Jump to content

ڤیڕەی یان مێنتاڵ ڕەی


Dashty

پێشنیاز کردنی بەشداری

ماوەیەکە ئەم پرسیارەم لە لا دروست بوە و نازانم خۆم لە کامیان زیاتر قوڵ ببمەوە، کاتێک کە ڤیڕەی بە کار دەهێنم هەست دەکەم کە بە ماوەیەکی کەم و کەمێک دەستکاری کارێکی جوان بەیت بە دەستەوە، بەڵام لەولاشەوە هەرچی کارە پڕۆفێشناڵەکانی جیهانە بە مێنتاڵ کراوە بە تایبەت فیلمە سینەماییەکان و ڕیکڵامە بازرگانیەکان، هیوادارم کەمێ یارمەتیم بدەن ....

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر کەس کە کار لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان بە تایبەت ماکس دا دەکەن ئەو کێشەیەیان دێتە بەر دەم بە تایبەت لە کاتی گەیشتن و قوڵ بوونەوە لە ڕێندەر دا.. بە ڕای من ئەو دوو ڕێندەرەرە هەردوکیان بەهێزن کاری نایابیان پێ دەکرێت، لە بەر ئەوە دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێت، هەروەک بەڕێزیشت ئاماژەت پێ دا لە زۆربەی فیلمە بەناوبانگەکانی جیهان دا مێنتاڵ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت ئەمەش لە بەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:

  1. زۆربەی بەرنامە سریدیەکان ئەم ڕێندەرەرەیان وەک ڕێندەرەری سەرکی خۆی داناوە و پاڵپشتی دەکەن.
  2. زیاتر واقعی و فیزیکاڵیترە وەک لەوانی ترئەمەش وای کردوە کە کەمێک قورستر بێت فێربونی.
  3. لە ئێستا دا کۆمپانیای nvidia کە کۆمپانیایەکی بەهێزی بواری بەرهەم هێنانی گرافیک کارتە پاڵپشتیئەم پڵەگینە دەکات و پەرەی پێ دەدات.

هەر چی ڤیڕەیشە زۆر بەهێزە و دەتوانی لە ماوەیەکی کەم دا کارێکی جوان و بەهێزی پێ بکەی بەڵام کەمێک فێڵی تێدایە لە فیزیکاڵ ئینجینەکەی دا ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی کەمێک جوانی بدات بە کارەکە.

 

لە کۆتاییدا:

بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت زۆر ئاڵۆز نەبێت لێیان و کارێکی باش بە ماوەیەکی کورت بدەن بە دەستەوە با V-Ray بە کار بهێنن.

ئەوانەش کە دەیانەوێ Physical Correct بن لە کارەکانیان و چەند بەرنامەیەکی سریدی بە یەکەوە بە کار بهێنن با مێنتاڵ کار پێ بکەن.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕای من هەردوکیان بەهێزن، بەڵام من خۆم حەزم لە Vray زیاترە، لە بەر ئەو هۆیانەی کە کاک @Khalat Jalal ئاماژەی پێ داون.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکانتان، من زۆر جار مایا بە کار دەهێنم کە یەکگرتنی تەواوی هەیە لە گەڵ مێنتاڵ دا و کاری زۆر باشی پێ دەکرێت. بەم دواییانەش Render Man ی نوێ بڵاو کرایەوە کە ئەویش تا ڕادەیەک لە مێنتاڵ دەچێت، بۆیە ئەو پرسیارەم کرد چونکە تێبینی ئەوەم کرد ڤیڕەی لە هەردوکیان سادەتر و بەکار هێنانی ئاسانترە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...