Jump to content

سەنتەری لۆرۆڤۆ بۆ نەخۆشیەکانی مێشک


دژوار

پێشنیاز کردنی بەشداری

سەنتەری لۆرۆڤۆ بۆ نەخۆشیەکانی مێشک (The Lou Ruvo Brain Institute)

ئەم بینا ناوازەیە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناو بانگ فرانک گێری ەوە دیزاین کراوە، بە شێوەیەک کە شوێن دەستی ئەم ئەندازیارەی بە تەواوی پێوە دیارە. ئەم بینایە سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشیەکانی دڵ لە خۆ دەگرێت کە هۆڵی کۆنفرانس و کۆبونەوە و ژوری نەخۆش و کارمەند لە خۆ دەگرێت.

بە ڕاستی گێری شتێکی ناوازە و تازەی دیزاین کردوە لە دەربڕینێکی ناوازە بۆ جیهانی مێشک کە ئێمە زۆر بە قورسی لێی حاڵی دەبین تا ئەمڕۆش، هەروەها چەند هۆڵێکی چالاکی بۆ زیاد کردوە کە بە کار دەهێنرێن بۆ بۆنە و ئاهەنگ و ئاهەنگی هاوسەرگیری کە ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی دارایی باش بۆ ئەو بینایە!

2.thumb.png.30c33377c630a90f4b4154b5e67c

(ئەندازیار فرانک گێری لە تەنیشت سەنتەرەکەوە)

جێبەجێ کردن:

دیزاین و جێبەجێکردنی ئەم بینایە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ دا بووە و بە بڕی تێچونی ٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

موادی بە کار هاتوو:

ئەم سەنتەرە لە دیوی دەرەوە بە پلێتی تیتانیۆم ڕوپۆش کراوە کە بەرگەی گەرمای زۆر دەگرێت و دیمەنێکی جوانیشی بەخشیوە بەم بینایە، هەروەها گێری ڕەنگە ساردەکانی بە کار هێناوە وەک ڕەنگی شینی کراوە لە گەڵ سپی، ئەمەش لە پێناو باشتر کردنی لایەن نەفسی نەخۆشەکان.

خاوەنی سەنتەر:

خاوەنی ئەم سەنتەرە سەرمایەدارێکە بە ناوی (لاری لۆریڤۆ)، کە کارو پیشەکەی زۆر دوورە لە پزیشکیەوە، بەڵام بڕیراری دروست کردنی ئەم بینایەی دا بە تێچووی ١٠٠ ملیۆ دۆلاری ئەمریکی دوای ئەوەی باوکی بینی کە توشی نەخۆشی زەهایمەر بوو.

هەر وەک لە وێنەکاندا دەیبینین بیناکە پێک دێت لە کۆمەڵێک شێوە و شکڵی شێواو و تێکەڵ بوو و ئاڵۆز، بەمەش ڕێ بە مێشکمان دەدات کە بە شێوەیەکی زۆر کراوە و شیکاری بۆ بکەین و هەوڵ بدەین لێی تێ بگەین، بەمەش مێشک چالاکتر دەبێت.

بەم شێوەیەش تێدەگەین کە جوانترین شت لە ئەندازیاری تەلارسازی بریتیە لە خزمەت کردنی پرۆڤایەتی.

1.thumb.jpg.ec46c205875e430e1671f1cf6c82

 

3.thumb.jpg.5f052d2ffba0354681711103e114

 

4.thumb.jpg.76161c790365189df3845483691a

 

6.thumb.jpg.026488f37981410e8e9b40280144

 

5.thumb.jpg.76fbc85ac1cc4db3e38ba34cadac

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • خەڵات جەلال تایتڵی گۆڕی بۆ سەنتەری لۆرۆڤۆ بۆ نەخۆشیەکانی مێشک

دەست خۆش بەڕێز @دژوار، بابەتێکی زۆر جوانە.

من خۆم لە گەڵ ئەو جۆرە دیزاینانە دا نیم و کارەکانی فرانک گێریم بەلاوە جوان نیە، بەڵام ئەم کارەی ئەگەر وەک کتلەیەکی فنی سەیر بکەین شتێکی تازەیە لە بینا دا.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

وەڵاهی منیش لە گەڵ ڕاکەی کاک دابانم، بەڵام لە ڕاستیا ئەم بینایە لە گەڵ کارەکەیدا کەمێك گونجاوە.

لەوانەیە هەر ئەمەش بیرۆکەکەی بێت.

دەست خۆش بابەتێکی جوانە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش بۆ بابەتەکە، بە رای من ئەو دیزاینی فۆرمەی کە فرانک گێری دروست کردوە زۆر دوورە لە فەنکشنی سەنتەرێکی نەخۆشی مێشک بەڵکو بە پێجەوانەوە دەبوایە زیاتر نزیک بکەوتایەتەوە لە فۆرمە سەرەتایەکان و رەنگە سادەکان بە شێوەیەک کە ببێتە مایەی ئارام کردنەوەی ئەو نەخۆشانەی روو لەو سەنتەرە دەکەن...

بەڵام وەکو هەموو کارەکانی تری فرانک گیری ئەم کارەشی کارێکی تا بڵی جیاوازو سەرنج راکێشە

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

منیش هاوڕام لە گەڵ بەڕێز @هیوا یاسین، دەبوایە زۆر سادە بکرایەتەوە ، بە پێچەوانەی ئەو ئاڵۆزیەی کە تێیدایە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بەڕێز هیوا یاسین من بە پێچەوانەوە دەڵێم ئەم جۆرە دیزاینە وەک مەتەڵێک وایە کە وادەکات مێشک بجوڵێنێت ئەمە لە لایەک،

لە لایەکی تریشەوە دیزاینی دەرەوەی بە تەواوی لە شێوازی کاری مێشک دەچێت .

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 3 ساڵ دواتر...

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...