Jump to content

ماپی ALBEDO چیە؟


سەناریا

پێشنیاز کردنی بەشداری

پاش سڵاو..

هاوڕێیان ماوەیەکە لە سریدی ماکس دا ماپی ALBEDO زیاد بووە و زۆربەی ئەی کۆمپانیایانەی کە کاری بەرهەم هێنانی تێکسچەر دەکەن، pass ی ALBEDO ش دادەنێن لە گەڵ پاسەکانی تری وەک Reflection و Reflection و ....هتد.

ویستم بزانم ALBEDO چیە ئەگەر زانیاریتان هەبێت لە سەری.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

ماپی ALBEDO بەریتیە لە زانیاری ڕەنگی ڕووتەختەکان واتە (Natural Color Information) یان (Base Color) کە ناسراوە بە (diffuse map)، واتە  ALBEDO هەمان Diffuse ماپە لە گەڵ هەندێك جیاوازی کەم دا، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەدەم. 

بە گشتی ALBEDO لە PBR واتە (Physically Based Rendering) دا بە کار دەهێنرێت و ماپێکی نوێی تایبەت بە Game Engine ەکانە ئەمەش بۆ ئاسانکاری لە خوێندنەوەی ڕەنگەکان لە ڕێیانەوە. 

ماپی Albedo بەوە جیا دەکرێتەوە لە Diffuse بەوەی کە Shadow Information واتە زانیاری سێبەری تیا نیە و بۆ دروست کردنی سێبەر پشت بە Normal Map دەبەستێت واتە کاتێک لە ڕێی Normal Map یان Displace Map ەوە بەرزی و نزمی لە سەر ڕووتەختەکە دروست دەبێت ئەو کاتە سێبەر دروست دەکات بە پێی کاریگەری ڕووناکیەکەی سەری، ئەمەش وا دەکات کە Realistic تر دەرکەوێت واتە زیاتر لە ڕاستیەوە نزیك بێت.

albedo-diffuse.thumb.jpg.865d5992e19f3afa620dca0b8dfe9565.jpg

جیاوازی نێوان Diffuse و ALBEDO بە کورتی:

  • ماپی ئەلبێدۆ هیچ زانیاریەکی سێبەری تیا نیە و تەنها زانیاری ڕەنگی ڕووتەختەکەیە.
  • ماپی ئەلبێدۆ لە PBR دا بە کار دەهێنرێت.
  • دەتوانرێت ماپی diffuse بگۆڕدرێت بۆ ئەلبێدۆ بە لابرنی زانیاریەکانی قوڵی و سێبەر لە سەری بە پڕؤگرامێککی وەك PhotoShop.

 

هیوادارم سودی هەبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر سوپاس @خەڵات جەلال ، دەستەکانت خۆش بێت.

بە ڕاستی ڕوونکردنەوەکەت نایاب بوو وە ئێستا تێگەیشتم.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...