12 تشرینی دووەمی 20186 yr دانراوە لاهتا سەنتەر (Lakhta Center) بەرزترین بینایە لە ڕوسیا کە پێک دێت لە ٨٧ قات و ٤٦٢ مەتر بەرزە و بەرزترین بینایە لە ڕوستا کە لە شاری سانبترسبێرگ Saint Petersburg دروست دەکرێت و کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسی خاوەندارێتی دەکا و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاش هەر دەچێتە ئەوێ. لە ٣٠ ئۆکتۆبەری 2012 ەوە دەست کراوە بە دروست کردنی و لە 29 ی یەکی 2018 دا کۆتایی بە کاری دروست کردنی هاتووە. ئەم بینایە دەبێتە بەرزترین بینا لە ڕوسیا دا و بەرزتری ستراکچەری کۆنکرێتی لە جیهان دا کە بڕی 19,624 م² کۆنکرێتی تێدا بەکار هاتووە. کە 3000 م² ی زیاتر لە ڕیکۆردی پێشو کە بە ناوی Wilshire Grand Tower ەوە بو لە کالیفۆرنیا. دیزاین: ئەم بینایە لە لایەن کۆمپانیای RMJM ەوە دیزاین کراوە وەگەڕ خستن: لە سەرەتای دروست کردن دا نزیکەی 3000 کەس دامەزرێرا کە پێک دەهاتن لە ئەندازیار و دیزاینەر و هونەری و جێبەجێکار و کرێکار، دوای دروست کردنیشی نزیکەی 2000 کەسی تر دامەزرێنرا بۆ وەگەڕخستن و کارپێکردن. وێنەکان: ڤیدیۆکان: هیوادارم بە دڵتان بێت و سودی لێ ببینن
16 تشرینی دووەمی 20186 yr دانراوە دەست خۆش سەناریا بە ڕاستیشتێکی نایابە، بە تایبەت ئەوەی کە زۆربەی بە کۆنکرێت کراوە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.