21 ئەیلولی 20159 ساڵ دانراوە ماوەیەکە ئەم پرسیارەم لا گەڵاڵە بووە، هیوادارم لێرەوە بتانم وەڵامێکم چنگ بکەوێت. ئەویش ئەوەیە کە ئایا لە کاتی ڕێندەر کردن دا گرافیک کارت بەرز بێت باشترە یان پڕۆسێسەر یان ڕام ؟ بە واتایەکی تر ئەگەر بمەوێ کۆمپیوتەرەکەم بۆ ڕێندەر خێرا بکەم کامیان زیاد بکەم باشترە؟
21 ئەیلولی 20159 ساڵ چارەسەر وەکو ئەوەی کە من زانیاریم هەبێ، لە کاتی ڕێندەری ئاسایی 100% پڕۆسێسەر واتە CPU بە کار دەهێنرێت و پەیوەندی بە گرافیک کارت یان ڕامەوە نامێننێ. بەڵام کاتێک GPU ڕێندەر بە کار دەهێنیت ئەو کات VGA و CPU بە یەکەوە کار دەکەن .
21 ئەیلولی 20159 ساڵ نوسەر زۆر سوپاس دەشتی بەڵام ئەکرێ بۆم ڕون بکەیتەوە ڕێندەری ئاسایی و GPU ڕێندەر چیە ؟
22 ئەیلولی 20159 ساڵ من بە تەواوی لە گەڵ بۆچونەکەی کاک دەشتی دام، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە لە کردارەکانی پێش ڕێندەر دا واتە لە کاتی مۆدێلینگ و Texturing دا، گرافیک کارت و ڕام ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن ...
22 ئەیلولی 20159 ساڵ بەڕێز @Taban, ڕێندەری ئاسایی واتە ئەو ڕێندەرەی کە بە شێوەی ئاسایی بە کاری دەهێنین ، بۆ نمەنە کاتێک Vray یان Mental ray یان هەر ڕێندەرەرێکی تر بە کار دەهێنین، بەڵام GPU واتە ئەو ڕێندەرەی کە بە شێوەی سەرەکی پشت بە گرافیک کارت دەبەستێت لەوانە وەک Vray RT یان Active Shade یان Mosquito Render و چەندینی تریش...
29 ئەیلولی 20159 ساڵ وەڵامەکانتان هەمووی ڕاستن، بەس بە ڕای من هەر دوکیان وەک یەک گرنگن، چوونکە کاتێک تۆ لە ناو ڤیوپۆرتەکاندا کار دەکەی VGA ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و کەتێکیش کە دەگەیتە ڕێندەر CPU ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ، لە بەر ئەوە هەردوکیان وەک یەک گرنگن.
12 نیسانی 20231 ساڵ 1 کاتژمێر لەمەوپێش، Lesteraction وتی: According to my knowledge, regular rendering uses the entire CPU and has no impact on the graphics card or RAM. However, the VGA and CPU collaborate when GPU rendering is used. Thank you, for the clarification.
28 شوباتی 20241 ساڵ لە 9/21/2015 کاتژمێر 5:43 PM دا، Taban وتی: ماوەیەکە ئەم پرسیارەم لا گەڵاڵە بووە، هیوادارم لێرەوە بتانم وەڵامێکم چنگ بکەوێت. ئەویش ئەوەیە کە ئایا لە کاتی ڕێندەر کردن دا گرافیک کارت بەرز بێت باشترە یان پڕۆسێسەر یان ڕام ؟ بە واتایەکی تر ئەگەر بمەوێ کۆمپیوتەرەکەم بۆ ڕێندەر خێرا بکەم کامیان زیاد بکەم باشترە؟ ئەوە بابەتێکی زانستیانە و تێر و تەسەلە لەسەر پرسیارەکەت کلیک بکە داوای لێبوردن دەکەم و تەماشای ڕێکەوتی بابەتەکەم نەکردبوو .... لە 2 ئازاری 20241 ساڵ گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن ADEL SNJARY
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.