Jump to content
  • 0

PBR Texture چیە ؟


Rasti

پرسیار

پاش سڵاو.

بەڕێزانی ماڵپەری تەلارساز من ماوەیەکی زۆرە لە بواری گرفیکی سریدی دا کار دەکەم و پڕۆگرامی مایا و هاودینی بەکاردەهێنم.

دەمەوێ بزانم PBR Texture چیە و بۆ چ مەبەستێک بە کار دەهێنرێت؟

من بیستومە لە سەری کە زۆر سودی هەیە لە بواری Gaming دا.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

4 وەڵام هەیە لە سەر ئەم پرسیارە

پێشنیاز کردنی بەشداری

  • 2

بە گشتی PBR کار لە سەر پێنج سیفاتی گرینگی مەوادەکان دەکات. و وا دەکات کە ماتریاڵەکە بە شێوەیەکی واقعی و physically correct دەرکەوێت. ئەپ سیستمەش (PBR) بریتیە لە شێوازی شی کردنەوەی ئەو سیفەتانە.

یەکەم/ تیشکی ڕوناکی Light Rays: بریتیە لەو تیشکانەی کە ئاراستەی ڕوبەرەکە دەکرێت کە ئەمیش بە سەرچاوەی ڕوناکی و جۆری ڕووناکی دیاری دەکرێت.

1.thumb.png.cde47807116bec0f082ccc276d5628e1.png

دووەم/ هەڵمژیرن و بڵاوکردنەوەی ڕووناکی Absorption and Scattering: واتە ئەو ڕووناکیەی کە دەکەوێتە سەر ڕووبەرەکە چەندی هەڵدەمژرێت و لە ناو ڕووبارەکەدا بە شێوەی SubSurface بڵاو دەبێتەوە.

سێیەم/ وێنەدانەوە Diffuse and Specular Reflection: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین سیفاتەکان کە شیوازی ڕاستەقینەی مەوادەکان دەردەخات بۆ نمونە ڕادەی دانەوەی ڕوناکیەکان چەندن یان بە چ ئاراستەیەک دەدرێتەوە یان چەندی لێ هەڵدەمرێت. هەروەها ئەمەش ڕەقی و نەرمی مەوادەکان دیاری دەکات.

2.thumb.png.57e9fc0e16b99de14523867980a220d1.png

چوارەم/ شکانەوەی ڕوناکی Refraction: بریتیە لە شکانەوەی بەشێک لە ڕوناکیەکە کاتێک لە ناوەندێکەوە دەچێت بۆ ناوەندێکی چڕی جیاواز ئەش بە فاکتەرێک دەبێت کە پێی دەوترێت IOR یان Index of reflection کە بەپێی چڕی ناوەندەکە دیاری دەکرێت. بۆ نمونە لە ئاو دا ئەو فاکتەرە 1.33 یە.

8.jpg.9df5d1a3f4411e8df13795fb91162779.jpg

9.jpg.750cdcc00e7e6dd12fb8c43b630dfecc.jpg

 

پێنجەم/ زبری ڕوبەرەکان Displacement: ئەمەش هۆکارێکی گرنگە لە فاکتەرە فیزیاییەکانی ماتریاڵ کە شێواز و جۆری ماتریاڵەکە دیاری دەکات و کار دەکاتە سەر ڕووناکی و شێوازی شکانەوەی ڕوناکیەکان.

5.thumb.png.554aa72c526eddbefeb80bcafdef5cd7.png

6.thumb.png.e1dac9e29c60b0ce0162d9bf35f4d130.png

 

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 3

PBR کورتکراوەی (Physically Based Rendering) ە هەر وەک لە ناوەکەیدا دەردەکەوێت، بە واتای شێوازی فیزیایی ڕێندەر کردن، هەروەک دەشزانین هەتا زیاتر فیزیایی بێت زیاتر واقعی تر دەبێت.

ئەمە شێوازێکی نوێی ماتریاڵە کە دەخرێتە سەر Surface ەکان و زیاتر Accurate ە واتە دیقەی زیاترە و بە شێوەی وردتر کار لە گەڵ Surface ەکە دەکات. 

سیفەتە فیزیاییە دیری دەکات بۆ ماتریاڵەکە، بۆ نمونە بە شێوەی ئاسایی کاتێک Reflection بە کار دەهێنین نازانین ڕێژە فیزیاییەکەی چەندە یان لە کوێی Surface ەکە دا زۆرە و لە کوێدا کەمە، بەڵام لە بەر ئەوەی PBR بە شێوەی فیزیایی دیاری دەکات ئەوا زۆر ئاسانتر دیاریدەکات و کاری لە سەر دەکات.

بە گشتی بە دوو شێوە هەیە:

PBR واتە Physically Based Rendering

PBS واتە Physically Based Shading

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1

بە کورتی PBR جۆرێکی نوێی Shading ە کە لە Interactive Rendering دا کاریگەری زۆری هەیە و بە گشتی کار لە سەر Reflection و Roughness واتە ڕەقی و Displacement دا دەکات و وا دەکات ماتریاڵەکە زۆر واقعی دەرکەوێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 0

زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ وەڵامەکانتان.

زۆر سوپاس کاک @خەڵات جەلال .

زۆر سوپاس کاک @سەرمەد

زۆر سوپاس @Taban خان شی کردنەوەکەت زۆر جوانە، دەست خۆش.

 

سوپاس بۆ تەلارسازیش

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...