Jump to content

مینیمالیزم (سادەگەرایی): چۆن دەتوانێت ژیانمان بگۆڕێت؟


سەرمەد

پێشنیاز کردنی بەشداری

مینیمالیزم بزاوتێکی هونەرییە، لە شەستەکانی سەدەی رابردوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەریهەڵدا. لە هەناوی قوتابخانەی ئەپستراکتەوە هەتووەتە دەرەوە. تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە کەمترین رەنگ و فۆڕم لەم بوارەی هونەردا بەکاردەهێنرێت. واتا پێشکەشکردنی کارێکی هونەری بەکەمترین وردەکاری. دەوترێت وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر قوتابخانەی تەعبیری سەریهەڵداوە. ئەوەی گرنگە باسی لێبکەین، لە ئەمڕۆدا مینیمالیزم لە چەندین بواردا سوودی لێوەردەگیرێت، کە دەتوانێت ژیانمان بگۆڕێت.

مینیمالیزم واتە کەمترین پێداویستی بهێلیتەوە لە ژوورەکەدا یان لە ماڵەکەتدا، ئەم بزاڤە بە سود وەرگرتن لە فەلسەفەی Feng Shuiی چینی هاتە ئاراوە ، مینیمالیزم لەژێر ناو و فەلسەفەیەکی زۆر قوڵتر و پڕماناتردا هەزاران ساڵ (٣ بۆ ٤ هەزار ساڵ) پێش ئێستا لە ووڵاتی چین پەیڕەوی دەکرا و ئێستاش لە هەموو جیهاندا دژی کاپیتاڵزم کاری پێ دەکرێت.

بە کورتی فەلسەفەی فێنگ شوی: هەموو شتێک کە بەرجەستەن لە دەرەوەی مێشکی مرۆڤ ، بە هەمان قەبارە و قورسایی و نرخ شوێنیان داگیرکردووە لەناو مێشکی مرۆڤدا، هەر بۆیە خۆت ڕزگار بکە لەو شتانەی کە بۆ چەندەها ڕۆژ و مانگ و ساڵە هێشتووتەتەوە و بەکاریان ناهێنی، لە دەست بدە با کەسانی تر سوودیان لێ ببینێت و خۆشت ( مێشکت) سووک بکە! و تەندروسستیت باشتر بکە بەوەی لە کۆڵ خۆتاین بکەیتەوە.
فێنگ شوی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئەستێرە ناسیەوە هەیە و هەڵس و کەوتی مرۆڤ و ڕیخستنی ماددەکان کە مرۆڤ بەکاریان دەهێنێت بەگوێرەی ئەو زانست و فەلسەفەیە ڕێکدەخران، لە چاخی نوێدا فێنگ شوی پەیوەندی بە دیزانکردنی ناوماڵەوە هەیە چۆن ئەلەمێنتەکان ( ماددەکان ) کە بریتین لە پێنج ئەلەمێنت لەناوماڵدا بەکار بهێنرێن و ڕیکبخرێن بۆ وەک دار، ئاگر، خۆڵ، ئاو، هەوا. بۆ نموونە سیسەمی خەوتن پێویستە لای باکووری مالەکەوە بیت و کاتێ مرۆڤ پاڵ دەکەوێت دەبیت سەری رووەو باکوور بێت، پەنجەرە دەبێت لای ڕؤژهەڵات و ڕؤژئاواوە هەبێ، پەنجەرە نزیک بە ئاگردان بێت، هەتا دوایی، ماددەکان بە شیوازیكی سروشتی ڕێکدەخران و هەمێشە بیر لە هاوسەنگی دەکرێتەوە لە کاتی ڕێکخستنیاندا بۆ نموونە ئاگر و هەوا پێویستیان بە یەکترە، ئاو و خۆڵ بە هەمان شێوە.
مێژوو و هەروەها دەربارەی فێنگ شوی ، لە ئیستادا ئەم فکرانە لە بواری تالار سازی زۆر بەکاردێت لە لایەکەوە بۆ گێڕانەوەی خەرجی بە بەکارهێنانی چەند ماتڕیاڵێکی سەرەتایی و لەلایەکی تر بۆ ئاسودەیی مرۆڤ و لە هەمان کاتیشدا هەمیشە شتی سادە کەمترین ڕەخنەی لێ دەگیرێت.
ئەم وێنانە تایبەتن بە بەکارهێنانی فکرەی منیماڵزم لە بواری تەلارسازی .

