Taban 6 تشرینی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 6 تشرینی یەکەمی 2015 دانراوە پێشاناگای دیۆر (dior fashion boutique building) کە دەکەوێتە ناوچەی Cheongdam-dong لە سیئۆلی کۆریای باشور، یەکێکە لەو بینا ناوازانەی کە ڕوکاری دەرەوەی شێوەیەکی ئۆرگانی هەیە و مە کۆمەڵێک موادی زۆر سادە نحت کراوە و جێبەجێ کراوە. ئەگەر چی بیناکە لە ئەسڵدا وەک بۆتیکێک دیزاین کراوە بەڵام لە ڕاستیدا زۆر لەوە گەورەترە و بیناکە پێک دێت لە شەش قات کە داپۆشراوە بە لەوحەی سپی و شێوەیەکی ناڕێک کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە و وای لێ کردوە ببێتە گەورەترین بینای بۆتیج لە سەرانسەری ئاسیا دا. دیزاینی تەلارسازی ئەم بینایە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ ( Christian de Portzampark) ەوە دیزاین کراوە و شێوەی دەرەی لە فابریکی قوماش و جل و بەرگەوە وەرگرتووە بە بەکار هێنانی ڕەنگی سپی کە بۆتە هۆی بەخشینی شێوەیەکی ئۆرگانی زۆر ناوازە پێی. بە گشتی ئەم بینایە بە یەکێک لەو بینا گرنگانە دادەنرێت کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک موادی سادە کە بریتین لە موادی فایبەر و فۆم و تەختە شێوەیەکی ناوازە دروست کراوە، ئەمەش لە ڕێی چارەسەر کردنی ڕووپۆشی دەرەوەی ئەو کتلانە بە موادی سلیکۆنی تایبەت تا ڕی لە کاریگەری کەش و هەوا بگیرێت و کاری زۆر لێ نەکات و بیپارێزێت، هەروەها دانانی هەیکەلەکانی بە شێوەیەک کە توانای جوڵەیەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کاریگەری ڕەشەبا و زەمین لەرزە. شێوازی دروست کردنی ڕوپۆشی بیناکە و کوتلەکانی: بەشەکانی ناوەوەی کوتلەکان بە Brace ی تەختە و فایبەر دورست کراوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە بە شێوەیەکی داینامیک کە توانای جوڵەیان هەیە. ڕوپۆشی Brace ەکان بە تەختە کراوە و دیوی دەرەوەی وانیش کراوە و ساف کراوە ڕوپۆشی تەختەی دەرەوە بە بۆیاخی سلیکۆنی و فۆرم کراوە بە شێوەیەک کە ئەستوری بۆیاخەکەی لە ١سم کەمتر نیە. 4 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەرمەد 6 تشرینی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 6 تشرینی یەکەمی 2015 دانراوە دەست خۆش بابەتێکی جوانە.. بە ڕاستی جۆری ئەو موادەی کە بە کاری دەهێنن زۆر سەرنجی ڕاکێشام، چۆن بەو موادە سادەیە ئەو شێوە جوانەی پێ جێبەجێ کراوە. دووبارە دەست خۆش وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
هیوا یاسین 8 تشرینی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 8 تشرینی یەکەمی 2015 دانراوە دەست خۆش بەراستی دیزاینێکی زۆر سەرنج راکێشە،بوێری پێوە دیارە وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.