Jump to content

ڕاست کردنەوەی ھەندێک ووشە (ئەسترۆپۆڵ)


سەرمەد

پێشنیاز کردنی بەشداری

بڕگەی یەکەم:

ئەسترۆپۆڵ: بەو کەرەستەیە دەوترێت کە بۆ ڕووکەش کردنی بیناکان بەکاردێت..
ووشە ڕاستەکە: ستایرۆپۆرە..
کەس نەڵێ ووشەکە تورکیە، لە ھیچ شوێنێکی تورکیا ئەسترۆپۆڵ نە وەک براند و کارگە نەوەک ناوی بەرھەم بەکار ناھێنرێت; بەڵکو: پێی دەڵێن : سوڤە، یاڵیتیم سوڤە، ستایرۆپۆر، مانتۆ سوڤە..

تەنھا یەک کۆمپانیا ھەیە بە ناوی سترۆپۆل کە ئەویش ھیچ بەرھەمێکی بۆ کوردستان نەناردوە و یەکەم کۆمپانیای ئەم کارەش نیە تا ناوەکەی لێ وەرگیرابێت..

ناوە زانستی یە کەشی: Exterior facade EPS moulding 

 

a1.thumb.jpg.5051c2fc81dea0edb40c256f61bf7a18.jpg

 

ئەم بەرھەمە لە جیھاندا لە سێ چینی سەرەکی دروست دەکرێت:

  1. بەشی ژێرەوە کە ستایرۆپۆر ەکەیە ، کە بە کوردی خۆمان پێی ئەڵێین تەپەدۆر، کە خۆی لە ئەسڵدا پێی ئەوترێ: ئی پی ئێس و بە چڕی یەک نابێت لە ٢٠ کگم بۆ مەترە سێجا کەمتر بێت، وەلێ لێرە ھیچی لە ١٢—١٤ کگم بۆ مەترە سێجا ناترازێت، وە نابێت لە ٥سم ئەستوری کەمتر بێت، لێرە ھیچی لە ٣ سم ئەستوری ناترازێت..
    * دەبێت تەپەدۆرێ بەکاربێت کە نەسوز بێت و نەسوتێ بەڵکوو ببێتە ھەوا لە کاتی گڕ گرتندا non combustible EPS ..
  2.  چینی سەروو تری دەبێت تۆڕێکی فایبەر گڵاس بێت، کە بە قورسی ١٦٠ گم بۆ مەترە دوجایە..
    * ھیچ بەرھەمێک لە کوردستاندا ئەو چینە فایبەر گڵاسەی تیا نیە، بۆیە ھەمیشە بە ئاسانی بە پەنجە کون دەبێ و مەوادی سەری ھەڵەوەرێت و بەرگەی کشان و چوونەوەیەک ناگرێت..
  3. چینی سەرووتری دەبێ چینێک کە بەرگەی جوڵەکردن بگرێت و ھاوکات نەسوز بێت ، لە گیراوەیەکی ئەساس پۆلیمەری و چیمەنتۆیی دروست ئەکرێ..
    * ئەم چینە بە شێوەیەکی عام نابێت لە ٣ ملم تا چوار ملم کەمتر بێت، بەڵام لای خۆمان بە داخەوە لە ملم و نیو ناترازێت..کەسیش نازانێت ئەو چینە لە چ مەوادێک دروست کراوە..ئایا پاودەری بەردە یا مەعجونی حازرە یا لمی دەریایە لە کۆمپاوندەکەیدا..

سودی ئەم بەرھەمە:

  1. بۆ دابڕاندنی(عەزلی) بینا بەکاردێت لە ڕووی سەرما و گەرماوە، بە مەرجێک بە پێی مواسەفات بێت بەرھەمەکە..
  2.  شکڵێکی تا ڕادەیەک جوان دەدات بە بیناکان بە ھۆی بوونی چەندین پرۆفایلی جیاوازەوە و زیاتر بۆ کاری کلاسیک یان نیوو کلاسیک بەکاردێت..
  3. کەمترین تێچووی ھەیە لە چاو کەرەستەکانی تری بازاڕدا بۆ ڕووپۆشی بیناکان..

خاڵە نێگەتیڤەکانی ئەم بەرھەمە:

  1. نەبوونی کوالیتی کۆنترۆڵ بەسەریەوە، ھەرکەسەو بە ئارەزووی خۆی دروستی ئەکات، نەبوونی ستاندەردێکی عێراقی تا لەبەر خاتری نرخ، رۆژ بە ڕۆژ کوالیتی خراپتر نەیەتە بازاڕەوە..
  2. درز بردنی جۆینتەکانی پاش چەند ساڵێک بە ھۆی نەبوونی کەرەستەیەک لە جۆینتەکانیا کە وەڵامی جوڵەی بیناکە باتەوە..
  3. بەرگەی ھێزی پیاکێشان ناگرێت و بە ئاسانی دەشکێت یا چاڵ و چۆڵی تێ ئەکەوێت..
  4. نەبوونی ستابیڵیتی لە کەرەستەکەیا دوای ماوەیەک دیفۆڕم (تەشەوھی) تێ ئەکەوێت و بەرزی و نزمی لە سەر ڕووتەختەکانی دروست ئەبێت..
  5. پێویستە ھەر چەند ساڵێک صیانەی بکەیتەوە لە شوێنی سەرپەنجەرەو جۆینتەکانیدا..
  6. نابێت بە ھیچ شێوەیەک لە قاتی ئەرزیدا بەکاربێت تا بەرزی مەتر و نیوێک لە ترسی سووتان..

