سەرمەد 14 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 14 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە گروپی تەلارسازی Rob Paulus Architects کە نوسینگەیەکی تایبەت بە ئەندازیاری تەلارسازیە، هەستا بە نوێ کردنەوەی ئەم خانووە لە ساڵی 2012 دا لە سەر ڕووبەری 420م²، کە دەکەوێتە شاری Tucson لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا. ئەم نوێکاریە خانوەکە دەکاتەوە بە ڕووی دیمەنە سروشتیە سەحراویەکان (دەشتەکی) دا، لە گەڵ هەندێک گۆڕانکاری و چاکسازی لە دیزاینی ناوەوەی خانووەکە دا. شکڵە تازەکان تێکەڵ و پاکن و کۆنتراستێکی (Contrast) ێکی تەواویان دروست کردووە لە گەڵ دیمەنە سروشتیەکەی دەوروبەری دا. بە بەکارهێنانی شێوازی کرانەوە لە ناوەوە، دیوارەکان پارچە پارچە کراون بۆ پێدانی وەزیفەی باشتر بە نەخشەکە، واتە زۆربەی دیزاینەکە لە ناوەوە کراوە بە سیستمی مەفتوح. لە دەریشەوە ئەو تەختە داریانەی کە بەکار هێنراوە بۆ دەورەدانی حەوشەکەی وەکو ناوچەیەکی حەوانەوە و دانیشتنێکی کراوەی جوانی لێ کردووە کە وا هەست دەکرێت لە ناو سروشت دا دانیشتووی. سروشتی ئەو ناوچەیە وەکو سروشتی کوردستان وایە، بە ڕای من دەتوانرێت ئەم جۆرە کرانەوەیە لە کوردستان بەکار بهێنرێت. بە هەمان شێوەی مەتبەخەکەشی بە ڕووی دەرەوە دا کراوەتەوە وەک ئەوەی کە دەرەوە و ناوەوە بە تەواوی تێکەڵ کرابێت. کۆمەڵێک ڕەنگ و مەوادی سروشتی زاڵ بووە بە سەر ئەم دیزاین کردنەوەیە دا لە گەڵ بەکارهێنانی (fir wood) کە جۆرە دارێکە خەتەکانی بە ئاشکرا دەبینرێت لە سەر خواستی خاوەنی خانوەکە. ئەم جۆرە دارە لە زۆربەی مەخزەن و دۆڵاب و کەوانتەرەکانی ناوەوە دا بەکار هاتووە لەگەڵ بەکار هێنانی وەک ڕووپۆش لە بەشی ژێرەوەی سەقفە ئاشکراکانی بەشی دەرەوە. بەم شێوەیەش خانووەکە بە تەواوی تێکەڵاوی سروشت کراوە لە گەڵ ئەو دیزاینەی ناوەوە کە هەستێکی ئارامبەخشی بەخشیوە بە خانوەکە. 3 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 14 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 14 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە دەستخۆش کاکە سەرمەد، ئەم بابەتەشت یەکێکی ترە لە بابەتە بەپێزەکانت. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Taban 15 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 15 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە دەست خۆش کاکک @سەرمەد زۆر جوان شیکرنەوەی بۆ کراوە. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Rasti 19 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 19 تشرینی دووەمی 2018 دانراوە دەست خۆش کاک سەرمەد. بەڵام من حاز بەو جۆرە دیزاینانە ناکەم. حەز ئەکەم دەرەوە و ناوەوە بە تەواوی لە یەک جیا بێت. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.