Jump to content

جیاوازی زانکۆی حکومی و زانکۆی ئەهلی


Shayan

پێشنیاز کردنی بەشداری

سڵاو.

بەڕێزان من دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەییم و حەزم لە کۆلێژی ئەندازیاریە.

بەڵام ئەو دەرەجەیەی من هەمە تەنها لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆ ئەهلیەکان وەردەگیرێم، دەڵێن زانکۆ ئەهلیەکان بۆ دامەزراندن کێشەی هەیە و دانامەزرێن و ئەگەر دامەزراندن بکرێتەوە ئەوا تەنها دەرچووی زانکۆ حکومیەکان وەردەگیرێن.

ئایا ئەمە ڕاستە؟

دەمەوێ ڕای ئێوەی بەڕێز بزانم.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە خێر بێی بۆ تەلارساز..

بەڵێ ئەوەندەی زانیاریم هەبێت، لە کاتی دامەزراندن لە کەرتی حکومی (گشتی) دا، خوێندکارانی زانکۆ حکومیەکان لە پێشترن.

بەڵام هەوڵ بدە ئەوە ڕێگر نەبێت لە بەر ئەوەی لە ئێستا دا دامەزراندن لە کەرتی گشتی زۆر کەم بۆتەوە و ئەگەر کۆلێژێکی باشتر وەرت دەگرێت کە ئەهلی بێت ئەوا ئەوەیان هەڵبژێرە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر سوپاس کاک سەرمەد، خۆشم هەر وام بیستوە.

دەرەجەکەم لە زانکۆی حکومی لەوانەیە بایۆلۆجی یان ئەندازیاری کارەبا وەری بگرێت، من خۆم حەزم لە ئەندازیاری تەلارسازیە.

بە ڕای ئێوە ئەگەر لە ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی ئەهلی وەرگیرام بچم.. یان هەر حکومی هەڵبژێرم.

پرسیاری دووەمم ئەوەیە، وەکو زانیاریتان هەبێت ئاستی خوێندنی زانکۆ ئەهلیەکان چۆنە؟

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سەبارەت بە پرسیارەکەت..

بە ڕای من خوێندن لە زانکۆی حکومی بە تایبەت زانکۆی سلێمانی یان صەلاحەدین باشترە لە هەموو زانکۆکانی تر. لە بەر ئەوەی ئەو دوو زانکۆیە و زانکۆ حکومیەکانی تریش بە گشتی، گرینگی بە پارە نادەن لە ئێستا دا و خوێندن وەك خۆی پەیڕەو دەکرێت بەڵام لە زانکۆ ئەهلیەکان لە بەر ئەوەی پارە بڕیار دەدات تا ڕادەیەك ئەستی خوێندن دابەزیوە، ئەگەر چی وەزارەتی خوێندنی باڵاش سەرپەرشتیان دەکات. ئەمە لا لەیەکەوە.

لە لایەکی تریشەوە، حکومەتی ناوەند ڕایگەیاندوە کە ئەو دامەزراندنانەی دەیکەنەوە تەنها دەرچوانی زانکۆ حکومیەکان لێی سودمەند دەبن و بەرپرس نین لە دەرچوانی زانکۆ ئەهلیەکان لە کەرتی گشتی دا.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زانکۆی ئەهلی ناڵێم سفرن یان باش نین هەیە باشە بەڵام زۆر کەم . 

شتێکی تر ئەوەی تۆ دەتەوێ بیخوێنە و ئیشت بە زانکۆکەدا نەبی .

بە دەر لە خوێندنی زانکۆ ئەوەی دەتەوێ لە دەرەوەی خوێندنی خۆت بەڵام هەمان بوار زانیاری وەرگرە و فێربە .

ئێستا هاوڕێم هەیە دکتۆرە و دیڤلۆپەرە یانی بە دەر لە کاری خۆی کە دکتۆرە کارێکی تر خۆی فێر کرد و زۆریش زیرەکە کۆدینگە یانی پڕۆگرامەر .

 

بە کورتیەکەی هەقت بە زانکۆیەکە نەبێت بخوێنە بە زیادەوە و لە دەرەوەی خوێندنیش لە بوارەکەی خۆت فێربە .....

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

پاش سڵاو..

منیش لە گەڵ ڕایەکەی @ADEL SNJARY دام، ڕاستە ئاستی زانکۆ حکومیەکان لە ئێستا دا لە زانکۆ ئەهلیەکان باشترە. بەڵام ئەوەی لە کۆتایی دا بڕیرار دەدا خۆتی، 

بە ڕای من حەزت لە کوێیە بڕۆ ئەو شوێنەی کە حەزت لێیەتی، لە بەر ئەوەی لەوەدا سەرکەوتوو دەبی.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر پێویستە ئەو زانکۆیەی لێی دەخوێنی ئاستی بەرز بێت، هەرچەندە کۆلێژەکەت باش بێت ئەگەر بە باشی فێر نەکرێیت ئەوا ناتوانی زۆر سود ببینی و زۆر نمونەی لەو شێوەیە هەیە.

گرنگ نیە زانکۆکە حکومی بێت یان ئەهلی، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئاستی زانکۆکە بەرز بێت. ئینجا دواتر ئەکەوێتەوە سەر ئاستی خۆت و ئەو حەزەی کە هەتە بۆ ئەوفیڵدەی لێی دەخوێنی.

ڕاستە لێرە ئاستی زانکۆ حکومیەکان تا ڕادەیەك لە ئەهلیەکان باشترە لە ئێستا دا، بەڵام لەوانەیە بە تێپەڕبوونی کات زانکۆی ئەهلی بەهێز پەیدا بێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر سوپاستان دەکەم هاوڕێیان، زۆر سودم لە تێبینی و بۆچونەکانتان وەرگرت.

نمونەی ئەم ماڵپەڕە زۆر بێت و پێم خۆشە کە لە میدیای کوردی دا ماڵپەڕێکی وا بەهێز بوونی هەیە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...