ADEL SNJARY 16 کانونی یەکەمی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 کانونی یەکەمی 2023 دانراوە جیاوازی نێوان (Image -و- Picture -و- Photo ) هەر سێکیان ماناکەیان بە کوردی (وێنە) بەڵام لە زمانی ئینگلیزی جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان ئەم (3) ووشەیەدا --------------------------------------------------- ▪️ ووشەی (Photo) 👇🏻 ماناکەی وێنە ، بەڵام (وێنە بە کامێرا گیرابێت ) بەس . بە دڵنیایەوە لە ووشەی (photograph - تصوير ضوئي ) . بە مانای ئەوەی هەر شتێک بە کامێرا نەگیرابێت پێی ناڵێن (Photo) بۆ نموونە : - This is my class photo*. I'm the one in the middle. ماناکەی : - ئەمە وێنەی پۆلەکەم*. من ئەو کەسەم کە لە ناوەڕاستم. --------------------------------------------------- ▪️ هەروەها ووشەی (Picture) 👇🏻 ووشەیەکە بۆ زۆربەی جۆرەکانی وێنە بەکار دێت . دەتوانین بەکاری بهێنین لەگەڵ وێنە و کارەکتەرەکان و هەروەها وێنە گیراوەکان بە کامێرا . بۆ نموونە : - Take a look at this picture* and see if you recognize anyone. ماناکەی : - سەیری ئەم وێنەیە بکە* بزانە کەسێک دەناسیتەوە یان نا. --------------------------------------------------- ▪️ بەڵام ووشەی (Image)👇🏻 تەنها بە مانای وێنەی خەیاڵی دێت هاتووە لە ووشەی (Imagination- او خيال). وەکو وێنەی تۆ لە بیر و چاوی خەڵک . یان ئەو وێنەیەی لە ناو فکرتە . وە هەروەها دەتوانی بەکاری بهێنیت لەگەڵ ئەو وێنانەی کە لە ناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە . یان وێنەت لە ئاوێنەدا چونکە وەکو خەیاڵ هەژمار دەکرێت نەوەک ڕاستی . وە هەروەها زیاتر بەکار دەهێنرێت لەگەڵ وێنەی هونەری و وێنەکێشان . بۆ نموونە : - The poem is full of images ماناکەی : ئەو هۆنراوەیە پڕیەتی لە وێنە (وێنەی جوان بە دڵنیایەوە) 🤷🏻 لە هەر کەم و کورتیەک ببورن و بە هیوای سوود وەرگرتن ..... 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Dashty 16 کانونی یەکەمی 2023 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 کانونی یەکەمی 2023 دانراوە دەستەکانت خۆش بێت و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی ماندوو بون بە بابەتەکانتەوە دیارە. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
ADEL SNJARY 16 کانونی یەکەمی 2023 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 کانونی یەکەمی 2023 دانراوە 5 کاتژمێر لەمەوپێش، Dashty وتی: دەستەکانت خۆش بێت و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی ماندوو بون بە بابەتەکانتەوە دیارە. سوپاس کاکە @Dashty وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
has 2 ئاب دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 ئاب دانراوە زمانی ئینگلیزی زۆر وشەی هەیە و مرۆڤ سەری سوڕئەمێنێت. ئایا خۆیان لەم گشتە وشەیە تێ ئەگەن؟ وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.