Jump to content

هەوربڕەکانی داهاتوو 3050 ی دوبەی لە لایەن جێنیفەر حەیدەر


Rasti

پێشنیاز کردنی بەشداری

0.thumb.jpg.5584c037929fecb8ecca83c348fede96.jpg

دوای هەزار ساڵ لە ئەمڕۆوە چی لە بواری AEC دا ڕوودەدات؟ لەم جیهانە پێشکەوتووەی کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا دامەزراوە، ئێمە دەستمان کردووە بە هەنگاونان لە زیرەکی دەستکرد دا و هەندێک کەرتی پێشکەوتووی دیکەی وەکو تەکنەلۆژیای بایۆلۆجی کە ئیلهامەکەی لە تەقلیدکردنی میکانیزمەکانی سروشتەوە وەرگرتوە. بە چاودێریکردنی هەموو ئەمانە دەتوانین بڵێین کە لە داهاتوودا ئەوەندە دینامیزم و هەمەچەشنی لە پرۆسەی پەرەپێدانی دیزاینی تاوەر و هەوربڕەکاندا دەبێت.

ئەم هەوربڕانەی داهاتوو وەک شارە ستونیەکان (Vertical Cities) کاردەکەن. ئەوەندە بەرنامە بۆ بەکارهێنەران دەبێت بۆ ئەوەی خەڵک هەموو ئاسانکارییەکی شارێک لە چوارچێوەی یەک مێگا کۆمپلێکسدا بەدەست بهێنن. لە داهاتوودا خەڵک ئەوەندە سەرقاڵی خشتەی کارەکانیان دەبن کە کاتیان نابێت بچنە شوێنی جیاواز بۆ پێداویستیەکانیان. جگە لەوەش ڕەنگە خەڵک زیاتر ئارەزووی گەشتکردن لە جیهانی مەجازی وەک مێتاڤێرسدا (Metaverse)  بکەن نەک بە شێوەیەکی فیزیکی بچنە شوێنێک. کەواتە گریمانە دەکرێت کە لەم تاوەر و سکای سکەیپەرانەی ئایندە دا، جگە لە یەکە گونجاوەکانی ژیان، بەرنامەی گشتی وەک نەخۆشخانە، مۆڵ، مینی یاریگا، هۆڵی کۆنسێرت، هۆڵی پێشانگا، حەوز، هۆڵی وەرزش، شانۆ، گۆڕەپانی کۆبوونەوەی دەرەوە لە ئاستە جیاوازەکاندا، و چەندین زیاتر بەردەست دەبن. تۆڕێکی وێبی ئاڵۆزی گەورەی بەرنامە و ئاسانکاری دەبێت. کەواتە دروستکردنی ناوچەگەرییەکی ڕاست و کارامەی هەموو بەرنامەکان بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی شێوازی ژیانی بەکارهێنەران لەو کاتەدا شتێکی گەورە دەبێت.

1.thumb.jpeg.6890cde07a2df4fcda506839c37c23cd.jpeg

بیرۆکە و چەمکی ئەم زنجیرەیە لە لێکۆڵینەوە لە زیندەوەری زیرەکی سەرەتاییەوە هاتووە کە ناوی قاڵبی شلەیە (slime mold). ئێستا زانایان تێدەگەن کە ئەم وردە زیندەوەرە تاک خانەییە بێ مێشکە دەتوانێت باشتر لە ئێمە چارەسەر بە جوڵەی مرۆڤەکان و بەکارهێنانی سەرچاوەی وزە و پلاندانان بۆ شارەکان و تۆڕەکانی گواستنەوە بدات. ئەم وردە زیندەوەرە زیرەکییەکی ناوازەی هەیە بۆ مانەوەی. سەرەڕای ئەوەی بێ مێشکن، بەڵام دەتوانن ستراتیژییەکی زیرەک بۆ دۆزینەوەی ڕێگا دروست بکەن بە دروستکردنی تۆڕێکی وێب و بڕیاردان بۆ دۆزینەوەی کورتترین ڕێگا بۆ خۆراکەکانیان بە پشتبەستن بە ئاستی برسێتی و کوالیتی پەچەی خۆراک. ئەم توانایە ئەوەندە گەورەیە کە زاناکان ئەم شێوازە بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی جیهانی ڕاستەقینە. بۆ نموونە لە ژاپۆن، ئاتسوشی تێرۆ (Atsushi Tero) و تیمی زاناکانی بە سەرکەوتوویی توانیویانە قاڵبی شلە ( Slime Mold) ی پاتێرنی سیستەمێکی شەمەندەفەر دروست بکەن کە تەواو هاوشێوەی تۆڕەکانی هێڵی ئاسنی ناوچەی کانتۆیە کە ناوەندی تۆکیۆیە -- کە لەلایەن کەسانی بیرمەنەوە (hard-thinking) دیزاین کراون. کەواتە، ئەم زیرەکی تۆڕی قاڵبی شلە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پلاندانان بۆ ناوچەگەری بەرنامەکان لە پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی شارێکی ڕاستدا بە شێوەیەکی کاراتر. دەتوانین ئەم شێوازە لەگەڵ AI تێکەڵ بکەین و ئەلگۆریتمێکی پێشکەوتووی حیساباتی دروست بکەین بۆ چارەسەرکردنی هەردوو پلانەکە و تەواوی پێکهاتەی مێگا تاوەرەکان.

هەروەها جگە لە پلانێکی کارامەی ناوچەگەری، ئەم هەوربڕە گەورانە سیستەمی وزەی خۆر، سیستەمی پاڵاوتنی هەوا، سیستەمی ڕیسایکلکردنی وزە و سەرچاوە، سیستەمی کەمکردنەوەی کاربۆن و سیستەمی ڕووەکی هایدرۆپۆنیکی تایبەت بە خۆیان دەبێت کە تەلارسازییەکی ئیکۆی ڕاست و تەواو بە تەواوی کاراییەوە دروست دەکات.

2.thumb.jpeg.a20c7d6219fa0dd0c252bb17b0f030c7.jpeg

3.thumb.jpeg.cc6ac82e29d860943316a34dfead88bf.jpeg

4.thumb.jpeg.52741759605d6251664b0ff6902606ed.jpeg

5.thumb.jpeg.2830450d1ab38c15452a8b02f2b13f09.jpeg

6.thumb.jpeg.41d3a6a7144338e47a2f12f74514e37f.jpeg

7.thumb.jpeg.1d00792536a5f8cb207205cf42af2f0b.jpeg

8.thumb.jpeg.ae869b44d0ee6f16d0522c8e0a2b5a3c.jpeg

9.thumb.jpeg.879404ab8fedbdb8d8c680ac1dc9c58a.jpeg

10.thumb.jpeg.b144b980c383bde02eaf88fd8070a9bd.jpeg

11.thumb.jpeg.73ae8f5386f8955d380ee7b528f3d1ec.jpeg

12.thumb.jpeg.cb4910c3de6883d2f112175517b5cf40.jpeg

 

ئەم بابەتە لە لایەن Jenifer Haider Chowdhury ەوە نوسراوە و حەزم کرد وەری بگێڕمە سەر زمانی کوردی پێشکەشێ ئێوەی بکەم.

هیوادارم بە دڵتان بێت.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاكە ڕاستی، بابەتێکی زۆر جوانە. هەر وەك کاك عادلیش ئاماژەی پێدا پێشکەوتنەکان زۆر خێران. و ئێمە زۆر لە دواوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...