Taban 28 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 تەموز دانراوە (گۆڕانكاری تێدا كراوە) لە ڕاستی دا زۆر قوتابخانەی تەلارسازی فەلسەفی هەن، دیارترینیانی ئەوانەی لەمڕۆدا کاریگەریان هەیە بریتین لە: 1. قوتابخانەی ئۆرگانیک (المدرسة العضویة): ڕەوتێك کە بە گشتی ئامانجی ڕێزگرتن و لەناونەبردنی ژینگەیە، یان بە واتایەکی تر بیناکە لە کۆتاییدا دەبێتە بەشێکی کارلێک کراو لەگەڵ سروشتدا زۆرێک لە تەلارسازەکان لە زۆر ڕووەوە قسەیان لەسەر ئەم بیرۆکەیە کردوەو ئەم بیرۆکەیە لە کارەکانیان دا دیارە، وەك بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە لە ژینگەدا بەردەستن یان کەم بەکارهێنانی وزە لەکاتی کارلێککردن لەگەڵ ژینگە لە ڕێگەی ڕووناکی، هەواگۆڕکێ، گەرمکردنەوە، ساردکردنەوە و بینین، بەجۆرێك کە بیناکە وەك بەشێکی دانەبڕاو لە ژینگەی دەوروبەری دەردەکەوێت. نموونە (تەلارساز: فرانک لۆید ڕایت، لە ڤێلای شەلالەکان) 2. قوتابخانەی کارایی (المدرسة الوظيفيــة): ڕەوتێکە کە پەیوەندی بە کارایی و سوودی ماددییەوە هەیە، بە شێوەیەك کە فۆرم شوێن وەزیفە یان کارکردەکەی دەکەوێت، جوانی ڕێژەیەکی ئەندازەییە (Modular)ە، وە تەلارسازی تەنها بە زانست دادەنێت. نموونە (تەلارساز: Le Corbusier, Villa Savoy) 3. قوتابخانەی هەڵوەشاندن (المدرسة التفكيكيـة): بە شۆڕش و ڕەتکردنەوەی میراتی تەلارسازی و ڕابردوو و هەموو ئەو شتانە دادەنرێت کە سوننەتییە داوای دووبارە سەیرکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات، جا چ مرۆڤایەتی بێت یان شارستانی لە بیناکە و ئەو زەویەی کە لەسەری دروستکراوە یان ژینگەی دەوروبەری هەندێك بە ڕەوتێك بۆ جیهانگیری تەلارسازی دەزانن. نموونە (تەلارساز: فرانک گێهری، مۆزەخانەی گوگنهایم) 4. قوتابخانەی هەڕەمەکی (المدرسة العشوائية) : پێی دەوترێت (کاری بازاڕ/کاری خەڵکی) و قوتابخانەیەکە هیچ ئاراستە و ئامانجێکی نییە و مرۆڤ و کۆمەڵگا لەناو دەبات. نموونە (نمونەیەکی دیاری کراوی نیە) ئێستا تۆ خۆت سەر بە چ قوتابخانەیەك دەبینیت؟ لە 2 ئاب گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Rasti 28 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 تەموز دانراوە دەست خۆش زۆر جوانە.. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 29 تەموز دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 29 تەموز دانراوە دەستخۆشیت لێ دەکەم و هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.