3.thumb.jpg.533931bce49b4cd8d68fcec8741e80b9.jpg

بنەچەی زاراوەی مینیمالیزم:

زاراوەی minimalism بە ئیگلیزی و بە فەڕەنسی minimalisme، لە وشەی minimum ی لاتینییەوە هاتووە، کە بەواتای کەمترین دێت و پاشگری  ismیش بۆ ئایدیۆلۆژیا یان بزاوت بەکاردێت. لەبەرامبەر ئەم زاراوەیە (سادەگەرایی) م بەکارهێناوە لە زمانی کوردی.

تا ئیستا بابەتگەلێکی ئەتۆی لەسەر نەنووسراوە. بابەتێکە کەمترین بایەخی پێدراوە لە ناو دنیای رۆشنبیریی و هونەریی کوردیدا. لە ژیانی رۆژانەیشدا هیچ بایەخێکی پێنەدراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە زۆر گرنگە بۆ دنیای کورد لە بوارە جیاجیاکاندا.

مینیمالیزم لە بوارە جیاجیاکاندا:

وێنەکێشان:
لەم بوارەدا هونەرمەند کار لەسەر ئەوە دەکات کە کەمترین فۆڕم و رەنگ بەکاربهێنێت بۆ وێنەکێشان. هونەرمەندانی لەم بوارەدا بریتین لە:Malevitch و Ad Reinhardt

مۆسیقا:
تایبەتمەندییەکەی بریتییە لە دووبارەکردنەوەی شێوەی دەنگەکان و بەکارهێنانی ئامێری کەم. زۆرجاریش پێیدەوترێت دووبارە، چونکە بەشێوەیەکی نیوەبەش لەسەر بنەمای دووبارە بونیاد نراوە. هونەرمەندانی ئەم بوارە بریتین لە: Steve Reich, Michael Nyman, John Adams, Philip Glass, Terry Riley, La Monte Young, Arvo Pärt

تەلارسازی:
لە بواری تەلارسازی بریتییە لە کەم بەکارهێنانی تەنها ئەو مادانەی کە پێویستن و هەروەها فۆکۆسکردنە سەر جوانیی رووناکی و دابینکردنی بۆشایی پێویست. ئەوانەی کە لەم بوارە کاری گرنگیان کردووە برتین لە:  Kazuyo Sejima, John Pawson, Eduardo Souto de Moura, Álvaro Siza Vieira.

6.thumb.jpeg.a58bab947a212b43fff9722a5197f6f7.jpeg

دیزاین:
لە بواری دیزاینیش دەتوانین بڵێىن کورسییە زیگزاگەکەی Gerrit Rietveld یەکێکە لە نموونەکانی مینیمالیزمی دیزاین. چەندین کەس لەم مەیدانەدا دەرکەوتوون لەوانە: Marteen van Severen, Jasper Morrison, Jean-Marie Massaud, Ronan & Erwan Bouroullec

5.thumb.jpg.fd5065000900f7f8f0777414cba4c470.jpg

کۆمیکس:
(بە ئینگلیزی: Comics و بە فەڕەنسی bande dessinée) یاخود “پەرتوکی وێنەدار”، شێوازێکە بۆ دەربڕینی چیڕۆکێک بەشێوەی وێنەیی، کۆمیک لە زۆربەی جیھاندا بڵاوە. مەبەست روونکردنەوەیە بە وێنەی سادە.

