Jump to content
  • 1

بۆ ڕێندەر VGA گرنگە یان CPU


Taban

پرسیار

ماوەیەکە ئەم پرسیارەم لا گەڵاڵە بووە، هیوادارم لێرەوە بتانم وەڵامێکم چنگ بکەوێت.
ئەویش ئەوەیە کە ئایا لە کاتی ڕێندەر کردن دا گرافیک کارت بەرز بێت باشترە یان پڕۆسێسەر یان ڕام ؟ بە واتایەکی تر ئەگەر بمەوێ کۆمپیوتەرەکەم بۆ ڕێندەر خێرا بکەم کامیان زیاد بکەم باشترە؟

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

7 وەڵام هەیە لە سەر ئەم پرسیارە

پێشنیاز کردنی بەشداری

  • 5

وەکو ئەوەی کە من زانیاریم هەبێ، لە کاتی ڕێندەری ئاسایی 100% پڕۆسێسەر واتە CPU بە کار دەهێنرێت و پەیوەندی بە گرافیک کارت یان ڕامەوە نامێننێ. بەڵام کاتێک GPU ڕێندەر بە کار دەهێنیت ئەو کات VGA و CPU بە یەکەوە کار دەکەن .

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1

من بە تەواوی لە گەڵ بۆچونەکەی کاک دەشتی دام، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە لە کردارەکانی پێش ڕێندەر دا واتە لە کاتی مۆدێلینگ و Texturing دا، گرافیک کارت و ڕام ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن ...

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1

وەڵامەکانتان هەمووی ڕاستن، 

بەس بە ڕای من هەر دوکیان وەک یەک گرنگن، چوونکە کاتێک تۆ لە ناو ڤیوپۆرتەکاندا کار دەکەی VGA ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و کەتێکیش کە دەگەیتە ڕێندەر CPU ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ، لە بەر ئەوە هەردوکیان وەک یەک گرنگن.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 0

بەڕێز @Taban, ڕێندەری ئاسایی واتە ئەو ڕێندەرەی کە بە شێوەی ئاسایی بە کاری دەهێنین ، بۆ نمەنە کاتێک Vray یان Mental ray یان هەر ڕێندەرەرێکی تر بە کار دەهێنین، بەڵام GPU واتە ئەو ڕێندەرەی کە بە شێوەی سەرەکی پشت بە گرافیک کارت دەبەستێت لەوانە وەک Vray RT یان Active Shade یان Mosquito Render و چەندینی تریش...

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 0
1 کاتژمێر لەمەوپێش، Lesteraction وتی:

According to my knowledge, regular rendering uses the entire CPU and has no impact on the graphics card or RAM. However, the VGA and CPU collaborate when GPU rendering is used.

Thank you, for the clarification.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 0
دانراوە (گۆڕانكاری تێدا كراوە)
لە 9/21/2015 کاتژمێر 5:43 PM دا، Taban وتی:
ماوەیەکە ئەم پرسیارەم لا گەڵاڵە بووە، هیوادارم لێرەوە بتانم وەڵامێکم چنگ بکەوێت.
ئەویش ئەوەیە کە ئایا لە کاتی ڕێندەر کردن دا گرافیک کارت بەرز بێت باشترە یان پڕۆسێسەر یان ڕام ؟ بە واتایەکی تر ئەگەر بمەوێ کۆمپیوتەرەکەم بۆ ڕێندەر خێرا بکەم کامیان زیاد بکەم باشترە؟

 

 

 

ئەوە بابەتێکی زانستیانە و تێر و تەسەلە لەسەر پرسیارەکەت کلیک بکە 

 

داوای لێبوردن دەکەم و تەماشای ڕێکەوتی بابەتەکەم نەکردبوو ....

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن ADEL SNJARY
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...