5 نیسانی 20177 yr دانراوە سڵاو هاوڕییان، دەبیستم کە هیشتا پرۆگرامی AutoCAD زیاتر بەکاردێت وەك لە Revit لە کوردستان، لە کاتێکدا AutoCAD تەنها سەپۆرتی 2D ئەکات. باشتر وانیە Revit بەکاربهێنن کە دەتوانێت لە هەمانکاتدا کارەکانی بە شێوەی 3D بخاتە ڕوو تا بتوانیت بە ئاسانترین شێوە ڕووکاری بیناکەت دیزاین بکەیت؟
8 نیسانی 20177 yr دانراوە قسەکانی بەڕێزت زۆر ڕاستن، لێرەش زۆر کەس وا خەریکن کە کار بە ڕیڤیت دەکەن بەڵام هێشتا بەکارهێنەری ئۆتۆکاد زیاترە لە ریڤیت. ئەمەش کاتی دەوێت تا زیاتر لە خەڵکی پێی ئاشنا بن. من خۆم یەکێکم لە بەکارهێنانی ڕیڤیت و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بە کاری دەهێنم. بابەتێکی جوانت وروژاندوە، سەرکەوتوو بیت.
8 کانونی یەکەمی 20176 yr دانراوە پڕۆگرامی ڕیڤیت یەکێکە لە پڕۆگرامە بەهێزەکانی دیزاینی تەلارسازی کە بە شێوەی (BIM) کار دەکات و لە پێشەنگیاندایە، بەڵام بە ڕای من ناتوانرێت ئۆتۆکاد و ڕیڤیت بە یەکەوە بەراورد بکرێت، لە بەر ئەوەی هەر یەکەیان لە بوارێکدا لە پێشەنگیدایە، من خۆم ڕیڤیتم بە کار هێناوە و ئێستاش بە کاری دەهێنم، بەڵام ئەم کێشانە هاتنە بەر دەمم: زۆربەی شێواز و فامیلیەکانی تایبەتن بە ئەمریکا و کەنەدا یان ئەڵمانیا لە ئەوروپا کە ئەو سیستمە بۆ کوردستان بە قورسە دەتوانرێت بگونجێنرێت و پێویستە فامیلی تایبەت بە خۆت دروست بکەی کە ئەوەش تا ڕادەیەک قورس دەبێت، هەر چەند تێبینیم کردوە ستایڵی بیناسازی لە عێراقدا زیاتر لە سیستمی تورکی دەچێت. بۆ هەموو کارێک پێویستت بە سریدی یان BIM نیە، هەندێک کار تەنها شتێکی سادەت دەوێ کە بە خێرایی ئەنجام بدا بە دەستەوە، لەو کاتانەیا ئۆتۆکاد کافیە و بە خێرایش ئەنجام ئەدا بە دەستەوە. بۆ سکێچی سەرەتایی ئۆتۆکاد پێشنگی هەیە تێیدا و زۆر بە ئاسانی دەتوانی کاری لە سەر بکەی و بە تایبەتیش گونجاندنی لە گەڵ WACOM دا بۆ ئەوانەی ئەو ئامێرەیان هەیە.
8 کانونی یەکەمی 20176 yr دانراوە ئەو تێبینیانەی بەڕێز دارین لە جێی خۆیدایە، ڕاستە ئەوانەی باسی لێوە کردون چەند کێشەیەکی ترن کە ڕوبەڕووی زۆربەی ئەوانە دەبێتەوە کە BIM بەکار دەهێنن.
10 کانونی دووەمی 20186 yr دانراوە ئەوەندەی من ئاگام لێی بێت، ئێستا زۆر کەس لە کوردستان بەکاری دەهێنن.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.