Jump to content

Multi Story Building


Sarwar

پێشنیاز کردنی بەشداری

سڵاو براده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ

پێشه‌كی ده‌ستخۆشی دروستكردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌تان لێ ئه‌كه‌م

ئه‌م ڕێنده‌رینه‌م داناوه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تاندا ، ته‌لارێكی فره‌ نهۆمی ، بۆ ڕاو سه‌رنجی هه‌ر براده‌رێكی به‌ڕێز. من خۆم ته‌لارسازی نیم به‌ڵكو شارستانیم ، ئه‌و مۆدێلانه‌ی دروستیان ئه‌كه‌م زیاتر له‌ ڕوانگه‌ی ستره‌كچه‌ره‌وه‌ دایئه‌ڕێژم كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی میعماریه‌وه‌ ناته‌واو و كه‌موكورت بن ، به‌ڵام هه‌وڵێكی خۆمه‌ بۆ تێكهه‌ڵكێشانێك له‌ نێوان شارستانی و میعماریدا ، له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ گرنگیدان به‌ ستره‌كچه‌ر هاوشانی گرنگیدان به‌ فۆرمی میعماری ، هیوادارم ببێته‌ هه‌وڵێك بۆ هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو ڕشته‌ی ته‌لارسازی و شارستانی. سوپاس

مۆدێل كردنی به‌ به‌رنامه‌ی Revit 2016 

ڕێنده‌رینگ به‌ : LUMION v4

له گه‌ڵ ڕێزدا 

سه‌روه‌ر علی سعید / ئه‌ندازیاری شارستانی12138450_1042725389079043_80952325578007

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاک سەروەر،

ئەگەر وەکو گرافیک تەماشای بکەین، ڕاستە کەم و کوڕی تێدایە، بەڵام زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت جوانتر بکرێت ئەگەر مۆدێلکی ڕێڤیتەکە بخرێتە ناو بەرنامەی سکێچ ئەپ یان سریدی ماکسەوە و لەوێدا کەمێک لە Environment دا کار بکرێت و بە ڤیڕەی یان مێنتاڵ ڕەی ڕێندەر بکرێت چونکە مۆدێلینگەکەت زۆر بە باشی ئەنجام داوە، دەست خۆش.

لە ڕووی ستراکچەریشەوە شتێکی نایابە، بەڵام ئەگەر Section یان Plan ێکت دابنایە زیاتر لێی تێدەگەیشتین.

دەست خۆش کاکە گیان

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش،

لە ڕوی گرافیکەوە کەمێک کاڵ و کرچی پێوە دیارە بەڵام لە چاو ئەوەدا کە بە بەرنامەی ڕیڤیت کراوە کارێکی زۆر باشە، هەر وەک کاکە سەرمەد باسی کرد خۆزگە Section ێکی بیناکەت دابنایە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سەرەتا زۆر سوپاست دەکەین و بەخێر هاتنت دەکەین بۆ ماڵپەڕ ...

وەکو مۆدێلینگ زۆر بە باشی ئەنجام دراوە و کاری باشی تێدا کراوە دەست خۆش، هەروەک جەنابیشت نوسیوتە لە سەر وێنەکە ئەمە کۆنسێپتی دیزاینتە پێویست بو قەرەباڵغتر بکرێت بە دار سەوزایی و گوڵ و بەرد بە تایبەت لە بەردەم بیناکەدا.

لە گەڵ ڕێز دا.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سوپاسی تێبینی و بۆچوونەکانتان ئەکەم کاک سەرمەد ، تابان خان ، کاک دەشتی ، مۆدێلەکە تەنها کۆنسێپتە ، هەروەکوو ئاماژەشم پێداوە هەوڵێکە بۆ هاوئاهەنگی نێوان معماری و سترەکچەر لە یەک کاتدا ، دووبارە سوپاس.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

وەک دیزاین شتێکی جوانە و من زۆرم بە دڵە کاک @Sarwar دەست خۆش.

من خۆم کارم بە ڕیڤیت کردوە بەڵام هیچ کاتێک ڕێندەرم پێ نەکردوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

کاکە سەروەرسەرەتا بەخێر هاتنی بەڕێزت دەکەین بۆ ماڵپەڕەکەمان،

من تا ڕادەیەک ئاگادارم لە کارەکانی بەڕێزتە کە بە بەرنامەی ڕیڤیت ئەنجامیان دەدەی، من خۆم کارەکانم زۆر بە دڵە لەو ڕوەی کە ئەو کارانە بە تەواوی بە بەرنامەی ڕیڤیت جێبەجێ دەکرێن و پاشان هەوڵ دەنێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی تەنها ڕیڤیت بە کار بهێنرێت بۆ ڕێندەر، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم و ئەم کارەشت وەک دیزاین کارێکی جوانە .

سەرکەوتوو بیت

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سوپاس کا

وەک دیزاین شتێکی جوانە و من زۆرم بە دڵە کاک @Sarwar دەست خۆش.

من خۆم کارم بە ڕیڤیت کردوە بەڵام هیچ کاتێک ڕێندەرم پێ نەکردوە.

سوپاس کاک هێمن ، مۆدێلەکە بە ڕێڤیت کراوە ، بەڵام ڕێندەرینگ بە LUMION 4 ئەنجام دراوە.

کاکە سەروەرسەرەتا بەخێر هاتنی بەڕێزت دەکەین بۆ ماڵپەڕەکەمان،

من تا ڕادەیەک ئاگادارم لە کارەکانی بەڕێزتە کە بە بەرنامەی ڕیڤیت ئەنجامیان دەدەی، من خۆم کارەکانم زۆر بە دڵە لەو ڕوەی کە ئەو کارانە بە تەواوی بە بەرنامەی ڕیڤیت جێبەجێ دەکرێن و پاشان هەوڵ دەنێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی تەنها ڕیڤیت بە کار بهێنرێت بۆ ڕێندەر، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم و ئەم کارەشت وەک دیزاین کارێکی جوانە .

سەرکەوتوو بیت

سوپاس کاک خەڵات ، ماڵپەڕەکەتان سەرکەوتوو و جوانە ، بەڵێ مۆدێلەکە بە کاملی بە ڕێڤیت دروستکراوە بەڵام ڕیندەرینگەکەی بە LUMION4 ئەنجام دراوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...