سەما:
پەیوەستە بە سەمای هاوچەرخەوە. لە کۆریگرافیدا choreography پراکتیکە دەکرێت.

فیلم:
ئەو فیلمانەن کە باس لە چیرۆکێکی سادە دەکەن. ئەوانەی کە لەم مەیدانە دیارن بریتین لە:Robert Bresson, Carl Theodor Dreyer, Yasujirō Ozu

دیزانی بەرنامەی کۆمپیوتەر و سایتی ئینتەرنێت:
ئەمەیش دەچێتە قاڵبی دیزانی بەرنامەی کۆمپیوتەر و سایتەوە. ئەگەر سەیربکەین دیزاینی سایتەکان تا دێت بەرەو سادەیی دەڕۆن. تەنانەت لۆگۆکان تادێت سادە دەکرێنەوە. نموونەی ئەمەیش سایتی ترانسکولتوورە.

4.thumb.png.5d8b4634efdc4e003fed38544eb6d738.png

 

مینیمالیزم لە ژیانی رۆژانەدا
مینیمالیزم بریتییە لە فەلسەفە و ستایلێکی ژیان کە تێیدا مادەکان تەنها دەبێت بۆ ئەوە بن ژیانێکی خۆشمان، بەبێ زیادەڕەویی، بۆ فەراهەم بکەن.

2.thumb.jpg.63cdd024fb54a6bb0c5316865a4d0c79.jpg

بۆ ئەوەی مینیمالیست بین لە ژیانی رۆژانەمەندا، هەندێ خو یان داب و نەریتی هەیە پێویستە وازیان لێ بهێنین:

  • رەنگە هیچکام لە ئێمە پێوستی بەوە نەبێت ١٠ تی-شێرت، شەش قات، یان دە جوت پێلاوی هەبێت، کەچی بە دەیانمان هەیە کە هەرگیز بەکاریشیان ناهێنین.
  • لەجیاتی دوو سێ ئۆتۆمبیل با یەک دانەت هەبێت.
  • بوونی چەندین هاندی تەلەفۆن و هەندێ ئامیێری کارەبایی ناپێوست و دووبارە جگە لە داگیرکردنی شوێن هیچ سوودێکیان نییە لای خۆت قەتیسیان بکەی.
  • بوونی دەیان قەڵەمی جۆراوجۆر، کە دواجار تەنها بە دوو یان سێ رەنگ دەنووسین، جگە لە زیادە مەسرەفی هیچیتر نییە.
  • لە نانخواردندا، دانانی دەیان جۆری خواردن و میوە لەسەر مێزەکەت، ئەمە لەکاتێکدا بەشێکی کەمی لێ دەخۆی و ئەو دواکەی فڕێدەدەی.
  • کڕینی کتێب بەبەردەوامی، بوونی کتێبخانەیەکی گەورە، بەبێ خوێندنەوە دەچێتە قاڵبی زیادە مەسرەفییەوە.
  • گۆڕین یان تازەکردنەوەی پێداویستییەکانی ناو ماڵ و وەلانانی کۆنەکان جگە لە زیادەڕەوی هیچی تر نییە.

کورد و مینیمالیزم:
ئەگەر لە خواردنەوە دەسپێبکەین، دنیای کورد زۆر تایبەتە، تەنانەت خێزانێکی کورد لە خێزانێکی عەرەب ناچێت، بە تایبەت لە رووی بەفیڕۆدانەوە، بە تایبەتییش لەو بیست ساڵەی رابردوو. عەرەب لای کوردەکانی کەرکوک بەوە بەناوبانگن کە خواردن بەفیڕۆنادەن. من چەندین ساڵ لە کەرکوک تێکەڵاوێتیم لەگەڵ عەرەب هەبووە. پێمان سەیر بوو کاتێک کە چەندین کەس پێکەوە نانیاندەخوارد، یان بەرماوەی ئەوەکانی تریان دەخوارد، ئەم حاڵەتەیش لای کوردەکان دەگمەنە، بەڵام لای عەرەب کولتوورە.

