Jump to content

دیوارکردن بە بلۆکی ثێرمستۆن


Rasti

پێشنیاز کردنی بەشداری

poroblok_thumb(7).jpg.67c8aa653175a5eb1b81303c192da02c.jpg

 

دیوارکردن بە بلۆکی ثێرمستۆن لە کوردستان برەوی پەیدا نەکردووە وبە کارهێنانی تا ئەمڕۆ کەمە ،پێم وایە هۆکارەکەی ئەوەیە کە کارگەی لە کوردستان نیە،بەشێکی زۆری ئەندازیارانیش پێی ئاشنا نین، ئەویش هێشتا برەوی لە بنیاد نانا پەیدا نەکردوە.

بۆ دیوار کردن بە بلۆکی ثێرمستۆن :

  1. بلۆکی ثێرمستۆن بە قیمەی چیمەنتۆ و گەچ و ئاوێتەی پێكەوەلکێنیش (لاصق) لێ دەدرێت.
  2. بڕینەوەی ثێرمستۆن بە مشار(دەستی یا کارەبایی ) دەبێت
  3. چەکوچی کوتانەوەی ثێرمستۆن پلاستیکە وەلی چەکوچی پەستانەوەی بلۆک لە کاتی دیوار کردن دا ئاسنە.

 

دیوارکردن بە بلۆکی ثێرمستۆن وا باوە کە تەنها بۆ دیواری ناوبڕ(Partition) بە کاردێت ،بەڵام ئێستا کارگە بەرهەم هێنانەکانی خوارووی ئێراق بانگەشەی بە کارهێنانی بۆ دیواری هەڵگر(Bearing wall)یش دەکەن،هەڵبەتە ئەگەر لە تاقیگە دەر بچیت و توانای هەڵگرتنی میچ و قورسایی تری هەبێت ،ئەوا بە کار هێنانی لە کوردستان زۆر باشە چونکە دابڕێکی گەرمی زۆر باشیشی هەیە.

 توانای مژینی ئاوی زۆر کەمە بە جۆرێک ٣مانگی بەردەوام باران ئەوجا لە دیوارێێکی ٢٤ سم ثەرمستۆن کە لەبغیش نەکرابێ شێ ئەداتە ناوەوە یا ژوورەوە کەچی خشت بە شەوو رۆژێکی باران شێ بە ژووەرەوە دەگات ، 

رێژەی خەسارەتیشی کەمە چونکە هەر پێوانەیەکت هەبێت وەستا دەتوانی لای خۆی بە مشار بیبڕێتەوە. لە جیاتی ( Lentil)ی سەر دەرگاو پەنجەرەش پارچەی ئامادەکراو هەیە یەکسەر بێ ئەوەی قالب و شیشی بۆ ببەسترێت و کۆنکریت بکرێت دەتوانرێت دابنرێت.

دیوار کردن بە بلۆکی ثێرمستۆن ئەگەر ١م٣ بە پێوانەی بلۆکی٢٤ *٢٤*٦٠سم دیوار بکرێت پێویستی بە ٧٠کگم چیمەنتۆ ١٥ر٠م٣ قوم و٢٨ بلۆک هەیە،وە دەشێ لە جیاتی قوم و چیمەنتۆ ئاوێتەی لکێنەری(لاصق) تایبەت بە خۆی لە کاتی دیوار کردن بە کار بهێنرێت و هیچ گرفت نیە چونکە لە چوار رووەوە ثێرمستۆنەکە بەوانی ترەوە دەبەستێت،لە قیمەی چیمەنتۆهەرزان تر دەکەوێت،گرتنەوەی ئاسانە بە تایبەتی ئەگەر درێلی تێک وەردان بە کاربێنیت بۆ ئامادەکردنی زۆر باشە ،کرێکاری کەمتر دەوێت ئاوەڕشێنی ناوێت، هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاسانە وە هەروها رێژەی بەرهەمی وەستا زیاتر دەبێت،بەڵام وەستای خۆمان هەر حەزی بە قیمەی چیمەنتۆکە هەیە چونکە لە گەڵی راهاتووە.

ئەستوری چینی ئەو ئاوێتەیەی بۆ لکاندن و پێکەوە بەستانی بلۆکی ثێرمستۆن بە کاردێت (١-٣)ملم دەبێت،وە رێنمایی پێویست لەسەر کیسەکە بۆ چۆنیەتی گرتنەوە و ئامادەکردنی ئەو ئاوێتەیە هەیە،بەجۆرێک پێویستە نە زۆر شل بێت نە زۆر توند کە شەفرەی تیا دادەنێت خۆی بگرێت و بە لادا نەکەوێت.

پێویستە ئەوەش بزانین کە ئەگەر بڕیاردرا ئاوێتەی لکێنەرەکەش بە کار بێت بەڵام ئاگادار بە یەکەم ریزی دیوار لە سەر پادلۆ هەر بە قیمەی چیمەنتۆ دەبێت.

 سەرباری ئەوەش وهەر کارگەیەکی ثێرمستۆنیش هەرچەندە پێکهاتەی کەرەستە خاوەکانیان وەک یەکە بەڵام دەشێت هەندێک جار سروشتی ئەو کەرەستانە جیاواز بێت لە بەر ئەوە جاری واهەیە ئاوێتە لکێنەرەکان وەکو پێویست بۆند لە گەڵ بەرهەمی هەندێ کارگە دروست ناکەن، لە بەر ئەوە باشتر وایە کە ثێرمستۆن لە هەر کارگەیەک کڕدرا ئەوا ئاوێتەی لکێنەرەکەش لە بەرهەمی هەمان کارگە بکڕدرێت.
 سەرباری ئەوەش ئەو دیوارەی بەم ئاوێتانە لە دروست کردنی بە کار بێت وەک دیوارێ بە قیمەی چیمەنتۆ دروست بکرێت لەبغ و سپیکاری باش بە خۆوە ناگرن.

لە کوردستان ثێرمستۆن بە زۆری بۆ دروست کردنی هۆڵەکانی بە خێوکردنی پەلەوەر بە کاردێت چونکە دابڕێکی گەرمی باشی هەیە ،بەڵام کاتێ کە دیوارەکەی بە قیمەی چیمەنتۆ دەکرێت بە هۆی ئەوەی قیمەی چیمەنتۆ گەیەنەرە بەشێک لە توانای ئەم دابڕی گەرمیە لەدەست دەدات.لە بەر ئەوە باشتر وایە هەر بە مادە لکێنەرەکە دیوارەکەی دروست بکرێت.

 

نوسینی ئەندازیار: عبدالرحمن باوەگوڕگوڕی

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 4 هەفتە دواتر...

دەستتان خۆش بێت کاک راستی

لە کوردستان کێشەی کۆنترۆل کردنی گەرما و سەرما زۆرە،تاکە رێگا بۆ کەمتر کردنی خەرجیەکان کە بۆ ئەم کۆنترۆل کردنە بە فیرۆ ئەچێت، ئاشنا بوونی خەڵک بە کەرستە بیناسازیەکانی نوێیە

بلؤکی AAC یەکێکی تر لە بلؤکە باشەکانە کە رێگرە لە بە فیرۆ چوونی ووزە وە هەروەها وەزنیشی کەمترە لە بلؤکی ئاسایی کە ئێستا بە کار دێت.

کەمتر بوونی وەزنی بینا = کەمتر بوونی قۆرسایی بۆ سەر ئەستوونەکان =بچووکتر بوونی قەبارەی ئەستوونەکان=کەمتر بوونی خەرجی سەرجەمی هتد... 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...