانن لە خوارەوە هەر دوو پەرتوکەکە داگرن: skzb-13.pdf skzb-12.pdf 6 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
ADEL SNJARY 16 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 تەموز دانراوە دەست خۆش کاک @سەرمەد تەماشای کتێبەکانم کرد بەڕاستی شتێکی ناوازەیە . 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەرمەد 16 تەموز دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 تەموز دانراوە شایەنی نیە کاکە @ADEL SNJARY هیواخوازم بەدڵتان بێت و سودی لێ ببینن. 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Shayan 16 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 تەموز دانراوە دەست خۆش. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Rasti 20 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 20 تەموز دانراوە دەست خۆش کاك سەرمەد بۆ ئەو زانیاریە جوانە. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 21 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 21 تەموز دانراوە دەستخۆشێ لە دکتۆر ئەمجەد دەکەم بۆ بەدواداچونی بۆ ئەم بابەتە و نوسینی ئەم بابەتە جوانە لە سەری. دەستخۆش کاك سەرمەد بە وەرگرتن و داتانی بابەت لە تەلارساز. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەناریا 23 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 23 تەموز دانراوە دەستخۆشی لە نوسەری بابەت دەکەم. بە ڕاستی زۆر گرنگە ئەو کۆنتێکستانە زیندو بکرێنەوە کە مێژوی کوردستانی تێدا تۆمار کراوە. دەستخۆش کاك @سەرمەد. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
کارێز 28 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 تەموز دانراوە دەست خۆش کاک @سەرمەد بە ڕاستی زۆر جێی دڵخۆشکەرە کە کەسانێك هەن ئەو داتایانە کۆ دەکەنەوە. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.