لەسەر جلوبەرگیش، کچە رۆژنامەنووسێکی هاوڕێم چەند رۆژێک لە کوردستان بۆ ئەنجامدانی کاری رۆژنامەنووسی مایەوە. لەسەر ئافرەتی کورد وتی ئەو مەکیاجکردن و جلانەی کە زۆربەی ئافرەتی کورد لەبەریدەکەن کاتێک لە ماڵ دەردەچن، بەوانەیشەوە کە لەچکیان لەسەرە، رێک وەک جلی لەشفرۆشەکانە لە ئەوروپا. بێگومان قسەکەی تەواو بوو چونکە بۆخۆم لە کوردستان و ئەوروپایش دەژیم.

هاوڕێیەکی کچم هەیە، جارێکیان وێنەی بەشێک لەو جلوبەرگ و ئێکسەسوارانەی کە بڵاویکردنەوە رەنگە سۆپەرمارکێتێکی گەورەیش هەر ئەوەندەی تێدابێت، ئەمە لە کاتێکدا بە وتەی خۆی ئەوە بەشێکە لەوەی کە هەیەتی نەک هەمووی. پیاوی کورد وەها دەناسم بايى دەهەزار دۆلار سەعاتى هەيە. هەر خەريكى گوڕينى ئۆتۆمبێلە، بەوهۆیەشەوە بە دەیان هەزار دولار زەرەر دەكات، جا ئەوە هەر وازبێنە لە دەمانچە، چەقۆ و تەزبيح کڕین بە نرخی خەیاڵی. بەکورتی، کورد میللەتێکی دەگمەنە لە بەفیڕۆدان و زیادەرەویی. بۆ چارەسەری ئەوەش پێوستی بە بەرنامەیەکی پەروەردەیی گەورە هەیە تا ئاسایی بکرێتەوە.

مینیمالیزم سوودی چییە؟
مینیمالیزم تەنانەت سوودی بۆ لایەنی نەتەوەییش هەیە. بۆ نموونە لە کاتی ناخۆشی و کارەساتەکاندا بوونی سەچاوەی دارایی پێویست چەندین دەرگا دەکاتەوە، چونکە دواجار جیهان مادە بەڕێوەی دەبات. هەروەها بە پەیڕەوکردنی مینیمالیزم دەتوانین پاشەکەوتی باش بکەین، کورد وتەنی  ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش.
سوودەکانی مینیمالیزم..


بە فیڕۆنەدانی پارە:
بە پەیڕەوکردنی مینیمالیزم رۆژانە بڕێکی زۆر قازانجی مادیمان بۆ دەگەڕێتەوە، ئەوەش وا دەکات لە ساتە سەختەکاندا بتوانین خۆمان دەربازبکەین.

پاراستنی ژینگە:
بەشێکی زۆری ئەو شمەکانەی کە دەیکڕین رەنگە لە پلاستیک یان نەوت درووستکرابن، ئەوەش زیانێکی گەورەی بۆ ژینگە هەیە. هەر ئێوە سەیرکەن ئەو خەڵکانەی کە لە کوردستان دەچن بۆ سەیران چەندە ژینگە پیس دەکەن.

بەرگەگرتن لە ساتە سەختەکاندا:
مینیمالیزم مرۆڤ والێدەکات کە قەناعەتی هەبێ بەوەی کە هەیەتی، بەوەش مرۆڤگەلێکی سادە بەرهەم دێت کە دەتوانێت بەرگەی نەهامەتییەکان و ساتە سەختەنکان بگرێت.

 

ئەم بابەتە لە لایەن بەڕێز کاروان بازیان ەوە نوسراوە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...