Jump to content

کۆڕۆنا ڕێندەرەری ٦ بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

پێشنیاز کردنی بەشداری

کۆمپانیای Chaos کۆڕۆنا ڕێندەرەری ٦ ی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە. کە چەندنین ناوێکاری و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد کراوە، لە گرینگترینیان زیاد کردنی Sky Model ێکی نوێیە کە چەندنین تایبەتمەندی نوێی تێدایە لەوانە پاڵپشتی کردنی تایبەتمەندی خۆر ئاوا بوون و توانایی هێنانە خوارەوەی خۆر بۆ ژێر ئاستی هێڵی هۆرایزۆنەوە Horizon Line وە و گونجاندنی Environment ی دیمەنەکە لە گەڵی.

 

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان زیاد کردنی Adaptive Environment Sampler ێکی نوێیە کە بە گوێرەی هەواڵەکان لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی بریتیە کەم کردنەوەی Noise بە ڕێژەی دوو هێندە لە چاو پێشوو دا، وە هەندێك لە تاقیکردنەوەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە تا ٩ هێندە کەمی دەکاتەوە.
لەم وەشانە دا نزیکەی ٧٨ ماتریاڵی نوێ بۆ Material Library زیاد کراوە و زۆربەی ماتریاڵەکان تایبەتن بە Arch-Viz کە لە بەشەکانی Flooring و Carpet و Ceramic Tile دان و ١٣ ماتریاڵی نوێش بۆ بەشی کۆنکرێت ماتریاڵ زیاد کراوە.
 

چەند تایبەتمەندیەکی تر کە زیاد کراون:

  • چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ بەشی کۆنتڕۆڵی Bloom و Glare زیاد کراوە و زیاد کردنی چەند Lens Effect ێکی کە وادەکات زیاتر واقعی دەرکەون و زۆرتر لە ڕاستی بچێت.
  • زیاد کردنی تایبەتمەندی Texture Randomizer لە ڕێی Text Map ی UVWRandomizer ەوە کە وا دەکات دووبارە بوونەوەکان تێکەڵ بکات و بەمەش زیاتر لە ڕاستی بچێت بە تایبەت بۆ Tile ەکان.
  • ئەم وەشانە پاڵپشتی Phoenix FD Foam دەکات کە پڵەگینێکی جیاوازە و هەر لە لایەن کۆمپانیای Chaos ەوە دەردەچێت و تایبەتە بە دروست کردنی شیکار کردنی شلەمەنی، ئەم وەشانە پاڵپشتی فۆم دەکات کە لە لایەن فۆنیکسەوە بەرهەم دەهێنرێت.

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە

پەڕەی داگرتن

 

 

ڤیدیۆی نوێکاریەکان:

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

هەواڵێکی دڵخۆشکەرە..

بەڵام ئەمانە هەمووی هەندێك نوێکاری بچوکن، وا هەست دەکەم گۆڕانکاری گەورەی تێدا نەکراوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...