Jump to content

چ بەرنامەیەک پێویستە بۆ خوێندکاری معماری


hemn.wali

پێشنیاز کردنی بەشداری

هوڕێیان سڵاو،

بەڕێزان من خوێندکارێکی تازەی معماریم ، پێویستم بە زانیاریە لە سەر ئەو بەرنامە و پڕۆگرامە سی جی انەی کە پێویستن بۆ بواری تەلارسازی.

هیوادارم وەڵامم بدەنەوە چونکە بە ڕاستی ون بوم و نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سەرەتا دەبیت بریار لەوە بدەیت کە خۆت ئەتەوێت بە چ ئاراستەیەکدا برۆیت لە دنیای تەلارسازیدا چونکە زمارەی پرۆگرامەکان زۆر زۆرن و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتریش دەبن وە بە پێی ریژەی نێوان (quality) و (time) بەرنامەکان دەگۆرێن

بە بروای من خۆت پەرە پێ بدەیت لەم بەرنامانەی خوارەوەدا وەکو خوێندکارێکی تەلارساز زۆر بەسود دەبێت و دەتوانیت دیساینەکانت بە باشی بکەیت:

١.autodesk autocad:بۆ دیسانی بەشی 2D دیاینەکانت 

٢. sketchup pro : بۆ کاری مۆدێلینگ 

بۆ کاری رێندەرینیش هەم بەرنامەی سەربەخۆهەم پڵەگینی یەکجار زۆر هەیە نمونە وەک: artlantis ,vray,thea render,i Render .....

 بە هیوای سەرکەوتن.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

زۆر سوپاس کاک @hiwa6502 ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە،

ئەی بۆ BIM ئەڵێی چی، واتە لە نێوان ڕیڤیت و ئارکیکاد دا.

زۆر هاوڕێم ئێستا کار بە ڕیڤیت دەکەن بۆ دیزاین..

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

منیش هەمان ڕآی کاکە هیوام هەیە، بۆ BIM یش دەتوانی Revit بە کار بهێنی، بەڵام پێویستە سەرەتا بڕیار بدەی و Step by step فێری شتەکان ببی و لە خۆتی ئاڵۆز نەکەی.

  1. سەرەتا لە بەرنامەی AutoCad ەوە دەست پێ بکە چونکە ئەو پڕۆگرامە لە هەموو ئاستەکاندا پێویستت پێی دەبێت.
  2. پاشان برؤرە سەر بەرنامەیەکی سریدی وەک سکێچ ئەپ یان سریدی ماکس، چونکە ئەو دوو بەرنامەیە لە بواری تەلارسازی دا زۆر بەهێزن.
  3. دوای ئەوەی کە 2D و 3D ت تێپەڕاند ئینجا دەتوانی خۆت فێری بەرنامەیەکی BIM بکەی، بە ڕای من Revit لە هەمویان باشترە.

پێویستە ئەوەشمان بیر نەچێت کە بەرنامەی فۆتۆشۆپ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە Presentation ی تەلارسازیدا و پێویستە فێری ببی یان شتێکی لێ بزانی بەڵام زەرورەت نیە.

 

هیوادارم توانیبێتم وەڵامێکی گونجاوم دابیتەوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕای من AutoCAD و Sketchup لە گەڵ کەمێک فۆتۆشۆپ فێر ببە و هیچی ترت ناوێ.

دەتوانی زۆر بە ئاسانی فێری سکێچ ئەپ ببی ، چونکە بەرنامەیەکی زۆر ئاسانە و کاری زۆر بەهێزی پێ دەکرێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

ریفیتیش بەهەمان شێوەی ئەو پرۆگرامانەی کە کاک خەلات ئاماژەی پێ داون گرنگە ،بە رای من دوای ئەو دو بەرنامە سەرەکیە ئەگەر بتوانیت ببیتە بەکارهێنەرێکی باشی ریفیت چونکە بە جیاوازی لەگەل بەرنامەمەکانی کە ریفیت بەرنامەیەکی زۆر بەهێزی تایبەت بە تەلارسازە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...