شێوازی بەکارھێنان:

  1. دەبێ بیناکە بە تەواوی لەبغ بکرێت، ناکرێ لەسەر بلۆکەوە یەکسەر دابنرێت..
  2. دەبێت پشتی ھەر پارچەیەک بەتەواوی بە کەرەستەی دانانەکە کە لاصقێکی چیمەنتۆ یی یە سواخ بدرێت بە ماڵەیەك كە پێی دەوترێت تراوەڵە بە ئەستوری شانەی ٨ ملم..نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە بە تۆپەڵ کاری دابنرێت..
  3. جۆینتەکانی دەبێت بە فۆمی تایبەت لە بنەوە پڕ بکرێتەوە، پاشان لەسەرەوە بەھەمان پاودەری ڕووی مەوادەکە ڕووکەش بکرێتەوە، نابێت بە موادی بەیسی چیمەنتۆ جۆینتەکان پڕ بکرێتەوە..
  4. بۆ شوێنە لەبغ ناڕێکەکان کە ئەستوری چیمەنتۆکەی پشتی تەبەقەکان زۆرتر ئەبێت لە ڕادەی ڕێپێدراو باشترە بە بڕغووی پلاستیکی تایبەت جێگیر بکرێت..پاشتر سەری بڕغوەکان تەعمیر بکرێت..

تێبینی: بۆ زاڵ بوون بەسەر خاڵە نێگەتیڤەکاندا ئەگەر بە پێ مواسەفاتی دانراو جێ بەجێ بکرێت ، ئەوا زۆربەی خاڵە لاوازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت..

 

ئەندازیار: ئالان شوانە

a2.thumb.jpg.f083a2ec1fe0763e303cd8a0343eb3f9.jpg

a3.thumb.jpg.2c446c2183c5e6d1571c96f10f0bed93.jpg

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر سوپاس کاک سەرمەد بابەتێکی زۆر جوانە،

من خۆم زۆر لە گەڵیدا نیم، چونکە کەشی وڵاتی ئێمە تەپ تۆزاویە و پێویستە زو زو صیانە بکرێت و بۆیاخ بکرێتەوە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 8 مانگ دواتر...
  • 1 مانگ دواتر...

براستی جێگای دەست خۆشیە بابەتێکی زۆر بەسوودت هەڵبژاردوە و باست کردوە لەبەر ئەوەی زۆر لە هاونیشتمانیان بەکاری دەهێنن و هیچ لێی نازانەن وە دست خۆش بێت بۆ راستکردنەوەی ناوەکە و پێشکەش کردنی زیانیاری وورد و تەواو لەسەر ئەم بابەتە، بەلام وەک رونکردنەوە زانیاری زیاتر:

1- ستایرۆپۆر تەپەدۆر نیە بەڵکو تپەدۆر (cork) ئەوە بەعرەبیش (قشرة شجرة بلوط) کەواتە ئەصلی دارە ئەوە لە بازار بەهەلە ناوی دەهێنن کە دەلێن فلین ئەوەش هەلەیە بەلام ئەندازیاری شارەزا لە دابڕانی گەرمی پێ دەلێت ستایرۆپۆر چونکە ناوی کوردی نیە.

2-ناوی زانستی تەنها EPS (تەختەکانی پۆلیستایرین کشاو  )  لەبەر ئەوەی لە (XPS) و پۆلی ێورپان یش پێ دێت، وە باشترینی پۆلی ێۆریپانە

3-بۆ بەکارهێنانی وا پێشنیار دەکرێت لە بەرزی بەژن یان دەستی مرۆڤ نەبەرزتربێت نەک تەنها لەبەر سووتان لەبەر پێکدادان وە بڕینداربوونی، چونکە ئەگەر برینداربوو ئەوە مێرولە و حشرەات تیر وترار دەیخوات

4-

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1 مانگ دواتر...

دەستەکانت خۆش بابەتێکی جوانە بۆ ئێستا .... دەبێت هەمووان هەوڵ بدەین چیتر ئەو مەوادە خراپانە کە چەند کەسێک بازرگانی پێوە دەکەن نەیاتە ناوکوردستانەوە و بە کوالیت کۆنترۆلدا تێپەرێت...وە ماڵی خەڵک بەفیرۆنەچێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

لە 10/19/2020 کاتژمێر 8:49 AM دا، Asos A. Aziz وتی:

دەستەکانت خۆش بابەتێکی جوانە بۆ ئێستا .... دەبێت هەمووان هەوڵ بدەین چیتر ئەو مەوادە خراپانە کە چەند کەسێک بازرگانی پێوە دەکەن نەیاتە ناوکوردستانەوە و بە کوالیت کۆنترۆلدا تێپەرێت...وە ماڵی خەڵک بەفیرۆنەچێت.

زۆر راستە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1 ساڵ دواتر...
لە ١٣‏/٤‏/٢٠٢٢ کاتژمێر 07:47 دا، haszdk وتی:

ئەبێت لە کوردستان کومپانیاکانی ناوخو خۆیان هەموو شتێک بەرهەم بێنن. کەرتی پیشە سازی توانای ئەم کارەی هەیە.

دەست خۆش، زۆر ڕاستە منیش هاوڕام لە گەڵتا.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...