19 تشرینی دووەمی 20186 ساڵ دانراوە comment_678 پاش سڵاو. بەڕێزانی ماڵپەری تەلارساز من ماوەیەکی زۆرە لە بواری گرفیکی سریدی دا کار دەکەم و پڕۆگرامی مایا و هاودینی بەکاردەهێنم. دەمەوێ بزانم PBR Texture چیە و بۆ چ مەبەستێک بە کار دەهێنرێت؟ من بیستومە لە سەری کە زۆر سودی هەیە لە بواری Gaming دا.
19 تشرینی دووەمی 20186 ساڵ comment_681 PBR کورتکراوەی (Physically Based Rendering) ە هەر وەک لە ناوەکەیدا دەردەکەوێت، بە واتای شێوازی فیزیایی ڕێندەر کردن، هەروەک دەشزانین هەتا زیاتر فیزیایی بێت زیاتر واقعی تر دەبێت. ئەمە شێوازێکی نوێی ماتریاڵە کە دەخرێتە سەر Surface ەکان و زیاتر Accurate ە واتە دیقەی زیاترە و بە شێوەی وردتر کار لە گەڵ Surface ەکە دەکات. سیفەتە فیزیاییە دیری دەکات بۆ ماتریاڵەکە، بۆ نمونە بە شێوەی ئاسایی کاتێک Reflection بە کار دەهێنین نازانین ڕێژە فیزیاییەکەی چەندە یان لە کوێی Surface ەکە دا زۆرە و لە کوێدا کەمە، بەڵام لە بەر ئەوەی PBR بە شێوەی فیزیایی دیاری دەکات ئەوا زۆر ئاسانتر دیاریدەکات و کاری لە سەر دەکات. بە گشتی بە دوو شێوە هەیە: PBR واتە Physically Based Rendering PBS واتە Physically Based Shading
20 تشرینی دووەمی 20186 ساڵ comment_682 بە کورتی PBR جۆرێکی نوێی Shading ە کە لە Interactive Rendering دا کاریگەری زۆری هەیە و بە گشتی کار لە سەر Reflection و Roughness واتە ڕەقی و Displacement دا دەکات و وا دەکات ماتریاڵەکە زۆر واقعی دەرکەوێت.
21 تشرینی دووەمی 20186 ساڵ چارەسەر comment_685 بە گشتی PBR کار لە سەر پێنج سیفاتی گرینگی مەوادەکان دەکات. و وا دەکات کە ماتریاڵەکە بە شێوەیەکی واقعی و physically correct دەرکەوێت. ئەپ سیستمەش (PBR) بریتیە لە شێوازی شی کردنەوەی ئەو سیفەتانە. یەکەم/ تیشکی ڕوناکی Light Rays: بریتیە لەو تیشکانەی کە ئاراستەی ڕوبەرەکە دەکرێت کە ئەمیش بە سەرچاوەی ڕوناکی و جۆری ڕووناکی دیاری دەکرێت. دووەم/ هەڵمژیرن و بڵاوکردنەوەی ڕووناکی Absorption and Scattering: واتە ئەو ڕووناکیەی کە دەکەوێتە سەر ڕووبەرەکە چەندی هەڵدەمژرێت و لە ناو ڕووبارەکەدا بە شێوەی SubSurface بڵاو دەبێتەوە. سێیەم/ وێنەدانەوە Diffuse and Specular Reflection: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین سیفاتەکان کە شیوازی ڕاستەقینەی مەوادەکان دەردەخات بۆ نمونە ڕادەی دانەوەی ڕوناکیەکان چەندن یان بە چ ئاراستەیەک دەدرێتەوە یان چەندی لێ هەڵدەمرێت. هەروەها ئەمەش ڕەقی و نەرمی مەوادەکان دیاری دەکات. چوارەم/ شکانەوەی ڕوناکی Refraction: بریتیە لە شکانەوەی بەشێک لە ڕوناکیەکە کاتێک لە ناوەندێکەوە دەچێت بۆ ناوەندێکی چڕی جیاواز ئەش بە فاکتەرێک دەبێت کە پێی دەوترێت IOR یان Index of reflection کە بەپێی چڕی ناوەندەکە دیاری دەکرێت. بۆ نمونە لە ئاو دا ئەو فاکتەرە 1.33 یە. پێنجەم/ زبری ڕوبەرەکان Displacement: ئەمەش هۆکارێکی گرنگە لە فاکتەرە فیزیاییەکانی ماتریاڵ کە شێواز و جۆری ماتریاڵەکە دیاری دەکات و کار دەکاتە سەر ڕووناکی و شێوازی شکانەوەی ڕوناکیەکان. لە 21 تشرینی دووەمی 20186 ساڵ گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban
21 تشرینی دووەمی 20186 ساڵ نوسەر comment_686 زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ وەڵامەکانتان. زۆر سوپاس کاک @خەڵات جەلال . زۆر سوپاس کاک @سەرمەد زۆر سوپاس @Taban خان شی کردنەوەکەت زۆر جوانە، دەست خۆش. سوپاس بۆ تەلارسازیش
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.