Jump to content

٦ پرۆگرامی تایبەت بە کارکردن لەگەڵ MySQL بۆ ویندۆز


سەناریا

پێشنیاز کردنی بەشداری

کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوە Database هەندێک جار وردەکاریی دەوێت، MySQL بۆ خۆی دەکرێت بە نووسینی کۆماند Command ـەوە فرمانی پێبدرێت کە کارەکانی ڕاپەڕێنێت و فرمانەکان جێبەجێ بکات. خۆشبەختانە ئامراز زۆر هەیە کە نووسینی ئەو کۆماندانەیان نەهێشتووە و ڕوومەتێکیان داوەتە پرۆسەکە. لە خوارەوە ٦ پرۆگرامم ڕیزبەندی کردووە کە کارکردن لەگەڵ MySQL ئاسان دەکەنەوە و هەموویان خۆڕایین.

پرۆگرامی دیکە بە تایبەتمەندی زۆرترەوە، بەڵام بەهۆکاری خۆڕا نەبوونیان لە لیستەکەدا ڕیزنەکراون.

 

 ١. SQLBox
لە پرۆگرامەکەدا زۆر وردەکاریی کراوە بۆ ئەوەی تا بکرێت بە خێراترین شێوە کارەکانت لە سەر بنکەی دراوە و MySQL جێبەجێ بکەیت. کۆمەڵێک Template ی ئامادە و ڕێکخراوی لە خۆ گرتووە کە تەنیا بە چەند کرتەیەکی کەم کۆمەڵێک کاری زۆر جێبەجێ دەکەن.

هەبوونی ئەو Template ـانە وادەکات کە کارەکان خێراتر بن و لە هەمان کاتدا بە هۆکاری دەرکەوتنی خودی SQL Query، دەکرێت وەک شێوازێکیش بۆ فێربوونی SQL چاوی لێبکرێت.

sqlbox-screenshot.png.cbdd66a11d848a24faf4f0fd12b72caa.png

بەستەری داگرتن https://www.sqlbox.io

 

٢. MySQL Workbench
کۆمپانیای Oracle کە ئەمڕۆ خاوەن و پەرەپێدەرانی بنکەی دراوەی MySQL ـن، ئامرازی فەرمییان هەیە تایبەت بۆ کارکردن لەگەڵ MySQL. وەشانی کۆنتری بە ناوی MySQL Administrator بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە ژێر ناوی MySQL Workbench دا بە خۆڕا بڵاو دەبێتەوە.

لە MySQL Workbench دا جگە لە کارکردن لەگەڵ داتاکانی نێو بنکەی دراوە، توانای چاودێریکردن، گۆڕانکاری پێکهێنان، هەڵکردن و داخستنی ڕاژەکاری بنکەی دراوە هەیە. لە نێو پرۆگرامی ناوبراودا دەتوانرێت بە ئاسانی نرخ و Variable ـەکانی ڕاژەکاری بنکەی دراوە MySQL Server بگۆڕدرێت کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە my.cnf جێبەجێ دەکرێت.

MySQL Workbench پرۆگرامێکی تەواوە کە هەموو ئەو وردە تایبەتمەندییانەی تێدایە وێبداڕێژێکی ئەمڕۆ پێویستی هەبێت بۆ کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوەی MySQL بە شێوەیەکی خێرا و سادە.

هێنانی و بردنی داتا Import / Export کردن تایبەتمەندییەکی بەهێزی Workbench ـە، ڕێکخستن و هەڵبژاردەی زۆری هەیە بۆ هێنان و بردنی داتا، کە ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر کار لەگەڵ پرۆژەی گەورە دەکەیت کە داتای زۆری لە خۆ گرتووە، بەکارهێنانی MySQL Workbench لەوانەیە لە پرۆگرامەکانی دیکە باشتر وەک ئامراز هاوکارییت بکات.

mysql-workbench-screenshot.png.7e7996d7e7e0c7e2dfb8991d0d783acb.png

بەستەری داگرتن https://dev.mysql.com/downloads/workbench

 

٣.  HeidiSQL
بە یەکێک لە بەناوبانگترین پرۆگرامە خۆڕاییەکانی MySQL ناسراوە. کۆمەڵێک ئامرازی لە خۆدا کۆکردووەتەوە کە کارکردن لەگەڵ MySQL لە نێو پرۆگرامێک دا کە GUI هەبێت بە تواناتر دەکات.

سوودێکی سەرەکی HeidiSQL ئەوەیە کە لەگەڵ جێبەجێکردنی هەر فرمانێکی SQL وەک هاوشێوەی SQLBox کە لە سەرەوە پێناسم کردووە، کۆدەکانی تایبەت بە SQL پیشان دەدات بە شێوەیەک کە پێم وایە لە SQLBox ڕوونتری دەکاتەوە. کە دەکرێت بە چاولێکردن و بینینی فرمانەکانی SQL، بتوانین وەک بەکارهێنەر SQL فێرببین.

