Jump to content

نوێکردنەوەی خانویەک بۆ بەستنەوەی بە دیمەنی سروشتەوە


سەرمەد

پێشنیاز کردنی بەشداری

گروپی تەلارسازی  Rob Paulus Architects کە نوسینگەیەکی تایبەت بە ئەندازیاری تەلارسازیە، هەستا بە نوێ کردنەوەی ئەم خانووە لە ساڵی 2012 دا لە سەر ڕووبەری 420م²، کە دەکەوێتە شاری Tucson لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا.

ئەم نوێکاریە خانوەکە دەکاتەوە بە ڕووی دیمەنە سروشتیە سەحراویەکان (دەشتەکی) دا، لە گەڵ هەندێک گۆڕانکاری و چاکسازی لە دیزاینی ناوەوەی خانووەکە دا. شکڵە تازەکان تێکەڵ و پاکن و کۆنتراستێکی (Contrast) ێکی تەواویان دروست کردووە لە گەڵ دیمەنە سروشتیەکەی دەوروبەری دا.

12.thumb.jpg.344323de10de6efc55269024cdcc49b5.jpg

1.thumb.jpg.a8b8fc3ecfe1901a5cff8afc8e0bd29c.jpg

بە بەکارهێنانی شێوازی کرانەوە لە ناوەوە، دیوارەکان پارچە پارچە کراون بۆ پێدانی وەزیفەی باشتر بە نەخشەکە، واتە زۆربەی دیزاینەکە لە ناوەوە کراوە بە سیستمی مەفتوح. لە دەریشەوە ئەو تەختە داریانەی کە بەکار هێنراوە بۆ دەورەدانی حەوشەکەی وەکو ناوچەیەکی حەوانەوە و دانیشتنێکی کراوەی جوانی لێ کردووە کە وا هەست دەکرێت لە ناو سروشت دا دانیشتووی. سروشتی ئەو ناوچەیە وەکو سروشتی کوردستان وایە، بە ڕای من دەتوانرێت ئەم جۆرە کرانەوەیە لە کوردستان بەکار بهێنرێت.

بە هەمان شێوەی مەتبەخەکەشی بە ڕووی دەرەوە دا کراوەتەوە وەک ئەوەی کە دەرەوە و ناوەوە بە تەواوی تێکەڵ کرابێت.

2.thumb.jpg.ec6092bcf1cb3df9389c3277bdb9b511.jpg

3.thumb.jpg.3982ad7cd1a2f4e24ac4587b1e835385.jpg

4.thumb.jpg.10f544ff43c169d0e9b76c55ae67de86.jpg

5.thumb.jpg.749b35c08af75d5345dfe7f7ce97d645.jpg

6.jpg.b5b80a462c2825e4bf8286662c88fdae.jpg

 

کۆمەڵێک ڕەنگ و مەوادی سروشتی زاڵ بووە بە سەر ئەم دیزاین کردنەوەیە دا لە گەڵ بەکارهێنانی (fir wood) کە جۆرە دارێکە خەتەکانی بە ئاشکرا دەبینرێت لە سەر خواستی خاوەنی خانوەکە. ئەم جۆرە دارە لە زۆربەی مەخزەن و دۆڵاب و کەوانتەرەکانی ناوەوە دا بەکار هاتووە لەگەڵ بەکار هێنانی وەک ڕووپۆش لە بەشی ژێرەوەی سەقفە ئاشکراکانی بەشی دەرەوە.

بەم شێوەیەش خانووەکە بە تەواوی تێکەڵاوی سروشت کراوە لە گەڵ ئەو دیزاینەی ناوەوە کە هەستێکی ئارامبەخشی بەخشیوە بە خانوەکە.

7.jpg.aede1ebbab5af6e87ac2ff1b931fe040.jpg

8.thumb.jpg.3002c81a529d65dc5ee2f5d3aa46bc00.jpg

9.jpg.76c76cc6105b5e5addbfad29bf2577bd.jpg

10.jpg.ea9000a807a7575812dfb2f2c2c10772.jpg

11.thumb.jpg.253bfd516bf65b0bfaf92f011742c8ae.jpg

13.thumb.jpg.664ed090817b288ff67724ee4337f701.jpg

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاک سەرمەد.

بەڵام من حاز بەو جۆرە دیزاینانە ناکەم. حەز ئەکەم دەرەوە و ناوەوە بە تەواوی لە یەک جیا بێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...