بە بەکاربردنی Bulk Table Editor لە HeidiSQL دا دەتوانرێت لە یەک کاتدا کاربکرێت لەسەر چەندین Table و گۆڕانکارییان لەسەر جێبەجێ بکرێت.

heidisql-screenshot.png.3b5131856b9e6a31e0a14847eec7d2ff.png

بەستەری داگرتن http://www.heidisql.com/download.php

 

٤. SQLyog Community
پرۆگرامی SQLyog کە وەشانی دیکەی هەیە و خۆڕا نییە تایبەتمەندی زۆری لە خۆدا کۆکردووەتەوە. بەڵام وەشانی Community کە خۆڕاییە بێبەش نەکراوە لە تایبەتمەندیی و ئامرازی بە توانا.

بەدەر لە توانا و تابەتمەندییە ئاساییەکان کە لە پرۆگرامەکانی دیکەدا هەن، SQLyog لەوەدا بەتواناترە کە Code Hinting ی چالاکی هەیە، بە شێوەیەک کە لە کاتی درووستکردن و نووسینی Trigger, Function یان Query ئاسایی بە شێوەیەکی بە توانا هاوکارت دەبێت کە کەمترین کات لەسەر نووسینی کۆدەکان بەسەر ببەیت، بەڵکوو نووسینی فرمان و کۆدەکانت بۆ تەواو دەکات.

تایبەتمەندی دیکەی وەک Dump to SQL واتە پاشەکەوت کردنی بنکەی دراوە و داتاکانی بە فۆرماتی .sql بۆ دواتر گەڕاندنەوە یان هەڵگرتنی وەک Backup لە پرۆگرامەکەدا بوونی هەیە و بەکارهێنانی تەنیا یەک کرتەی پێویست دەبێت.

sqlyog-community-screenshot.png.f4717114186890286e00098194fd4074.png

بەستەری داگرتن https://github.com/webyog/sqlyog-commun … /Downloads

 

٥. EMS SQL Manager Lite for MySQL
بە هەمان شێوەی SQLyog وەشانی دیکەی بەهێزتر و پڕتر لە تایبەتمەندی هەیە، بەڵام وەشانی Lite لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە خۆدا کۆکردووەتەوە. لە ڕوومەت و شێوازەوە لە بەرهەمە هاوشێوەکانی Microsoft SQL Server دەچێت و ئەگەر کەسێک بیت کە ئەو ڕوومەتەت لا پەسەند بێت کارکردن لە EMS SQL Manager Lite for MySQL ئاسانتر دەبێتەوە،

ئەوەی EMS SQL Manager Lite for MySQL لە پرۆگرامەکانی دیکە بەهێزتر دەکات، ئاسانکردنەوەی کردارە وردەکانی وەک درووستکردنی Trigger ـە، کە لە زۆربەی پرۆگرامەکانی دیکەدا پێویست دەکات وەک داڕێژەر بۆ خۆت بەشێکی زۆر لە وردەکارییەکانی Trigger بنووسیت، بەڵام لە EMS SQL Manager Lite دا بە هاوکاری هەبوونی ڕوومەتێکی GUI ئەو شێوازە کردارانە زۆر ئاسان کراونەتەوە. هەمان پرۆسە بۆ درووستکردنی Procedure ـیش هەیە.

هەبوونی Auto Complete لە کاتی نووسینی SQL Query ـەکاندا تایبەتمەندییەکی دیکەی EMS SQL Manager Lite for MySQL ـە کە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ورد هاوکاریت بکات لە کاتی نووسینی Query ـەکاندا.

ems-sql-manager-lite-screenshot.png.6edb41956126326a74597d2050054a94.png

بەستەری داگرتن http://www.snapfiles.com/get/emsmysqllite.html

 

٦. MySQL-Front
زۆر جارێک هەیە کە تەنیا پێویست بە پرۆگرامێکی سادە و خێرا دەکات بۆ جێبەجێکردنی کردارێکی دیاریکراو. MySQL-Front یەکێک لە ئەو پرۆگرامانەیە کە هەموو توانا بنەڕەتییەکانی ڕاپەڕاندنی کارەکانی MySQL لە خۆ گرتووە، لەگەڵ چەند وردەکارییەکی دیکە.

MySQL-Front ڕوومەتێکی خاوێن و سادەی هەیە، لە هەمان کاتدا کاتێک بە وردی کرتە لە تایبەتمەندییەکانی بنکەی دراوە یان Table ـەکان بکەیت دەبینیت کە تواناکانی زۆرترن و بە شێوەیەک لە GUI دا ڕێکخراون کە کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوەکان یەکجار ئاسان دەکاتەوە.

لە بەشی Query Builder دا دەتوانرێت بە هەڵبژاردنی Table و داتاکانی، Query درووست بکەیت کە دەکرێت زۆر ورد Complex بن یان سادە بن. MySQL-Front لە هەمان کاتدا ئەو هەنگاوانەی تۆ وەک SQL Command دەنووسێت کە دەتوانیت ڕوونووسی بکەیت و لە شوێنی دیکە یان لە نێوخۆی پرۆگرامەکەدا بەکاری بهێنیتەوە.

mysql-front-screenshot.png.ff4fc471f7643125dc81d0ce78cd59a0.png

بەستەری داگرتن http://www.mysqlfront.de

 

 

وەرگیراوە:
نوسینی ئاسۆ نادری - وێب چین

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...